(توایڵایت) باشترین سیخوڕی وڵاتی وێستاڵیسە، ڕۆژێکیان بۆ هێشتنەوەی ئاشتی، ئەرکێکی پێ دەدرێت و لەپێناو ئەنجامدانی ئەرکەکەدا دەبێت سەرەتا بەنهێنی هەڵبستێت بە دروستکردنی خێزانێک لە وڵاتی دراوسێی دوژمنیان، (ئۆستانیا). بەڵام دەردەکەوێت کە تەنها (توایڵایت) نهێنی نییە بەڵکو هاوسەر و منداڵە ساختەکەشی نهێنی تایبەت بە خۆیان هەیە. ئایا ئەم نهێنیانە چین و چۆن دەتوانێت (توایڵایت) ئەم ئاشتیە بهێڵێتەوە!؟