GoodFellas

139,500
145 خولەک
English
8.7
96%
90%

ھێنری ھیڵ'ی گەنج لەگەڵ ھاوڕێکانی جیمی و تۆمی پلەیان بەرز دەکەنەوە لە تاوانکاری لاوەکی وە بۆ بوون بە چەتەی گەورە لە شەقامە سەرەکیەکانی شاری نیۆیۆرک

بودجە:25 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1990-09-12
داهات:47 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Winkler Films
دەرهێنەر:Martin Scorsese
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
sara
3 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فیلمێکی شاز و پڕ لە وانە، بە ڕای من لە دوای “godfather” ئەمە بە دووەم خۆشترین فیلمی مافیا ئەبینم.

را
11 مانگ پێش ئێستا

باشترين فليم

Nothing
12 مانگ پێش ئێستا

تایبەت بوو 👏

ئه‌نه‌س ئاكۆ
12 مانگ پێش ئێستا

وەسف ناکرێ بەڕاستی لەڕووی هەموو شتێکەوە نایاب بوو بە تایبەتی نواندنی ئەکتەرەکان زۆر بەچێژە و شایەنی بینینە

Nobody
1 ساڵ پێش ئێستا

زۆر بەجوانی باسی ژیانی مافیاکانی کرد بەڕاستی جوانبوو

Parwar Smko
1 ساڵ پێش ئێستا

خراپ نەبوو بەس وەک خۆم حەزم لە فیلمێکی ژیاننەمەیی مافیایی نیە بەس خراپ نەبوو بەباشی ژیانی باسکرا

Lawaa Manschaft
ساڵێک پێش ئێستا

باشترین فلم و گەورەترین شاکاری مارتن سکۆرێزی نواندنە جوانەکەی «جۆ پێرشی» ئەم شاکارەی جوانتر کرد بێگومان «ڕۆبێرت دیـ نیرۆ»شـ یەکێک بوو لە جوانیەکانی ئەم فلمە بێ دودڵی سەیری بکە

Darun Mathers
ساڵێک پێش ئێستا

وەسف ناکرێ!

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

دوای ئەوەی سەیری فلیمە مافیاکانی وەکو "American Gangster" .... "The Godfather" ... " Once Upon a Time in America""زۆر فلیمی تریش هەیە بەڵام ئەمانە نمونەن" ،کرد، وە چێژت لێ بینی ئەوە ئەوە وەرە سەیری ئەم فلیمە بکە، دوای ئەوەی سەیری ئەم شاکارانەت کرد. ئەوە بڕۆ سەیری زنجیرەی "The Sopranos" بکە، مەبەستم ئەوەیە ئەگەر چێژت لەم فلیمانە بینی وە بەدڵت بو، ئەوە چێژی .ئەم زنجیرەیش لە دەست مەدەن بەهیوای سود.... لەوانەیە زنجیرەکە لە ماڵپەڕە کوردیاکان نەبێت وە لەوانەشە هەبێت من لە ماڵپەڕە ئینگلیزیەکان سەیرم کردوە..... "The Sopranos" لە ئەو 53 زنجیرەی من سەیرم کردوە تۆپ9 یە لەدوای زنجیرەی "Vikings"..................... دەسخۆش

ئەندرێس🎩✨
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەڕاستی زۆر بەچێژبوو دووەم باشترین فیلمی مافیاو تاوانکاریە دوای the godfather تەواو ناوازەیە دوو پەیامی هەڵگرتبوو 1-هەموویان وەک برا دەژیان چونکە متمانە لەنێوانیان هەبوو کە متمانەکە نەما هێنری هیڵ خیانەتی کرد هەموویان لەناوچوون کەچی هێنریان ئاگادار کردبوەوە کە واز لە دەرمان بێنێت وەک باوکێک پێیان ووت کەچی وازی نەھێنا وە خیانەتییشی کرد کە وەک مناڵی خۆیان هێنریان بەخێو کرد.. 2ژیانی مافیا ئیتاڵیەکان بەشی زۆری وایە کە یان دەکوژرێن یان دەسگیردەکرێن...وە ژیانی کەسانی مافیا تاسەر نییە ڕۆژێک هەر کۆتایی دێت ..بۆیە ئەی خەڵکینە ژیانێکی سادە بژین پارە دڵخۆشی ناکرێت .ئەوە چەند پەیامێکی جوان بوو کە لەخۆی هەڵگرتبوو بۆیە پێشنیار دەکەم ئەگەر حەز بە ژانەری تاوان دەکەی ئەوا بێ دوودڵی سەیری کە..🎩✨

