چەنگکنیگ ئێکسپرێس

Chungking Express

43,948
103 خولەک
Cantonese
8.1
88%
77%

دوو پۆلیسی خەمباری هۆنگ کۆنگ عاشق دەبن یەکیان عاشقی ژنێکی تاوانباری نادیار، ئەوی تر عاشقی خزمەتکەرێکی جوانی چێشتخانەیەکی دەرەنگانی شەو دەبێت کە بەردەوام سەری لێ دەدات.

بودجە:160 هەزار دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1994-07-14
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Jet Tone Production
دەرهێنەر:Kar-Wai Wong
پێداچوونەوەکان
پەیوەند
ساڵێک پێش ئێستا

خۆشەویستی،هەستێکە کە لەناو هەموو بونەوەرێک هەیە،خۆشەویستی بریتییە لە دوو جۆر، یەکەم جۆر ئەوەیە کە یەک لایەنە بێ خۆشەویستیەکە وەکو چۆن کەسێک کەسێکی خۆشدەوێت بەڵام کەسەکەی دیکە هەستی بۆی نیە و وەکو کەسێکی ئاسایی و هاورێ سێری دەکات و خۆشەویستیەکە بەرەبەرە کاڵ ئەبێتەوە، دووەم جۆری ئەوەیە کە هەردوولا بەدڵ ئاشقی یەکتر ببن و هەستێکی بێ وێنە لە دڵیانە هەڵبقوڵیت، ئەگەری هەیە بەهۆی کێشەیەکەوە لە یەک دابڕێن و دوورکەونەوە لەیەکدی، لەو کاتەیە تەنیایی سەر شانی یەکێک لە دوو کەسە ئەگرێت و توشی خەمۆکی دەبێت، نیوەی هەرە زۆری فلیمەکانی ۆونگ کار وای دەربارەی ئەمەیە بۆیە هەمیشە و دایمەن فلیمەکانی نایابن، لە فلیمەکە ئەمانەی تێدایە تەنیاییەکی قوڵ و دیالۆگی فرە ناوازە و ڕۆمانسیەکی بێ وێنە و کۆمیدیەکی شاراوە لە خەفەتا کە هەم بتخاتە پێکەنین و هەم پەندی لێوەرگری، بەجدی فلیمەکانی ۆونگ کار وای قەشەنگن لە ڕووی سینەماتۆگرافی و ساوەندتڕاک، سینەماتۆگرافیەکەی تایبەتە لە هەموو سینەماکاندا بەگشتی فلیمێکی جوان و پڕ لە چێژی پڕ هەستیار بوو.

بانە
3 مانگ پێش ئێستا

🤍California Dreamin

ئەحمەد ڕێبوار
3 مانگ پێش ئێستا

فیلمێکی نایابی ووڵاتی چین و فیلمێکی تری دەرهێنەری مەزن (وۆنگ کار وای) کە بەڕاستی فیلمەکانی ئەو دەرهێنەرە پێشنیارێکی باشن تایبەتن بۆ ئاشقانی ژانەری ڕۆمانسی چونکە هیچ دەرهێنەرێک بەمشێوازە نایابە نەیتوانیوە هەستی خۆشەویستی دەرببڕێت لە فیلمەکانیدا

Matthew
ساڵێک پێش ئێستا

‎بیرمە دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار سەیری ئەم فیلمەم کرد، نەمتوانی تێر بم و بەردەوام بووم لە گەڕان و گەڕان بەدوای فیلمی هاوشێوەدا. ‏Before Sunrise (1995)، Midnight in Paris (2011)، The Scent of Green Papaya (1993)’ ٫Fallen Angels (1995)٬... سەیری هەموو ئەمانە کرد بە دوای هەمان هەستی خۆپەرستانەدا کە ئەم فیلمە زۆر بە جوانی لەخۆی گرتووە. و لە کاتێکدا هەموویان لەڕادەبەدەر چێژبەخش بوون و لە ڕووی جوانکارییەوە دڵخۆشکەر بوون، بەڵام هەرگیز هەمان هەست و هەستەکانم لەواندا نەدۆزیەوە کە chungking گوزارشت لە مندا وروژاندبوو. ئەوە بوو کە تێگەیشتم کە بە سادەیی هیچ فیلمێک نییە کە ئەم ڤایبە ئیحراجییە، هیواخوازە، نۆستالژیکە بە باشی وەک ئەم فیلمە بهێنێتە ئاراوە. چۆنکینگ ئێکسپرێس کلاسیکە لەبەر ئەو هۆکارە، ناتوانرێت دووبارە بکرێتەوە و هیچ فیلمێک نییە کە تەواو بەم شێوەیە بێت. باشترین کارەکانی وۆنگ کاروای بەڕاستی.

Muhammad Haval Bakozi
2 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی ناوازە وە پڕ لە دایلوگی جوان

Chungking Express

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025