V for Vendetta

87,821
132 خولەک
English
8.2
73%
62%

لە ئایندەیەکی دیکتاتۆرانەی بەریتانیادا، جەنگاوەرێکی ئازادی کە بەسادەیی بە (ڤی) دەناسرێت، تەکتیکی تیرۆریستان بەکاردەهێنێت بۆ شەڕکردن دژی کۆمەڵگایەکی زۆردارانە. کچێک بەناوی (ئیڤی) هاوکاری (ڤی) دەکات لە ئەرکەکەیدا بۆ ڕووخاندنی حکومەتە زۆردارەکە.

بودجە:54 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2006-02-23
داهات:133 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Studio Babelsberg
دەرهێنەر:James McTeigue
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
باران
4 ساڵ پێش ئێستا

شاکارێکی سینەمایی دوبارەبونەوەی ئەستەمە ،فیلمێک پڕاوپڕ لە پەیام و دیالۆگی جوان فیلمێک هەلگری واقیعێک و راستیەکی هاوبەش لە نێوان هەموو ئەو کۆمەلگایانەی ئەمرۆ بەهۆی ناپاکی باروت و پلانگێریەوە باجی نادادپەروەری دەدەن ! فیلمێک فێرمان دەکات چیتر چاومان لە ئەوانی تر نەبێت شتێکمان بۆ بکەن و ببن بە پێشرەو چیتر کەسایەتیەکان دروست نەکەین و بیانپەرستین بەلکو شتێک لەوان وەربگرین کە ئەوان هەیانە و ئێمەش نیمانە ئەویش بیرۆکە و هیوایە چونکە دەمێنەوە بۆ ماوەی درێژ و ناتوانرێت دەستی بەسەردابگیرێت و ناشتوانرێت بکەوێتە داوی هیچ شتێکەوە ، هەر جارێکی سەیری ئەم فیلمە بکەم چێژیکی زیاترم پێ ئەبەخشێت لەوەی رابردوو بینیومە فیلمێک کاریگەری جێ دێلێت تا مابیت ، بەراستی تایبەتە شایەنی سەیرکردنە

لو
9 مانگ پێش ئێستا

taybattt

ئاکار
9 مانگ پێش ئێستا

ئەڵێی چیرۆکەکەی بۆ ئێستا نوسراوە ،ناوازەیە ،بەشێکی ئەو ڕوداوانە ئێستا وا هەمومان ئەیبینین ،لە بەریتانیا ڕوو ئەدەن ،وەک چیرۆکی ئەم فلیمە وایە ،گشتی پلانی دەسەڵات دارانن ،بەنهێنی ئەیکەن ،ئەم فلیمە زۆر جوان باسی دەسەڵاتداری خراپ ئەکات

ديلمان ئاسۆ
9 مانگ پێش ئێستا

شاکار شاكار شاكار,تەنانەت پێویستە ڕوونی بکەمەوە کە بۆچی ئەم فیلمە لە هەموو شتێک گرنگترە؟ بینەری بن لێی تێبگەن , بزانە دەوڵەتی فاشیستی چۆن لەدایک دەبێت و پەروەردە دەکرێت و سەرهەڵدەدات وە ئێستا سەیری دەوروبەرت بکە بەڵێ، ڕەنگە دواتر سوپاسم بکەیت،پێویستە بیبینیت، چاوکراوەیەکی ڕاستەقینە ئەگەر لە جیهانێکی وەک ئەمڕۆدا بژیت،،، ئەکشنێکی زۆری تێدایە و لانیکەم یەک ڕێزگرتن لە فیلمی The Matrix. پێویستە بیبینیت.زۆر ئیلهامبەخشە، ئەم فيلمه تەنها وای لێکردم زیاتر قەدری ئازادی بزانم.هوگۆ ویڤینگ زۆر نایاب و ناتالی پۆرتمان شازادە ئامادالا زۆر لە دوای خۆی بەجێدەهێڵێت بە هەمووان گەورەن. ستیڤن ڕیایش زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە. تەنها باوەڕ ناکەم ئەم فیلمەم بەدڵ بوو،هێشتا لە شۆکدام ، یەکێک لە باشترین فیلمەکان کە تا ئێستا سەیریم کردووە و ئەوەش ، سوپاس بۆ برايانى كوردسەب 🤍

