Interstellar

336,657
169 خولەک
English
8.6
72%
74%

داهاتووی زەوی لە نێوان چەندین کارەساتی نادیار ماوەتەوە لەوانە وشکە ساڵی و کەمی خۆراک. تەنیا یەک ڕێگا هەیە کە پاراستنی مرۆڤایەتی دڵنیا بکاتەوە ئەویش: گەشت کردن بەناوی ئەستێرەکاندا و دۆزینەوە نوێیەکانی کونی ڕەش. دوور لە هەسارەی زەوی ڕێگا بە گروپێکی کەشتیوانی ئاسمانی دەدەن بۆ ئەو شوێنانە بچن کە پێشتر کەس بۆی نەچووە بۆ دۆزینەوەی هەسارەیەک کە لەوانەیە لەبار بێت بۆ مانەوە و درێژەدان بە بوونی مرۆڤایەتی. جگە لەوە چیڕۆکی ژیانی کچێک باس دەکات دوور لە باوکی کە بۆ دۆزینەوەی هەسارەیەک گەشتی کردووە.

بودجە:165 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2014-11-07
داهات:675 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Legendary Entertainment
دەرهێنەر:Christopher Nolan
وەرگێڕان:
بەرگ:
پێداچوونەوەکان
یــــۆلانــــدا
11 رۆژ پێش ئێستا

ئەیهاوار یەعنی ناتوانم یەک کەلیمەم پێ نیە بۆ وەسفی ئەم فیلمە بەبێ هیچ قسەیەک من 100/10 ئەیەمێ.❤🔥

