کچەی ژێرخانەکە

Girl in the Basement

228,768
90 خولەک
English
6.3

سارا کچێکی هەرزەکارە لەگەڵ باوکی زۆر ناکۆکەو بەپەرۆشە بۆئەوەی ببێتە هەژدە ساڵ و لەباوکی دوربکەوێتەوە بەڵام باوکی لەژێرزەمینەکەیاندا زیندانی دەکات چەندین ڕوداوی ناخۆش بەسەر سارادا دێت

بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2021-02-27
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:N/A
دەرهێنەر:Elisabeth Röhm
ئەکتەرەکان:
بەرگ:
پێداچوونەوەکان
berry
8 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ناوازەبوو بەڵام لەگەڵ واقع ناگونجێت

𝐄𝐛𝐫𝐚𝐡𝐞𝐦
8 مانگ پێش ئێستا

فیلمێکی تایبەت بوو شایەنی سەیرکردنە بەس هەندێک زیادەڕەوی تێدابوو دەکرا زۆر باشتر بێت🤍🤍

یوسف
8 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

نێری وا بۆچی باشە ، من ئەو جۆرە کەسانە ببینم مەحاڵە شتێکی لێ نەکەم !💀 (خراپ نەبوو بەس رێک وەک ڕاستی نەبوو) بەس شتەکە سەیرەکە ئەوەیە ئەو نێرە هەر پیر نەدەبوو 😂

کـاک دانـا دیـپ
8 مانگ پێش ئێستا

یەکەم جارەمە لە ژیانم زۆر خەفەتم خوارد بۆ فیلمێک بە تایبەت سارا بە جدی فیلمێکی زۆر قێزەون بوو بژین دەستەکانتان خۆش.🤍

.dead.
1 ساڵ پێش ئێستا

ئەکرا بەهێزتر بووایە

ah
1 ساڵ پێش ئێستا

فلیمێکی تا بڵێی قێزەون واتە کە بیری لێ ئەکەیتەوە ئەڵێی چۆن باوکی ڕاستەقینە وا ئەکات لە مناڵی خۆی ئینجا بۆ ئەوانەی ئەڵێن لە ڕاستییەوە وەرنەگیراوە بچن لە یوتوب سێرچ بکەن بۆ ناوی (جۆسێف فریتزل) ئەوکاتە ئەزانن شتەکە ڕاستی بوەو ڕویداوە

شــایــان
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

کورە کاکە سەیری مەکەن وەلاهی جنێو نەما نەیدەم بەو بێ ئەخلاقە باش بوو لە ئاخیرا گیرا ئەگینا بە دەرهێنەرەکەیشم ئەدا کێشە ئەوەیە ئەلێن لە راستیشەوە وەریگراوە

𝙕𝙃𝙔𝘼𝙍
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فیلمێکی خراپ نەبوو بەڵام بەڕای من ئەم فیلمە لەڕاستیەوە وەرنەگیراوە چونکە مەعقوول نیە لەبەر هۆکارێکی ئاوا بۆماوەی بیست ساڵ بکرێتە ژێر زەمینێکەوە بەڕای من زۆر درۆ بوو ڕێک لەفیلمی هیندی ئەچوو زۆرخراپتریش بوو بەهەرحاڵ دەستان خۆشبێت🖤!

Swhaib
ساڵێک پێش ئێستا

وای لێکردم بگریم 💔

Jo
2 ساڵ پێش ئێستا

زۆررر خۆشە

Mansur
2 ساڵ پێش ئێستا

با تەنها لەگەڵ چێژبینین نەبین سەیری زۆر فیلمی قێزەونم کردیە هیچیان هێندەی ئەو فیلمە جەریمەکەی گەورە نەبوو فیلمەکی باش نەبوو خراپیش بوو.

سەنا ئەنوەر
2 ساڵ پێش ئێستا

چیرۆکەکەی باش بوو وەلەو سیقەشم نییە ڕاستی بووبێ و کۆتاییەکەشی باش بوو بەس درۆی زۆر تیابوو ماڵیان ئاوا بێ فیلمی ھندیش ئەونە درۆی تیا نەبووە😅

فە
2 ساڵ پێش ئێستا

پیاو هەق بڵێ فیلمێکی خۆش بوو بەس گرینگیان پێ بدایە زۆر شاز دەرەچوو ماعقولە 20 ساڵ ڕۆیشت ئەم کچەو ئەو باوکە هەر وەک خۆیان وابوون

لاڤان
2 ساڵ پێش ئێستا

هەموو جیهان ئەزانێت لە ڕووداوی ڕاستی وەرگیراوە و چەندین بەڵگە هەیە کە لە چیرۆکی راستی وەگیراوە بەس کوردە بۆرەی خۆمان نابێت وەڵا درۆیە مردم 😂بەجدی فلمێکی تراژدیە ئەوەش واقیعی و پیسی هەندێک نێری ئەو سەردەمە دەردەخات پێویستە هەموو کچێک بینەری بێت