ئومێد
1 ساڵ پێش ئێستا

شازە🔥🔥🤍

Sidad Blbas
1 ساڵ پێش ئێستا

شاکارە زۆر شازە🔥

Sidad Blbas
1 ساڵ پێش ئێستا

چێژێکی تایبەتی هەیە یەکێک لە باشترینەکان وە ناوی کوردستانیشی تێدایە🔥

أريا
1 ساڵ پێش ئێستا

فلیمەکی خۆش و بە مانابوو وە بە گچکەیش پچڕ پچڕ دیتبووم و بەدوایدا دەگەڕام هەتا ئەو دوو سێ ڕۆژە دیتمۆ wed 14 feb 2024 15:43

Diva
ساڵێک پێش ئێستا

شازه

saeyd ahmad
ساڵێک پێش ئێستا

یەکێک لە خۆشترین فلیمەکان کە بینێبێتم لە ڕووی هەموو شتێکەوە شازە فلیمێک پڕ لە مانا فلیمێکە وەسفناکرێت ☠☠☠

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

زۆر زۆر تایبەتە لە سەرەتاوە تاکو کۆتای چێژبەخش بو. فلیمەکە زۆر مانادارە بەڕای خۆم باشترین فلیمە لەم ژانەر وە یەکێک لە باشترینە کانی خۆم. فلیمەکە ڕێک باسی حوکمەت و دەسەڵات دارە کانی ئێستا ئەکات باسی درۆ و گەندەڵی یەکانی دەسەڵات داران دەکات. کۆتایەکەی خەفەتاوی بو بەڵام بەمانا یش بو. کۆتایەکەی بەمانای ئەوە ئەهات واتا ئەگەر "هەموومان یەک بگرین ئەتوانین زلهێزترین حوکمەتە گەندەڵە کان بڕوخێنین" . بەڕاستی چێژبەخش و تایبەت و نایاب و مانادار بو دەسخۆش ناوازە بو ❤🌹

مح
2 ساڵ پێش ئێستا

شۆڕشێکی سینەمایی.... پێم سەیرە هالیوود چۆن ڕێگەی بە فیلمێکی وا داوە نایاب بە مانای وشە

Hawa
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

وتەی زۆر جوانی تیدای ئەڵیت نابێت خەڵککەی لەحوکمەت بترسن بەڵکو دەبێ حوکمەت لەخەڵک بترسی

کا
3 ساڵ پێش ئێستا

خۆشترین

Ello kraut
3 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی فیلمێکی خۆشە وە زۆر بەقوەتە فێری ئەوەت ئەکات مرۆڤێک ئەتوانی شاری، دەوڵەتی بگۆڕی ❤️❤️❤️❤️

Ma
3 ساڵ پێش ئێستا

شایەنی سەیر کردنە ڕۆڵبینینەکانیشیان ناوازەیە

iDlo
3 ساڵ پێش ئێستا

لەدەستی مەدەن یەکێکە لە فیلمە باشترینەکان ،کلاسیکێکی ھەتاھەتایی

亗3aziz亗
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

شازی فیلم بەتایبەتی باسی دەسڵاتدارەکانی ئێستامان دەکات پێشنیار دەکەم سەیری بکەن

ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ئەو فلیمەی هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە زۆر بەهێز بوو وە جوانترین فکرەش لە ناو فلیمەکەدا تەقاندنەوەی بیگ بێن بوو وە شتێکی خۆشتریش بۆ ئێمەی کورد ناوی کوردستان دەهێنێت لە دەقەی 39کان

𝙽𝚊𝚝𝚠𝚊𝚗𝚖 𝚠𝚊𝚜𝚏𝚎 𝚋𝚔𝚊𝚖 𝚢𝚊𝚔𝚒𝚔 𝚕𝚊 𝚡𝚘𝚜𝚑𝚝𝚛𝚎𝚗 𝚊𝚠 𝚏𝚒𝚕𝚖𝚊𝚗𝚢 𝚔𝚊 𝚋𝚒𝚗𝚎𝚠𝚖𝚗 𝚋𝚊𝚛𝚊𝚜𝚝𝚎 𝚗𝚊𝚢𝚊𝚋 𝚋𝚞✔︎

ااا
4 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی شازە❤️👏

Shorsh Kblbas
4 ساڵ پێش ئێستا

ئاشقی ئەو فیلمەم بەراستی شاکارە.. ھەموو کۆمەلگایەک پێویستە ئەو فیلمە ببینێت

علی بۆڵتن
4 ساڵ پێش ئێستا

فلیمێکی خۆشە و یەکی لە باشترینەکانی دیسیە شتێی ناتالی تیابێ چۆن ئبێی بلێی ناخۆشە❤

Bilal
4 ساڵ پێش ئێستا

شازە

تەف__بێيفۆنگ
4 ساڵ پێش ئێستا

Dastan xosh shaz bw zhernuskashi zor jwan krabw

V for Vendetta

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025