The Dark Knight

260,161
152 خولەک
English,Mandarin
9
94%
84%

باتمان دەستدەکات بە ڕوبەڕووبونەی جۆکەر کە دەیەوێت ئاژاوە و خراپەکاری لەناو گۆثام بڵاو بکاتەوە و ژیانیێکی بێ یاسا بسەلمێنێت

بودجە:185 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2008-07-18
داهات:1 بیلیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:DC Comics
دەرهێنەر:Christopher Nolan
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
باران
3 ساڵ پێش ئێستا

جیهان بێ بەزەییە تاکە رەوشتی بەرز لە جیهانێکی بێ بەزەییدا بەختە کەبێ لایەنە و دوورە لە گومان ! دواجار هەمومان بە پالەوانی دەمرین یانیش بۆ ماوەیەکی زۆر دەژییت و خۆت دەبینیت کە دەگۆرێیت بۆ کەسێکی خراپ ! فیلمێکی نایاب و چیرۆکێکی تایبەتەتی هەبوو شایەنی ئەو پلەیە کە هەیەتی لە پلەی سێیەم باشترین فیلمەکانی مێژوو شاکارێک و هەلگری کۆمەلێک پەیامی واقیعیانەی زیندوو ، پەیامێکی هاوبەش کە بە جۆرێک ئەمرۆ هەموو کۆمەلگاکان نقومی گەندەلی و خراپە و چەواشەکارین ، دەکرێت بەجۆرێک کەسێک بە رێژە بتوانێت کۆرانگاری دروست بکات بەلام دواجاربە هەبونی کێشیەک و خراپیەک لەو کەسە دەکرێ ئەو کەسە لە بیربکەن یان دژێ بوەستن ، لەبەرامبەر پێویستیان بە رۆشنایی هیوایەک هەیە لە ئایدیا و دەرونیاندا تا هەموان ببنە پالەوانێک و سەر راستێک لە ژیانی خۆیان کە گۆرانکاری بە کردار بێنە بوون ، لە هەموو ڕویەکەوە فیلمەکە نایابە شایەنی بینینە

...h
4 ساڵ پێش ئێستا

دەتوانم بڵێم باشترین فیلمی کۆمیکە ، هێث لەم فیلمەدا نواندنێکی نایاب ئەکا و ئۆسکاریش وەردەگرێ ، بە گشتی فیلمێکی نایابه لە هەموو ڕوویەکەوه

MathewwMconaughey
2 مانگ پێش ئێستا

بە گاڵتە ٣ یەم نیە

شادە
2 مانگ پێش ئێستا

هیچ ناڵێم شایەنی هەموو شتێکە،

نێچیروان
2 مانگ پێش ئێستا

Absolutely cinema

ROZHGAR
4 مانگ پێش ئێستا

🖤

کا
11 مانگ پێش ئێستا

دەتوانم بڵێم دەرهێنەرەکەی خۆی لە خۆیدا سینەمای گەورەتر کردووە هیچم نیە وەسفی بکەم ئەو ڕۆڵەی کریستیان بەیڵ هەمیشە باتمانی لێ ئەوەشێتەوە لێجەریش ڕۆڵەک ئەگێڕێ کە هەمووی پێشبینەکراوە بڕوا ناکەم لە فیلمێکی یەکێ تر هەستێ بەو نواندنە بکە لە هەموو کۆمیک باتمان ڕۆڵەکەی وەک خۆی شازە بەس بەیڵ شازتری کرد بەجدی فیلمێک کە شایەنی زیاتریش لەو ڕەیتە بوو

سەڵاحەدین
12 مانگ پێش ئێستا

باشترین فیلمی کریستۆفەر نۆڵان،💯شایەنی بینین بێ دودڵی، شاکارێکی سینەمایە 🔥

Shyaw mahamd
1 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لە باشترینەکانی مێژووە بەڕاستی ئەوە دەیەم جار زیاترە تەماشای بکەم لێی بێزارم نابم هیوادارم لە دەست خۆتانی نەدەن😍🔥