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

بەڕاستی زۆر زۆر تایبەت و ناوازە بو.. هەر فلیمێک "Robert De Niro"ڕۆڵی تیا گێڕا بێت هەروا تایبەت بو ـە، هیچ فلیمێکی ئەم کوڕە نادۆزیتەوە خراپ بێت هێندە جوان ڕۆڵ دەگێڕێت فلیمەکە چەنێک تایبەت بێ ئەو زیاتر تایبەتی ئەکات. بەڕای من دووەم باشترین فلیمی مافیا ـی و تاوانکاری، لەدوای " The Godfather"زۆر چێژبەخشـە دەسخۆش.🖤

بەشدار☭
ساڵێک پێش ئێستا

10/10

Nobody
ساڵێک پێش ئێستا

زەخم ھەبێت ئەمەیە جا رۆبەرت دێ نیرۆشی تیابێ ئیتر ھەروا زەخم دەرەچێ ،یەکێکە لە خۆشترین فیلمە مافیاییەکان ھەر گوناحە سێری نەکەی 🖤🔥فەخامەت.

هاوار
ساڵێک پێش ئێستا

8/10

میران
ساڵێک پێش ئێستا

7/10

Pacino
2 ساڵ پێش ئێستا

7/10

لاوە
2 ساڵ پێش ئێستا

ناوازەبوو

Rebin Xoshnaw
2 ساڵ پێش ئێستا

باشترینە

حەمە هیتلەر
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەوە فلیمە🤯

CR
2 ساڵ پێش ئێستا

Baraste Zoor Xosha Filmek Robert De Niro Teda Be w Base Zhyane Mafyakan Bka ShaZa Shaz...

ئا
3 ساڵ پێش ئێستا

کەسی خراپ نابێت تاکۆتای بمێنێ لەکۆتاییا هەرباجی تاوانەکانیان وەرە گرن بەڕاستی ئەگەر ئەوەی بەجوانی سەیری بکات تێدەگا مەبەست لەم فلمە چیە

Rza
3 ساڵ پێش ئێستا

شایەنی سەیرکردنە ئەم فلمە وای لێکردم ژیانی مافیایەتی تاسەر نیە یان ئەچیە زیندان یان بەکووشتن ئەیەن❤️

ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ھەر فلمێک ڕۆبێرت دێ نیڕۆ ڕۆڵی تیادا گێڕا بێ یەک و دوو سەیری بکە چونکە پەیامێکی بەھێزی پێیە.

نێچیروان
3 ساڵ پێش ئێستا

دەستان خۆش شایەنی ئەوەیە سەیری بکەیت

شا ڕۆستەم
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی زۆر شازە بەڕاستی یەکێک لە بەھێزترین فیلمە تاوانکارییەکان، فیلمێک دەرھێنەری مارتن بێت ھەر وا دەرەچێت

گۆران جەمال
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێکە لە بەهێزترین فیلمەکانی مافیایی و تاوان چیڕۆکەکەی لە ڕووداوی ڕاستی وەرگیراوە زۆر نایاب بوو دەستتان خۆش

ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێکە لە باشترین ئەو فیلمەنەی کە لە ڕاستیەوە وەرگیراوە یەکێکیشە لەباشترین فیلمەنەی پەیوەندی بە ژیانی مافیا گەریەوە و تاوان هەیە بەڕای خۆم لە فیلمی The godfather

ااا
4 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی نایاب بوو.... دەستان خۆش

eis5a
20 رۆژ پێش ئێستا

نایاب

eis5a
21 رۆژ پێش ئێستا

نایاب

GoodFellas

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025