گەتس.. کابرایەکی هەمیشە تووڕە، دڵڕەق و بێبەزەیی، بە شمشێرە زەبەلاحەکەیەوە گەشت دەکات و دەگەڕێ بەدوای دڕندە بەمەبەستی لەناوبردنیان. بەلام دەردەکەوێت کە ئەو هۆکارێکی هەیە بۆ ئەو کەسایەتییە شڕ و خراپەی و لەگەل بەردەوام بوونی چیرۆکەکە ئاشنای چیرۆکی ژیانە سەخت و دژوار و پڕ شۆک و تاسێنەرەکەی دەبین. چیرۆکەکەی گەتس تەنها چیرۆکی تۆڵەسەندنەوە نییە، چیرۆکی ژیانە چیرۆکی شکست و هەستانەوە و دۆزینەوە و دەستگرتن بە هیوا سەرەڕای هەموو بەربەست و سەختییەکانی ژیانە، بەخوێندنەوەی چیرۆکەکەی هەموو ئەوانە و زیاترمان بۆ دەردەکەوێت.