حەمە
1 ساڵ پێش ئێستا

تایبەتە❤️👌

Nobody
1 ساڵ پێش ئێستا

باشترین فلیم بەڕاستی شاکارە یانی هەر فلیمێکت بیمی کریستن بیڵ و دەرهێنەر نۆڵان دەری هێنابێت بێ دوودڵی سێری کە پەشیمان نابیەوە

Ahmad
1 ساڵ پێش ئێستا

باشترین فیلمی مێژوو بە لای من 🖤 نواندنەکەی هیث لیجەر تایبەت تری کردووە 🤍

Rahel🎧📽️
1 ساڵ پێش ئێستا

The best🔥🔥🎬🎥

ژیکۆ
1 ساڵ پێش ئێستا

باشترین فیلمی سوپەرهیرۆ بەڕای من

Lawaa Manschaft
ساڵێک پێش ئێستا

شکارێکی تری «کریستۆڤەر نۆلان» ئەو ڕۆڵگێرانەی «هیث لێدجەر» وەسف ناکرێ بەڕاستی ناوازە بوو

احمد
ساڵێک پێش ئێستا

باشترینی کۆمیک,نواندنی هیث زۆر نایاب بوو 🔥🖤

محەمەد ئیسماعیل
ساڵێک پێش ئێستا

دووەم خۆشترین فیلمی باتمان بەجدی فیلمێکی نایابوو ڕۆڵگێڕانی جۆکەر و باتام بەڕاستی ڕۆڵگێڕانێکی جوان بوو🤡🦇

Rahand_s07
ساڵێک پێش ئێستا

"باتمان" چیتر چیرۆکێکی کۆمیدی نیە، بەڵام ئێمەی گەشەکردووە بۆ زیاتر لەوە، ئەزموونێکی ژیان کە نۆلان دەوڵەمەندی کرد بۆ ئەوەی ببێتە تراژیدیایەکی سەرنجڕاکێش، دروستکردنی کەسایەتی کە پاڵت پێدەنێت بۆ ئەوەی سەرنجیان بدەیت و پرسیار لە پاڵنەرەکانیان بکەیت هۆکارێکی سەرەکییە بۆ جۆرایەتی هەر فیلمێک، "نۆلان" بەڕاستی لێرە بە نووسینی سیناریۆی سوارچاکی تاریک گۆثام و پارێزەرەکەی، هاوڵاتیانی گۆسام هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن لە مردنی ئەفسەرانی پۆلیس و تۆمەتباری دەکەن بەوەی کە بووەتە هۆی ئاژاوە لە شارەکەیان، کە بەرە بەرە لەژێر باری هێرشەکانی جۆکەردا لەناودەچێت. بە پێچەوانەی ئەو، جۆکەر وەک بەدکارێکی سەرەکی لە فیلمەکەدا پۆلێن دەکرێت کە کێشەی فەلسەفی دروست دەکات لە شەڕەکانیدا دژی ڕکابەرەکانی کە هەڕەشە لە بناغەی ئەخلاقی دەکەن کە بروس وەین و هارڤی دێنت لەسەری پشوو دەدەن

Zo
ساڵێک پێش ئێستا

زۆر تایبەت بوو جوانترین ڕۆڵ جۆكەر

Real
ساڵێک پێش ئێستا

shazz

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

لەهەمو ڕوویەکەوە تایبەتە بەڵام لەڕووی چیرۆک و ڕۆڵ گێڕان زۆر زۆر نایاب بو. بەدڵنیایەوەفلیمەکانی "Christopher Nolan" ئەبێت ئاوا تایبەت بن. ناڵێم باشترین"Christopher Nolan" ئەڵێم یەکێک لەباشترینە کانی... بەڕای من باشترینی "Christian Bale" وە ڕۆڵی زۆر جوان گێڕا... دەسخۆش ❤🌷

هاوكار
ساڵێک پێش ئێستا

Tanha awana la serkrdni pasheman nabitawa chunka pewest ba wasfi am flima nawazaya w taibata nakret

ڕێ
ساڵێک پێش ئێستا

باوک عام سینەما 🖤🔥 باشترین فیلم لە هەموو مێژووی سینەمەدا .

