باس لە گەشتەکەی کۆکۆ دەکات کە مرۆڤێکی ئاساییە و خەونی ئەوەیە ببێتە جادووگەر، بەڵام کۆکۆ مرۆڤە و سەر بە هیچ بنەماڵەیێکی جادووگەریی نییە و هیچ هێزێکی تایبەتیشی نییە. هەروەها، هیچ لە بارەی بوون بە جادووگەر نازانێت. هەرچەندە ئەمە هەمووی دەگۆڕێت کاتێک کۆکۆ، کیفری دەناسێت کە جادووگەرێکی تەواو شارەزایە. لەوێوە گەشتەکەی کۆکۆ بەرەو بوون بە جادووگەر دەست پێدەکات.