بیلال
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ئەم فیلمە باس لە لە گەڕانی کۆمەڵە زانایەک ئەکات بۆ نیشتیمانێکی نوێ بۆ ژیان بەهۆی ئەوەی زەوی چیتر بۆ مانەوە دەست نادات، قەیرانی خۆراک و نەبوونی بەرووبومی پێویست بۆ ژیان و کەمبوونەوەی ئۆکسجین و کێشەیەک لەدوا یەکەکانی زۆری دانیشتوان، لە ژیانی جووتیارێکەوە دەست پێدەکات و دۆخەکە ئەخاتە بەرچاو بە ناوی (کوپەر)کە پێشتر فڕۆکەوان بووە و حەزی بۆ چوونە ناو بۆشایی هەیە، کچەکەی بە ناوی (مۆرف) لە تەمەنێکی بچوکدایە بەڵام حەزێکی زۆری بۆ خوێندنەوە و زانست و دۆزینەوەی نیشانە نادیارەکانە. بە ڕێکەوت کوپەر ئەچێتە یەکێک لە بنکە نهێنیەکانی ناسا لەوێ پرۆفیسۆر براندی دوای گێرمەو کێشێکی زۆر و شیکردنەوەی ئەوەی کە ئەیانەوێ مرۆڤایەتی ڕزگارکەن کوپەر قایل دەکەن کە قوربانی بە خۆی بدات بۆ ئەم کارە. با بگەڕینەوە بۆ پێش ئەم گەشتە، دەزگای ناسا هەڵدەستێت بە ناردنی زنجیرەیەک کەشتوان بۆ دەرەوەی کۆمەڵی خۆر واتە دەرەوەی گەلەئەستێرەکەی خۆمان، زۆر دوور لەناو قوڵایی بۆشایی ئاسمان کە ١٢ هەسارەی لەسەرە کە ئەگەری ژیان هەیە لەسەری، ئەم گەشتە بە ناوی ( lazarus)ەوەیە، ٩دانە لە هەسارەکان بێ کەڵکن بۆ ژیان،٣ دانەکەی تر کە ئەگەری هەیەبە کەڵک بێت بە پێی قسە و زانیاری نێردراوەی کەشتیوانەکانی سەری کە بەدەست دەزگاکە گەشتوەتەوە ئەم سێ هەسارەیە بە ناوی کەشتیوانەکانەوە ناونران بەناوی(د.مان ، د.میلەر، د.ئیدمۆند). پاش ماوەیەکی زۆر ئەم تیمەی تر کە کوپەر کچەکەی پرۆفیسۆر براندی تێدایە لەگەڵ چەند زانایەکی تر ئەم گەشتە ئەکەن بە ناوی(endurance) بۆ زانین و پشکنینی هەریەکێک لەو سێ هەسارەیە. ئەو نەخشەیەی کە دارێژرابوو بریتیبوو کەوەی کە هەسارەکە بدۆزنەوەو تەواوی مرۆڤایەتی بگوازنەوە سەری، بەڵام ئەمە کارێکی زۆر قورس بوو بەهۆی هێزی کێشکردن و زۆری بارستایی، بەپێی هاوکێشە فیزیاییەکان، پڕۆفیسۆر پەیمانی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیدا تاکاتی گەڕانەوەیان، بەڵام بێگومان بەوەدا ڕانەگەشت و نەیتوانی بەڵکو ئەمە درۆیەک بوو، لەکاتی سەرنەکەوتنی نەخشەی یەکەم نەخشەیەکی تر هەبوو کە ئەویش بریتی بوو لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تازە لەسەر هەسارەکە لە ڕێگەی گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هێلکەی پیتراوی مرۆڤ گەشەپێکردنی لەوێ لەکاتی دڵنیا بوون لە هەسارەکە، لەسەرەتاوە هەر ئەمە ئامانجی پڕۆفیسۆر بوو. بلاک هۆڵ(کونە ڕەشەکان) ئەو ناوچانەن کە هێزی کێشکردن تیایدا زۆر بەهێزە و هێچ شتێک تەنانەت ڕووناکیش دەرباز نابێت تیایدا، نازانرێت لەنویدا چی هەیە یاخود لەودیویەوە چی ئەگوزەرێت، لێرەدا ئەو بلاکهۆڵەی کە باسکرا(Gargantua)بوو، کە وەک ڕێگەیەک بەکارهێنرا بۆ گەشتن بە گەلەئەستێرەکەی تر . تووشی چەندین ڕووداو و لەدەستدان ئەبن، لەلایەک خەمی ئەو ئەرکەی کە پێیانسپێردرابوو کە بیگەیەننە جێ لەلایەکی تر خەمی گەڕانەوە و بەتایبەتیش کوپەر بۆ لای منداڵەکانی. ئەکرێت ئەمە گرینگترین بەشی پیشاندراوی فیلمەکە بێت کە باس لە هەستەکانی مرۆڤ ئەکات کە چۆن پاڵت ئەنێن بەرەو ئەو شتانەی کە ئەمانەوێن، گرینگ نییە چەنێک هەوڵ بەیت کە بیشاریتەوە یاخود مەنتیقی نەبێت ئەوە ئەو هەستی جۆشویستن یان حەز لێبوون یاخود ڕقلێبوونەوەیە کە پاڵنەرن بۆت. کوپەر بڕیاری ئەم گەشتەی نەیا لەبەر ئەوەی کە ئەم ئەو توانایەی هەبوو لەبەر حەزی زۆر لە مێژەی بوو بۆ چوونە ناو بۆشایی ئاسمان وە ئەو ڕقەشی بەرامبەر ئەم دۆخەی خەڵک کە هەیبوون، وە بڕیاری گەڕانەوەشی لەبەر ئەوە نەبوو کە پێویست بوو وە ئەبوو بگەڕێتەوە لەبەر ئەو هەستەو سۆزە زۆرەی کە هەیبوو وە ئەو بەڵێنەش کە دابووی بە کچەکەی، وە مۆرفی کچیشی هێندە وابەستوی بوو لە لایەنی ڕووحیەوە کە لە نیشانەو هێماکانی باوکی تێ ئەگەشت بە ئاسانی، یان د.مان ئەو کارانەی کە کردنی لەبەر ئەو هەستانەی ناخی بوون کە چەند لە تەنیایی و دوور لە خەڵک ئەترساو وە بۆ ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیانەی کە ئەیویست بیانگەڕێنێتەوە،هەروەها د.براند نە لەبەر باوکی نە لەبەر هیچ شتێکی کە نەبوو کەبەد خۆشویستنی بوو بۆ ئیدمۆند کە وای کرد بلیۆنەها میل ببڕێت تا بگاتەوە پێی لەسەر ئەو هەسارەیە بوو نەشی ئەزانی ئایا ماوە لە ژیاندا یاخود نا، وە پێی وابوو زۆر شت هەن لە پشت هەستەکانەوە کە نازانین چۆن لێکیان بەینەوە، هەرواشە لە زۆری خۆشویستنت بۆ کەسێک یان شتێک نازانی چۆن باسی کەیت یاخود گوزارشت لە هەستەکەت بکەی بەرامبەری، پێتوایە وشەکان کەمن لە ئاستیا و حەقی تەواوەتی خۆی پێنادەیت، ئەمە ئەو دۆخەیە کە هەست و سۆزەکانت زاڵ ئەبن بەسەرتدا ڕێرەوی ئەقڵت بەدەست دڵتەوە ئەبێت هەست ئەکەی بڕیارە ڕاستەکەیە کە یاوتە. گەڕان بۆ سەر هەسارەکان دەست پێ دەکات، لێرەوە وردی ناکەمەوە با چێژەکەی لەدەست نەیەیت، تەنها ئەو شوێنە نەبێت کە کوپەر پاش جیابوونەوەی لە د. براند و تارس دەچێتە ناوی کە ناودەبرا بە (tesseract) ناوچەیەکی شوشپاڵوی چوار ڕەهەندییە کە بەسترابوو بە کاتەوە کوپەر ئەیتوانی چرکە بە چرکەی ڕابردوو و داهاتووش ببینێ و پەی پێ ببات و پەیوەندیش دروست کات، بەهۆی ئەوەوە ئەتوانێ بگات بە کچەکەی و یارمەتی ئەدات لە تێگەشتن لە هێزی بلاک هۆڵ و چارەسەرکردنی هاوکێشەی هێزی کێشکردنلەلایەن مۆرفەوە، بەمەش ناوچەکە تەسک ئەبێتەوە و دیار نامێنێ ، بەمەش لە کۆتایدا قوربانی دانەکەیان بەهەدەر نەچوو، ئە شوێنەش کە دەردەکەوێت لەوکاتەی کوپەر بە ئاگادێتەوە خولگەی زوحەلەو تەمەنی ١٢٤ ساڵە بەهۆی جیاوازی ئەو کاتەی کە تێپەڕییوە لە بۆشاییدا، مۆرفی کچی چیتر گەنج نییە و زۆر پیر بووە و نەوەکانی لە چواردەورین کە کووپەر دێت. ئەم فیلمە فیلمێکی زانستی و خەیاڵی تێکەڵکراوە بۆ ڕوونکردنەوەی کات وە جەخت لەسەر یاسا فیزیاییەکان ئەکاتەوە وە هەروەها ڕونکردنەوەی دۆخی سروشت و ئاستەنگییەکان و چارەسەرە پێشنیارکراوەکان بۆی ئەگەر مەحاڵیش بن.وە لە دەرهێنانی (کریستۆڤەر نۆلان)ە. لەنیا مەسعوود