ئە
ساڵێک پێش ئێستا

تایبەت بوو

Nobody
ساڵێک پێش ئێستا

کورە وەڵا نایابە سەیری نەکەی ژیانو فەوتاوە 🖤🔥

سە
ساڵێک پێش ئێستا

بەجدی شایەنی سەیرکدنە شایەنی ئەو ڕەیتینگەیە😍🔥

دلبرین
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەم بەشی باتمان لە هەموو بەشکانی تری شازتر ئەوش کاوای کردووە ئاوا تایبەت بێت رۆلگێرانەکی جۆکەرە

za
2 ساڵ پێش ئێستا

کریستیان بەیڵ باشترینە بۆ کارەکتەری باتمان،دوای خۆی حەرامبێت

Jumha
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

دەستەکانت خۆشبێت زۆر تایبەتە لێی وەرز نابم

پە
2 ساڵ پێش ئێستا

وەسف ناکرێت ئەو رۆڵگیرانەی هێث

A7A MAKAROV
2 ساڵ پێش ئێستا

چۆن وەسفی بکەم..؟

A7A MAKAROV
2 ساڵ پێش ئێستا

هیـچی نەهێشتەوە بۆ وتن 🤍 سپاسی ستافە بێ وێنەیە ئەکەین

Ysuf
2 ساڵ پێش ئێستا

نازانم چۆن وەسفی بکەم🔥

دانا
2 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێک کە دووبارەو دوووبارەش سێری بکەیتەوە هەر چێژی خۆی هەیە وە هیث لیدجەر ڕۆڵی جۆکەری نەگێڕا بەڵکو هیث خۆی جۆکەرێک بوو❤️

لوسیفەر مۆرنینگستار
2 ساڵ پێش ئێستا

بە مانای کەلیمە فیلمە فیلم بە جدی شازە the dark knight& the dark knight rises ئەم دوو بەشەیە بەجدی هەردوکیان شازن حەلیان نیە

Vena
2 ساڵ پێش ئێستا

وەسف ناکرێ 🥹💔

سە
3 ساڵ پێش ئێستا

باشترینی مێژووی کۆمێک ..🖤

Ra
3 ساڵ پێش ئێستا

باشترین به‌شی باتمان ئه‌و به‌شه‌یه‌ چه‌ندین مانا له‌ خۆ ده‌گرێت چه‌ندین په‌یام بێگومان ئه‌وه‌ی فلیمه‌كه‌ی جوانتركردووه‌ كریستیان به‌یڵ ه. باشترینی باتمان‌

خولە
3 ساڵ پێش ئێستا

جیهان بێ بەزەییە تاکە ڕەوشتی بەرز لەجیهانێکی بێ بەزەیدا تەنها بەختە. .دەستان خۆشبێت تایبەت بوو

Ah
3 ساڵ پێش ئێستا

نایاب لە هەموو روویەکەوە

ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

باشترینی مێژوو ئەم شاکارە لە خۆیەوە دوو خەڵاتی ئۆسکاری نەبردووە

Karmand gharib
3 ساڵ پێش ئێستا

بە جدی شایەنی سەیرکردنە ❤️💥✨

ژیلوان
4 ساڵ پێش ئێستا

هەمووان باسی رۆلگێڕانەکەی هیث دەکەن ، بەڵام کەس باسی کریستیان بەیڵ ناکات کە من پێموایە لەدوای بەیڵ هیچکەس ناتوانێت باتمانێکی تر بێت هەروەک چۆن هیث بوو بە نمونەی جۆکەر لە دنیادا

گەیلان اسماعیل
4 ساڵ پێش ئێستا

نایابترین فیلمە لە فیلمەکە نایاب تر ئەم ڕۆڵگێرانەیی ھیثە ھەر چەند جارێک سەیری کەی چێژەکەی لەدەست نادات

