"یویچی کاتاگیری" بە درێژایی ژیانی بەرەنگاریی سەختی دارایی بووەتەوە بەڵام بەهۆی بازنەی نزیکی هاوڕێکانیەوە فێری ئەوە بووە کە ڕازی و ئەرێنی بمێنێتەوە. بۆ ئەوەی بەڵێنێک کە پێی داوەون جێبەجێی بکات، یویچی پارەی پێویست پاشەکەوت دەکات کە بتوانێت بەشداری بکەن لە گەشتەکەی قوتابخانەدا. بەڵام کاتێک پارە کۆکراوەکان بە شێوەیەکی نهێنی ون دەبن، گومان دەکەوێتە سەر دوو هاوڕێی یویچی: شیهۆ ساوارگی و ماکۆتۆ شیبێ کە بەرپرسی کۆکردنەوەی پارەکان بوون. هەرچەندە بێتاوانن، بەڵام شیهۆ و ماکۆتۆ بەرپرسیارێتی نەپاراستنی پارەکە لە ئەستۆ دەگرن کاتێک کەسی تر نایەنە پێشەوە. دوای چەند ڕۆژێک، یویچی و هاوڕێکانی نامەی نهێنییان پێدەگات کە هەریەکەیان فریوودەدات تاکوو یەکتر ببینن. لەگەڵ گەیشتنیان بۆسەیان بۆ دادەنرێت و لێیان دەدرێت و بێهۆش دەبن. ئەوان لە ژوورێکی نهێنیدا بە ئامادەبوونی "مانابو-کون" لە خەو هەڵدەستن، کە کارەکتەری بەرنامەیەکی منداڵانە کە مشتومڕتری لەسەربووە و بەهۆی ناوەڕۆکی زیانبەخشەوە پەخشکردنی وەستاوە. ئەو گروپە ئاگادار دەکاتەوە کە یەکێکیان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی قەرزێکی گەورە کۆیانی کردۆتەوە. بڕیارە "یاری دۆستایەتی" بکەن: زنجیرەیەک یاری کە بەهێزی پەیوەندی و متمانەیان بە یەکتر تاقیان دەکاتەوە. لەگەڵ شڵەژان و لەرزینی باوەڕی گروپەکە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی نهێنی و خیانەتەکانەوە، یویچی دەبێت بزانێت کە لە ڕاستیدا دەتوانێت متمانە بە کێ لە "هاوڕێکانی" بکات و لە کۆتاییدا ناسنامەی خیانەتکارەکە بدۆزێتەوە