ئا
2 مانگ پێش ئێستا

10/10

ROZHGAR
3 مانگ پێش ئێستا

Pews te ba wasf nea 10/10

سەید
3 مانگ پێش ئێستا

بەراستی فلمێکی دەرەجە یەکە و زانستێکی خەیاڵی جوان پێشان دەداتت

بێری
3 مانگ پێش ئێستا

هاتم بۆ دووەم جار سێری بکەمەوە دوای ساڵێک سەڕەرای ئەوەی هێشتا هەموو دیمەنەکانیشم لەبەر چاوە بەڵام ڕۆح و چاو هەنێک جار پێویستیان بە جۆرە فیلمێکی ئاواییە تاک و ئاسودە بن😍🤍

sana
6 مانگ پێش ئێستا

چۆن نوسەران توانیویانە بیر لە شتێکی لەم شێوەیە باش بکەنەوە! براڤۆ بۆ کریستۆفەر نۆلان، گەورەترین فیلمی مێژوو و یەکێک لە باشترین فیلمەکان تا ئێستا دروست کراوە، شاکارێکە لە پێش سەردەمی خۆیەوە قوربانیدانی مرۆڤ بۆ مانەوە و خۆشەویستی، ئەم فیلمە وای لێکردم شێوازی سێرکردنم بۆ ژیان بگۆرم، خۆزگە دەمتوانی بۆ یەکەم جار ئەم فیلمە ببینمەوە، هەموو کەسێک دەبێت لانیکەم جارێک ئەم فیلمە ببینێت. 😭"you were my ghost"

تارتارۆس
6 مانگ پێش ئێستا

shazzz buu dastan xosh lo zhernuss

دانیال
7 مانگ پێش ئێستا

دووبارە بوونەوەی نیە ئەوانەی حەز بە بواری فەلەکی دەکەن بی دوودلی با تەماشای کەن😍❤️

