سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین
قورسە ئەی دڵ، باس لە خۆڕاگری دڵی مرۆڤ دەکات، باس لە ئازاری ئارەزوو بۆ کەسێک دەکات، کە هەرگیز ناتوانێت ببێت بە هی تۆ، وە چۆن ئەو حەسرەتە ڕۆح لە قاڵب دەدات.
«ئایان» بەو هەموو پاکی و ئاگرەی لە ناخییەتی، «ئەلیزێ»ی خۆشەوێت… بەڵام «ئەلیزێ» ئەو تەنها وەک هاوڕێیەک دەیبینێت.
«ئایان» هەموو ڕێگایەک تاقیدەکاتەوە دوور کەوتنەوە، نزیک بوونەوە، پەیوەندیێکی تر… بەڵام ناتوانێت «ئەلیزێ» لە دڵ و مێشکیدا دەر بکات.
خۆشەویستی هەندێک جار، قورسایی ئەو هەستانە هەڵدەگریت کە ماڵیان نییە. پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چی ڕوودەدات کاتێک هەستەکانت زۆر فراوانن و ناتوانن لە سنووری کەسێکی تردا جێیان ببێتەوە.
قورسە ئەی دڵ، پێمان دەڵێت کە هەندێک خۆشەویستی مەبەست لێی بریندارکردنمانە، چونکە تەنها لە ڕێگەی ئەو برینەوە فێر دەبین کە کێین.