چیڕۆکی قۆڵچی نوێ

New Police Story

42,286
123 خولەک
Cantonese
7
50%

‫پۆلیسێك دەبێتە قوربانی دەستی کۆمەڵێک.. هەموو تیمەکەی ئەکوژرێن لەلایەن ئەم کۆمەڵەوە! بۆیە هەست بەتاوان ئەکات و ئەبێتە کەسێکی سەرخۆش تاکو کەسێك دێتوو هەڵی دەستێنێتەوە سەرپێ و یارمەتی ئەدات لە تۆڵەکردنەوەی مردنی تیمەکەی

بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2004-09-23
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:China Film Group Corporation
دەرهێنەر:Benny Chan
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
پە
3 ساڵ پێش ئێستا

هەندێکجار ئەکرێت فیلمێکی ئەکشن و تاوانکاری لە زۆر فیلمی درامی چیرۆکەکەی قۆڵتر و پەیامەکەی باشتر بێت ،، ئەم فیلمە بەشی پێنجەمە لە زنجیرە فیلمی (چیرۆکی پۆلیسی) ، لە بەشی یەک تا چوار فیلمێکی ئەکشن و کۆمیدی و سەرکێشیە ، بەڵام لە بەشی پێنجەم و شەشەم ئەبێتە فیلمێکی تاوانکاری و هەستبزوێن و ئەکشن ، جگە لەوەی هەر شەش بەشەکەی چیرۆکی پۆلیسێکە کە جاکی نازدار ڕۆڵەکەی بەرجەستە دەکات،،، گرنگترین شتی ناو فیلمەکە تۆڵەکردنەوەیە ، وە هەروەها پەیامێکی دیکەی فیلمەکە لە دەستنەدانی هیوایە و بڕوابوونە بۆ بەدیهاتنی شتە باشەکان و کۆڵنەدانە ،،، هاوکات لە زۆربەی فیلمەکانیدا جاکی شان ڕۆڵی کەسێکی کۆمیدی و سەرکێشیکەر دەبینێت ،، بەڵام لەم فیلمەدا جاکییەکمان بینی کە دونیای بەسەردا ڕووخاوە و پاش ئەو ڕووداوانەی بەسەریدا دێت تووشی بێهیوایی دەبێت ، هەر بۆیە پێم وانییە کە ئەکتەر بە یەک ڕۆڵ بەسترابێتەوە بەڵکو ئەتوانێت چەندین ڕۆڵی جیاواز ببینت،،،،، لە کۆتایدا ئەم فیلمە لای من باشترین ڕۆڵگێڕانی جاکی شانە کە پێم وابێت ئەو ڕۆڵگێڕانەی لەم فیلمە هەیەتی لە ڕیزی ڕۆڵگێڕانە باشەکانە .

New Police Story

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025