تەنۆ خەمانی
8 مانگ پێش ئێستا

ئەم فیلمە پەیامێکە کە خۆشەویستی هەموو ڕێگایەک دەبڕێ بۆ بەیەک گەیشتن هەرچەندە سەختیش بێت ڕێگر نابێت وە دەری دەخات کە ساتەکانمان تۆمار دەکرێن شتێکی لەو بابەتە دەکەوێتە سەر بابەتی دینیەوە کە خودا ساتەکانمان تۆمار دەکات وە دڵنیا دەبینەوە کە گەشتی کات بوونی هەیە بە هەر بەهەرحاڵ زۆر تایبەتە و وە پەیامێکی زۆر جوانتری تێدایە کە تێیدا دکتۆر مان درۆی لەگەڵیان کرد بۆ ڕزگار کردنی خۆی کەچی خۆی لە ناو چوو بێگومان ئەوە عاقیبەتی هەموو کەسێکە کە درۆ بکات چی لێ بەسەر دێت خەڵک دەبێت تێبگەن هەرگیز درۆ نەکەن بۆ لە ناو چونی کەسانی تر هەر بمێنن🩵.

Sina
8 مانگ پێش ئێستا

زۆر تایبەت و ئاڵۆز و هەستبزوێن بوو Dont Let Me Leave Murph ‌🥲💔

محمدتاریق حسن
8 مانگ پێش ئێستا

زۆر تایبەتە🔥

بەڵێن🖤.
9 مانگ پێش ئێستا

فلمی لەوجۆرە نیە و نابێتەوە زۆر نایاب و هەست بزوێنە"! Don’t let me leave murph 💔

سینەما🔥🖤
9 مانگ پێش ئێستا

یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو🔥🔥 سەرەتا 8\10 مۆسیقا‌10\10 چیرۆک10\10 گرافیک10\10 ڕۆڵگێڕان10\10 کۆتایی10\10 ئەگەر نەتدیوە سێریکە بەڵام پێویستی بەسەبرە پێش سێرکردن پێشەکیەکە بخوێنەوە بزانە باسی چی ئەکا کە تێنەگەشتی بیوەستێنە یان بیگەڕێنەوە ئەگەر هەر تێنەگەشتی بڕۆ سێری کورتەکەی بکە لەیوتوب تا ئەوشوێنەی خۆت دیوتە سێریکە دواتر وەرەوە سەر فیلمەکە لێی تێئەگەی کە تەواو تێگەشتی خۆت حەزەکەی جارێکی تر بیبینیتەوە چونکە هێشتا بەیەک جار چێژی تەواو نابینی ئەوەش بزانە لەوانەیە کۆتاییەکەی بتگریەنێ

حاجی
9 مانگ پێش ئێستا

تایبەت🖤

محمد رجب
11 مانگ پێش ئێستا

واى له م فليمه 🤩👌 زور زور ئالوز بوو به لام به قه ت ئالوزييه كه ى به چيژ و خوشبوو خوزگه قه ت ته واو نه ده بوو 😕

محەمەد
11 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فیلمێکی خۆش بوو بەڵام کەمێک زیاد گەورە کراوە کۆتاییەکەی جوان نەبوو بەڕاستی دەبوو زیاتر گرینگیان بە کۆتاییەکەی دابا

نەهلە خالد
11 مانگ پێش ئێستا

چێژبەخشە

سینەما🔥🖤
11 مانگ پێش ئێستا

زۆر تایبەتە بەڵام تێگەشتن لێی قورسە پێویستە لەگەڵیا لە هەرشوێنێک زانیت تێنەگەشتی سێری کورتەکەی بکەیتەوە لە یوتوب تا ئەو شوێنەی بینیوتە فیلمێکە کە زیاتریش ئەوانە بەدڵیانە کە حەزیان بە بابەتی زانستیە بەڕاستی فیلمێکە ئەبێ پشو درێژ بیت لەگەڵیاو زۆرجار بیگەڕێنیتەوە بەڵام یەکێک لە بەهێزترین کۆتاییەکانی هەیە بینەری بن سەد لەسەد شایەنی بینینە ئەگەر حەزیشت بە فیلمی زانستیو ئاسمانی نەبێ هەر سێری بکە تایبەتەو وات لێئەکا حەزت لێی بێ بێگومان باشترین فیلمی ئاسمانیە‌🤍