Zana T. Ahmad
4 ساڵ پێش ئێستا

❤باشترینی کۆمیک

بـــەڵــێــن
4 ساڵ پێش ئێستا

دوای هیث کارەکتەرێکی جۆکەر لای من بوونی نەما ئەو ڕۆڵەی لەوم فیلمە ناوازەیە ئەیگێڕێ ئەستەمە کەسێکی تر بیگێڕێ 💜

گۆران جەمال
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی باشترین فیلمە شاکارێکی گەورەیە ڕۆڵەکەی هێث زۆر نایابە

یوسف فەواز
4 ساڵ پێش ئێستا

باشترین ترۆلۆجی مێژوو💙 هاوكات دڵخوازترین فیلمی من

یوسف فەواز
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێكی زۆر نایابە و دەتوانم بڵێم باشترین فیلمە لە مێژووی كۆمیك دا لەم فیلمەدا هیث لێجەر دەبێتە یەكەم ئەكتەر لەمێژوودا خەڵاتی ئۆسكار بە دەست بهێنێت بۆ ڕۆڵی جۆكەر

ئەیمەن
4 ساڵ پێش ئێستا

دەستان خۆش بێت بەڕاستی نایابە

ااا
4 ساڵ پێش ئێستا

نایاب... بەجدی نواندنەکەی ھێث مێژوییە❤️

shoxan
4 ساڵ پێش ئێستا

damawe blem flmaka zor zor xosha zor supasy mandwbuntan dakrd

Shorsh Kblbas
4 ساڵ پێش ئێستا

ئەو فیلمەی کە لە دڵی زۆربەری زۆری بینەران جێگای تایبەتی گرتوە شایەنی ئەو شوێنە تایبەتەیە ، لەبەر ئەو نواندنە ناوازەیە ی ھیث لیدجر و چونە ناو رۆلی کەسایەتیەکە بە شێوەیەکی خۆڕسک

yusif dlshad
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

زۆر شاز بوو بەجدی شایەنی سەیر كردنە دەستان خۆش بێت

ڕاکۆ مەحەمەد
4 ساڵ پێش ئێستا

زیاتر لە ٢ ئۆسکاری شایانە یەکەم و دووەم و سێیەم خۆیەتی😅

Dana Sherzad
4 ساڵ پێش ئێستا

نایاب هەر چیەک بڵێم کەمە بۆی

نه‌زیر بارزانی
4 ساڵ پێش ئێستا

سه‌یری ئه‌ونواندنه‌ی رۆلی خراپه‌ بكه‌ن هێث وایكرد خراپترین كارێكته‌رمان له‌ پاله‌وان خۆشتربوێت ئه‌وه‌یه‌ رۆلی ئه‌كته‌ر

ڕیڤۆ
12 رۆژ پێش ئێستا

نایاب نایاب نایاب هیچ وەسفێکم نیە بۆ وتن ئەبسلوتلی سینەما

یادی
25 رۆژ پێش ئێستا

شایەنی سێرکردنە هەموو فلمەکانی کریستۆفەر نۆڵان شازن❤

محمود كمال عبدسلام
2 مانگ پێش ئێستا

بەراستی فیلمەکانی باتمان زۆر خوشن بەلام ئەم فیلمە باتمان لە هەموو فیلمەکانی تری باتمان خوشتر بوو

ژیار
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی هیث لێجەر ڕۆڵێکی ناوەزە ئەگێڕێت ئەڵێی بۆ ئەو ڕۆڵە لەدایکبوە .ئەگەر بەدوای ڕۆڵی شازا ئەگەڕێیت بینەربە

ريبين
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بة حةياتي فيلمي وا دوبارة نابتةوة تايبةت هيث ليجةر

ريبين
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بة حةياتي فليمةكي اوها نايةتةوة بة ئةكتةرةكانيشةوة ( هيث ليجةر() تايبةتي 🖤

هێدی عوسمان
4 ساڵ پێش ئێستا

❤پێویست بە وەسف ناکات، باشترین جۆکەر لای من

The Dark Knight

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025