یورا هوانگ خانمە ئەکتەرێکە کە بۆ ماوەی حەوت ساڵ کە دەستی بە کاری هونەری کردووە تەنها دەتوانێت وەکو ئەکتەرێکی زیادە ڕۆڵ بگێڕێت. وە لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە خیانەتی لێکرا کە هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تردا کرد. بەڵام لە هەموو ئەو گێژاوەدا، بۆ دووەمجار لە نوێترین فیلمیدا لەگەڵ ئەو ئەکتەرە باڵا بەناوبانگە ڕۆڵدەگێڕێت! ئایا ڕێگای ئەو بۆ بوون بە ئەستێرەیەک دێتە دی؟