mustafa
12 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

zoor tayybat buu dastan xosh bet

ئه‌نه‌س ئاكۆ
12 مانگ پێش ئێستا

زۆر تایبەت بوو بەتایبەتی ئەو مۆسیقا ناوازەیەی

MathewwMconaughey
1 ساڵ پێش ئێستا

Bashtrin flimy mezhu

شارۆز
1 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەڕاستی شاز بوو لەو ڕووی زۆر شتێکەوە زۆر شاز بوو بەجدی شایەنی 10/10 بە تابیەتی ڕۆڵی Matthew McConaughey کە ڕۆڵی کوپەر ئەبینێت لەگەڵ Jessica Chastain کە ڕۆڵی میرف ئەبینێت تایبەت بوو قەت دووبارە بونەوەی نیە فلیمەکە باس لە گەڕانی کۆمەڵە زانایەک ئەکات بۆ نیشتیمانێکی نوێ بۆ ژیان بەهۆی ئەوەی زەوی چیتر بۆ مانەوە دەست نادات. قەیرانی خۆراک و نەبوونی بەرووبومی پێویست بۆ ژیان و کەمبوونەوەی ئۆکسجین و کێشەیەک لەدوا یەکەکانی زۆری دانیشتوان. لە ژیانی جووتیارێکەوە دەست پێدەکات و دۆخەکە ئەخاتە بەرچاو بە ناوی (کوپەر)کە پێشتر فڕۆکەوان بووە و حەزی بۆ چوونە ناو بۆشایی هەیە کچەکەی بە ناوی (مۆرف) لە تەمەنێکی بچوکدایە بەڵام حەزێکی زۆری بۆ خوێندنەوە و زانست و دۆزینەوەی نیشانە نادیارەکانە.

محمد
1 ساڵ پێش ئێستا

باشترین فیلم کە باسی گەردوون بکا ئەو فیلمەیە، بە جدی زۆر بە چێژ بوو زۆر چێژم لێ بینی زۆر خۆشتر بوو لەوەی کە باسیان دەکرد خۆزگە زوتر سەیرم کردبا دەست خۆشی لەو ستافە جوانەش دەکەم هیوام سەرکەوتنتانە❤❤

هاوار
1 ساڵ پێش ئێستا

خۆشبوو بەڕاستی ئەو مۆسیقاو ئشتە جوانتری کردبوو

rokii
1 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی ناوازە ترین فلیم موستحیلە نەت گریەنێ

داستان
1 ساڵ پێش ئێستا

Wow wow wow🔥🔥👌

محمد
1 ساڵ پێش ئێستا

جگە لە جوانی فیلمەکە ساوند تراکەکەی...💙

احمد
1 ساڵ پێش ئێستا

شازز ✨

Lawaa Manschaft
ساڵێک پێش ئێستا

شاکارێکی تری «کریستۆڤەر نۆلان»یـ مەزن بێگومان فلمی «INTERSTELLAR» یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو. تایبەترین شت کە لەم شاکارەدا هەیە میوزیکەکەیەتی بەڕاستی تایبەتە ڕێک دەتباتە ناو فلمەکە.

Karwan
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

وه الله كوناحه سه ير بكه ى جونكه هه موو فليميكت له به ر چاو ده يه خى به راستى چيژم لى بينى كوره اوه جيه او شاكاره

اح
ساڵێک پێش ئێستا

Bashtrin filmy mezhw

Pacino
ساڵێک پێش ئێستا

تکایە نمرەی 10 ستێر دانێن دا بتوانم هەر دەھ ستێرەکە پێی بدەم

N4hla
ساڵێک پێش ئێستا

بەڕای من ئەمە خۆشترین فیلمی مێژووە 😍

A7maD
ساڵێک پێش ئێستا

ههههه ٢:٤٥ دەقەم لە ژییانم بەفیرۆدا، ئەگەر هەر کەسەک ئەوەی پێ خۆشبیت.. دیارە یەکەم فیلمیتی، شت گەورە مەکەن بەخوا هەمو شتە بەس فیلم نییە 1/10 ئەوەش لەبەر ماندوبونییان

✓Maggie
ساڵێک پێش ئێستا

بەڕاستی یەکێکە لە هەرە ئەو فلمە دڵخوازانەی کە تا ئێستا سەیرم کردووە بە دەست خۆت نیە لە کاتی سێر کردنی فرمێسک لە چاوتا یەتە خوارەوە بەڵام کۆتاییەکی دڵخۆشکەری هەبوو😍💔

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

ئەم فلیمە زۆر ئاڵۆز نیە کەباسی ئەکەن بەڵام خەفەتاوی ترین فلیمە تاکو ئێستا سەیرم کردبێت "Matthew McConaughey"جوان ترین ڕۆڵیگێڕا لەم فلیمە وە باشترین فلیمی"Matthew McConaughey" هەرجارێک سەیری بکەم هەر چێژی خۆی هەیە دەسخۆش❤🌹

berry
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

کۆتایەکی سامناک بوو ئەگەر بمتوانیبایە 10 ئەستێرەم ئەدا پێی بەجدی وەسف ناکری بەتایبەت ساوند تراکەکەی ! دەستان خۆشبێ