Nuh uh
2 ساڵ پێش ئێستا

یەکەم فیلمە کە وام لێبکات بگریم. سەیریکەن پەشیمان نابنەوە🙂💔👌🏻

٧ساسـن
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

شتی وا رێی تێ ناچێت ھیچ کەسێک نیە بتوانێت ٢٠ سال لە ژێرزەمینا بژی ئینجا ٢ منالیشی لەگەل بێت باوەرناکەم لە روداوی راستیەوە وەرگیرابێت

Hawa
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

قێزەون ترین فلیم تاوەکو ئێستا بێنبێتم

پەیوەند
3 ساڵ پێش ئێستا

قێزەونترین وابیر ناکەمەوە کە ئەم فلیمە لە ڕاستیەوە وەرگیراوە باوکێک کچە کەی خۆی وا لێی کە لەبەر شتێکی بچوک . ئەوە بەس بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بینەر هەبێ دەستان خۆش🖤

مەنسوڕ
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

کاریگەر و قێزەون بوو بەڵام کۆتاییەکەی دڵخۆشکەر بوو

شێ
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ناوازەبوو بەڵام لەگەڵ واقع ناگونجێت لەسەر هەڵەیەکی بچووک ئاوا لەگەڵ کچەکەی بکات🤍

ژیار
3 ساڵ پێش ئێستا

بیرۆکەی فیلمەکە جوانە ، هۆو دەرەئەنجامەکان، بەڵام ڕوداوەکانی واقعی نین و ڕێی تێ ناچێ ، وەکوو بینەرێك قەناعەتت بۆ درووسنابێ باوکێک لەسەر ڕوداوی ئەوها بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کچی خۆیا بکا ، ئەو ڕووداوانە تەنیا بۆ ئەوەیە کاریگەری هەبێ لەسەر هەستی بینەر نەك بۆ زیاتر واقعی بوونی فیلمەکە

باران
4 ساڵ پێش ئێستا

ژیان زنجیرەیەکە لە کارلێکردن ، کردار و کاردانەوە هەلبژاردن و دەرەنجام ، بەلام هەندێک هەلبژاردن بە جۆرێک لادەرن و دەرەنجامی خراپیان هەیە کە قەت ناتوانرێت ڕاست بکرێنەوە و بگەڕێندرێنەوە سەر سروشتی خۆیان ، هەندێک هەلبژاردن لەوەیە کەسێک ببێتە قوربانی هەندێک هەلبژاردن رەنگە کۆتا دادوەری کات بێت ! چونکە لەکۆتاییا هەر کاتە کۆتایی هەموو دەرەنجامەکان شی ئەکاتەوە لە باری دادپەروەرییا ، فیلمێکی بێ وێنە بوو بوێری ئەوێت باسێکی لەم شێوە بە قالب بگیرێت لە نێو بەرهەمێک و پێشکەش بکرێت ، چیرۆکێکی تەواو تراژیدی و شاکارێک بوو بۆ ژانەری هەست بزوێن ، باسی نێو ئەم فیلمە کێشەی هەرە گەورەی رۆژئاوایە کە ناتوانن مامەلە لەگەل ئەو پێگەیاندن و کاردانەوانە بکەن کە خۆیان دروستیان کردوە دەرەنجام بە شێوەیەک ئەبێ خودی تاک یا دەوربەری ببنە کۆتاییەکی تراژیدی بۆی

Baban i
29 رۆژ پێش ئێستا

فلمێک کەهەم گۆڕانکاری بەسەر بیرکردنەوە و ژیانتا ئەهێنێ ، هەم قەت قەت لەبیری ناکەی ...

HILAL
1 مانگ پێش ئێستا

ئەگەر بڵێن باوکەکە نەخۆشی دەروونی هەبووە ئینجا باوەڕ دەکەم ئەمە لە واقع وەرگیرابێت، چونکە ئەمە هۆکارێك نییە بیست ساڵ کچێك بخەیتە ئەم حاڵەتەوە، واز لەوەش بێنن... چ باوکێک وا لە کچەکەی خۆی دەکات! لەگەڵ واقع ناگونجێت.

⃤🤍𝒮𝓉𝒶𝒾𝓈𝒽
2 مانگ پێش ئێستا

ئەگەر ئەو کابرایە لەناو فیلمێکیتر یان لە ژیانی ڕاستی ببێتە فریشتەش ڕقم لێیدەبێتەوە ناوازەبوو دەستی کورد سەبتایتڵ خۆش بێت بەڵام هەندێک نا واقعی تێدابوو بەڵام هەر شاز بوووو🤍

Girl in the Basement

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025