Rahel🎧📽️
ساڵێک پێش ئێستا

ئەیهاوار ئەم فیلمە بەمن وەسف ناکرێ خۆزگە ڕۆژێک زووتر سەیرم کردایە باشترین فیلمی مێژوو فیلمێک ئەتگریەنێت فیلمێک دڵخۆشت ئەکا بە پێکەنینیت ئەهێنێ دونیات لەبەرچاو جوان ئەکا سوپاس کیستۆڤەر نۆلان 🎥👑❤️‍🔥

هۆملاندەر باوک عام
ساڵێک پێش ئێستا

هیچ نەبوو تەنها کات کوشتنە زۆر گەورە کراوە

زەردەشت
ساڵێک پێش ئێستا

پەشیمانم زووتر سەیرم نەکرد😍💔

Nobody
ساڵێک پێش ئێستا

اییی لەو شاکارە مەزنە اییی ،بەجدی زۆر شازبوو بێگومان فیلمی کریستۆفەر نۆڵان ھەر وا نایاب و تایبەتە

NI
ساڵێک پێش ئێستا

نایاب

Nobody
ساڵێک پێش ئێستا

ئا ئەوەیە فیلم ھەزار جاری تریش سەیری بکەم وەکو یەکەمجار چێژی لێ ئەبینم ، ھەر فیلمێک دەرھێنەری کریستۆفەر نۆلان بێت بێ دوو دلی سەیریبکە 🥰🥰

حەمە
2 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی شاکارە خۆشترین فیلمی مێژوو🔥

هە
2 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی زۆر شازە شایەنی سەیر کردنە

کاکە زەرد
2 ساڵ پێش ئێستا

بەراستی چێژبەخش بوو - هیوادارم سەیریکەن و کاتی بۆ تەرخان بکەن..!

رەیان
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەم فیلمە دوو لایەنی باش و خراپی هەیە، لایەنە باشەکەی ئەوەیە فیلمێکی تابلێی بەهێز و بەچێژە، لایەنە خراپەکەی ئەوەیە دوای ئەم فیلمە ناتوانی سەیری فیلمێکی تر بکەی خۆشی هەموو فیلمەکانت لەبەر چاو دەیەخی.

hedi sarbast
2 ساڵ پێش ئێستا

لە هەفتەیەک دووجار سەیرم کرد ، شاکارە بەجدی

ئارتین
2 ساڵ پێش ئێستا

Top 1 لە لای من بەهێزترین فیلم کە بینومە

ئارتین
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەم فیلمە توپ یەکە لە لای من بەهێزترین فیلم کە بەرهەم هنرابێت

دلبرین
2 ساڵ پێش ئێستا

بەراستی نایابە ئەمە فلیمە ئەبوایە لە ریزبەندی 1کەم دا با بەراستی بەچێژە

سیداد
2 ساڵ پێش ئێستا

بێزار نابی لە سەیرکردنی یەحنی هەر چەند سەیرم ئەکرد ئەموت بەس با تەواو نەبێ شازە شاااز

Ja
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

Do not go gentle into that good night, rage." "Rage against the dying of the light. دەست خۆش کریستۆفەر نۆڵان بۆ ئەم فیلمە ناوازەیە. دەست خۆش هانس زیممەر بۆ ئەو میوزیکە کاریگەرانە.

دانا
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەڵا ئەڵاااااااا لە جوانی و خۆشی و بە چێژی ئەم فیلمە ئەڵااااااا بەراستی وەسف ناکرێ🖤🔥

باوەڕ
2 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی زەحمەتە سەیری پەم فیلمە بکەیتو نەگریت باڕاستی حەقی پلەیەکی زیاتریشی هەبوو

سو
2 ساڵ پێش ئێستا

باشترین فیلمی مێژوو، بەڕاستی نایابە

دا
2 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی خۆشە خراپ نیە بەڵام بە ڕای من شایەنی ئەو ڕەیتینگە بەرزە نیە و خەلکیش زیاد لە حەدی خۆی گەورەی کردووە

رەیان
2 ساڵ پێش ئێستا

شازززززز ❤️‍🔥❤️‍🔥

ڕۆزا احمد
2 ساڵ پێش ئێستا

من لە مردن ناترسم ، من لە کات دەترسم 😍

ئاری
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەگەر بەدوای زانستی خەیاڵی دەگەرێی ئەم فیلمەی کریستۆڤەر نۆلان خۆشترینە

نێچیروان بەختیار شکور
2 ساڵ پێش ئێستا

وەســف ناکرێت !!!!!!!!!!!

HA
2 ساڵ پێش ئێستا

ba jdy wasf nakret ba taybat sound trackakay

Kaewan Mahmud
2 ساڵ پێش ئێستا

بـەهێزترین و خــۆشترین فیـلم🔥!

سیهان
2 ساڵ پێش ئێستا

شازە

یوسف
2 ساڵ پێش ئێستا

فلیمێ کی شازە شایەنی سەیرکردنە🔥

ئەلفرێد
2 ساڵ پێش ئێستا

فلمێک لە سەرەتاوە کۆتاییەکەی پێشانت ئەدات لە کۆتایی سەرەتات پێشان ئەدات! خۆشەویستی تاکە شتە دەبێت باوری پێبکەین لە بۆشایی ئاسمان و دەرەوەی کات تاکە شت مرۆڤەکان دەهێلتەوە بەیەکەوە خۆشەویستیە فلمێک لە زانست و هونەر و هەست و سۆز و درامایی تێکەل کراوە تامی هەزارەها فلیمەکانی مارڤڵ و دیسی ئەدات

HAK3D BY CYBER NIGH MARE
2 ساڵ پێش ئێستا

لە مردن ناترسم ... من لەکات ئەترسم ١٧ - ١٢ - ٢٠٢٢

لوسیفەر مۆرنینگستار
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەمە وابزانم وەسفی ناوێت حەلی نیە تکایە تکایە سەیرت نەکردووە سەیری بکە چێژێکی ئێکجار تایبەتی هەیە. باس لەوە دەکات کەهەسارەی خۆیان زەوی گەردەل و تۆز و خۆڵی لێ ڕودەدات بە جۆرێک ژیان لێی ئەستەم بووە هاوڵاتیەک پێشتر فڕۆکەوانی کەشی ئاسمانی بووە واتا بە نزیکی زانا بووە گەشت ئەکەن بە ناو گەردوون دا لە گەردوون ئەمێننەوە گەشتی ناو کونە ڕەشەکان و هەسارەکانی دیکە دەکەن پاش ئەوەی کە هەسارەیەک دەدۆزنەوە کە زانای دیکەی لێبوو هەوڵی ڕزگار کردنی دان دواتڕ توشی ناکۆکی ئەبن بە هۆی جیاوازی بیرکردنەوە و بڕیاردانیان ئەمە بەشێکی کورت بوو هەر بۆ سەرەتایەک کە بزانن باسی چی دەکات سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە

پەیوەند
2 ساڵ پێش ئێستا

شاززز، بێ وێنە، ناوازەترین شاکار،باشترین فلیمی بۆشایی ئاسمان و گەشتی کات،بێخەوش ناتوانم پێناسەی کەم کە چی چێژێکی پێ بەخشیم ،شایەنی بینینە

Sa
2 ساڵ پێش ئێستا

Perfect

مو
2 ساڵ پێش ئێستا

Ba jdi shaz bu dastakantan xosh bet

Hama
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەجدی سەرنجڕاکێش بوو ئەوەمان پشان ئەدا هێزی فیزیایی چۆن ڕابردوو و داهاتوو و هەسارە و بون تێکەڵ کردووە وە خەیاڵێکی قوڵت پێئەدا ئەگەر لەکەشێکی ئارام سەیری بکەیت و چێژێکی تایبەتی هەیە بەڵام لە کۆتاییەکەی نەگەشتم کچەکەی پڕۆفیسۆر بۆ بەتەنها مایەوە؟!

Abdulla
2 ساڵ پێش ئێستا

باشترین فیلمی مێژوو بەڵام کەمێک ئاڵۆزە، بژین

ئا
3 ساڵ پێش ئێستا

ناوازەیە بەجدی شایەنی بینینە🤍

سی
3 ساڵ پێش ئێستا

شاز.

Shako
3 ساڵ پێش ئێستا

تاییبەتە😍😍

نوێنەر اسماعیل
3 ساڵ پێش ئێستا

لە شاز شازتر

حەمە هیتلەر
3 ساڵ پێش ئێستا

باشترینە ... ئیساش هەر تامی ئەوە ئەدا یەکەم جار بینام

di
3 ساڵ پێش ئێستا

بەراستی فلمێکە کە وەسف ناکڕێت یێکێکە لەو فیلمانەی کە کاڕیگەڕی هەبۆە لەسەڕ ژیانم دەستان خوش

مەنسوڕ
3 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێک دڵ دەکات بە ئاو

مح
3 ساڵ پێش ئێستا

Xosh bw 🖤

Rahand_s07
3 ساڵ پێش ئێستا

نايابه

Rahand_s07
3 ساڵ پێش ئێستا

ئەم فلمە یەکێکە لە شاکارە سینەماییەکان وە باس لەو میوزیکەی ناو ئەم فلمە ناکەم کە چۆن بە کوالێتیەکی بەرز دانراوە وە بێگوومان هەر کارێک دەستی کریستۆڤەر نۆلانی تێدابێت کارێکی سەرکەوتوە وە ئەم فلمە زیاتر ئەو کەسانە لێی تێدەگەن کە ماوەیەکی زۆرە سێری فلم دەکەن چوونکە ئەم فلمە جۆرە لەمسەیەکی تایبەتی خۆی هەیە

Mu7amad
3 ساڵ پێش ئێستا

Best Movie 🍿

کا
3 ساڵ پێش ئێستا

خۆشـبوو

Chawan
3 ساڵ پێش ئێستا

شاز بوو

Sidad Blbas
3 ساڵ پێش ئێستا

زۆر ناوازە بوو دەستان خۆش

AG
3 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی تا بڵێی چێژبەخش بوو بەڵام قورسە تێگەشتنی ئەبێت سێ جار و چوار جار سەیری بکەیتەوە تا بە تەواوی لێی تێدەگەیت دەستان خۆشبێت...🖤

HACKED BY blend &Alan
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێکە لەباشترین فلمەکانی من... خاوەنی خۆشترین و باشترین ساوندتڕاکە کەلەلایەن زاک هایمەری مەزنەوە دروستکراوە❤

باران
4 ساڵ پێش ئێستا

خۆشەویستی ئەو تاکە شتەیە کە ئێمە دەتوانین هەستی پێ بکەین کە ماوەی کات و بۆشایی تێدەپەڕێنێت ، فیلمێکی تەواو نایاب و جیاواز بەشێوەیەکی کراوە زانستی فیزیا و خەیال و خەون و هیوایی مرۆڤ کە بڕیارە ببێتە بەشێک لە داهاتوی مرۆڤ لە نێوان ئەگەری بوون و به نەبوون بە بەشێک لە ژیانمان ئەخاتە ڕوو ، کۆمەلێک شت کە باسی فیلمەکە دەبەنە ناو شت گەلێکی درامی و هەست بزوێن زیاتر بێ وێنەی کردوە ، شایەنی سەیرکردنە

عەلی ماجد
4 ساڵ پێش ئێستا

تێکەڵەیەک لە، هونەر و زانست

Mershad kamil
4 ساڵ پێش ئێستا

Flim ke bashbw zor aw xosha nabw bas mam nawand bw

eis5a
13 رۆژ پێش ئێستا

نایاب

حـــەمـــۆکــــــە
14 رۆژ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەراستی فلیمێکی زۆر بێ کەم و کوری بوو کۆتایەکەشی لە هەمووی شاز تر🔥

hama X1
18 رۆژ پێش ئێستا

باشترین فیلم سەیرم کردوە لە ژیانم 🖤

Kian Kaylan
26 رۆژ پێش ئێستا

هەموو شتێک نایابە لەو فیلمە 10/10 یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو 👏❤️.

یادی
28 رۆژ پێش ئێستا

چوارەم جارمە سێری ئەکەمەوە باشترینی مێژوو

Роня
1 مانگ پێش ئێستا

سەرەڕای خۆشی فیلمەکە بەڕاستی ساوندو ڕۆڵگێڕانەکە شایەنی باسە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی ئاشقی گەردوون ناسین...

Halwest Fazil
2 مانگ پێش ئێستا

بـــاشترین فلیم تا ئێستا دیتبم

محمد جماڵ
4 ساڵ پێش ئێستا

Ba meshkeki safawa sayri bkan

هێدی عوسمان
4 ساڵ پێش ئێستا

❤یەکێکە لە باشترینەکانی من و باشترینەکانی نۆڵانیش

Interstellar

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025