
پاش ئەوەی هەڵەیەک لە فێلە سحریەکەیدا ڕوو دەدات و دەبێتە هۆی کارەساتێکدوو سیحربازی سەدەی 19 ململانێی یەکدی دەکەن، تەنها بۆ زاڵبوون بەسەر یەکتردا نا ، بەڵکوو بۆ لەناوبردنی یەکتری
Touchstone PicturesShakara
یەکێکە لەباشترینەکان زۆر نایابە
🤚🏻ئابسڵۆتلی سینەما🖐🏻، شاکارە نوادنی بەێڵ بێ وێنەیە فلمەکە زپر بە چێژە پەشیمان نابیتەوە
YAKAM❤️🔥
ئەو فیلمە بەڕاستی ناوازەیەکە لە دەرهێنانی کریستۆفەر نۆلان لە سەرەتاوە تا کۆتایی فیلمەکە تۆ ئەباتە ناو جیهانێکی پڕ لە نهێنی و جادوو ڕکابەری نێوان ئەنگیەر و بۆردن زۆر قووڵ و سەرنجڕاکێشە وە تۆ وەک بینەر لە نێوان هەردووکیاندا دابەش ئەبی و نازانیت کامیان ڕاست ئەکات ئەوەی ئەو فیلمە زۆر تایبەت ئەکات تەوەری قوربانیدانە لە پێناو هونەردا و چۆن ئۆبسیژن دەتوانێت ژیانی مرۆڤ وێران بکات کۆتایی فیلمەکە بەڕاستی چاوەڕواننەکراو و شۆککەرە و دوای تەواوبوونی فیلمەکەش بۆ ماوەیەکی زۆر بیری لێ ئەکەیەوە و هەوڵ ئەدەی نهێنییەکانی لێکبدەیتەوە بە دڵنیاییەوە یەکێکە لەو فیلمانەی کە پێویستە چەند جارێک سەیری بکەیت بۆ ئەوەی لە هەموو وردەکارییەکانی تێبگەیت. پێش ئەو فیلمەش سەیری فیلمی " sixth sense "م کرد هەردوکیان کۆاتایی شۆککەریان هەبوو ، یەکێ لە خۆشترین شەوەکانم🔥🔥🖤🖤 26-27/Aug/2025
کەمێک تێگەیشتنی سەختە وە راستی من تا ئێستاش تەواو لێی حالی نەبووم بەس خراپیش نەبوو ئەو کۆتاییەشی جوان بوو وە ئەنجێیر هیچ کەیفم پێی نەدەهات ناکرێ کە شتێک موڵکی تۆ نەبێت و بتەوێت وە ئەگەر بەدەستت هێنا ئەوە دڵنیابە هەمان کۆتایی ئەنجێیرت دەبێ وە هەموو شتێکی کرد بەڵام هێشتا نەگەشت بە فاڵۆن و براکەی و تا کۆتاییش نەیتوانی نهێنیەکەیان بزانێت و فێڵەکەی شیکار بکا تێبگە شکۆمەندی شایەنی هەموو کەسێک نیە 🖤
ھەتا بلێی تایبەت و ناوازەیە ئەگەر دەتەوێ خانەکانی مێشکت چالاک بن سەیری ئەو بەرھەمە ناوازەیە بکە بەجدی تایبەتە کۆتایەکەشی بێحەلە دەستی ئێوەش خۆشبێت
تەنیا فیلمێکی خەیاڵی و تاوانکاری نییە... ئەوە فێڵێکی گەورەیە کە ئێمەش بەشداری تێدا دەکەین وە تەنیا چیرۆکێکی سینەمایی نییە... ئەوە جادوویەکی ڕاستەقینەیە کە لەسەر پردی خەیاڵ و ڕاستی دەڕوات،،، کاتێک سەیری دەکەین، وەک ئەوەی لە ناو 'جادووی خەڵاتکردنی مرۆڤ' بین، هەموومان دەکەوینە ژێر سحرەوە،، هەر وێنەیەک 'پێشەنگ'یە... هەر دەیالۆگێک 'بەرزکردنەوە'یە... و هەر سپۆیلەرێک 'سەرکەوتن'ە،،./ کریستۆفەر نۆلان لەم فیلمەدا وەک جادووگەرێکی مەزن کاردەکات.... (ئەو ڕاستیەی کە فیلمەکە پێمان دەڵێت..، خەڵک نایانەوێت ڕاستی ببینن... ئەوان دەیانەوێت توشی سەرسوڕمان بن). بەڕاستی جادووی سینەمایە بێ دوو دڵی بینەری بن دەقە بە دەقە فیلمەکە بەچێژتر ئەبێت بەڵام بەراستی کۆتاییەکی سەرسورهێنەری هەبوو🪄🎬🔥
شاکارە
نایاب
تایبەتت❤️🔥
١٠/١٠
ئەو ئەخیرەی ١٠٠٠٠٠٠٠/١٠
یەو ئەکتەرانەو ئەو دەرهێنەرە شاززززی فیلمە
شاکارێکی ناوازە و تایبەتە👌🏼❤️🔥
فلمێکی تا بڵێی نایاب و کامڵ بەجدی بەبێ دوو دڵی سەیری بکەن 🖤
فیلمێک دەرهێنەرەکەی کریستۆفەر نۆڵان بێ ئەوەی لێ چاوەڕێ ئەکرێ نایاب بوو🌟
بە گشتی فیلمی The Prestige فیلمێکی سەرسوڕهێنەرە. کریستوفر نۆلان سیحرەکەی خۆی لەسەر بینەر ئەنجام دەدات بە بەکارهێنانی ئێمە لە جیهانێکدا کە پڕە لە پێچ و پەنا لە هەموو گۆشەیەکدا. جاکمان و بەیل وەک هەمیشە درەوشاوەن، مایکل کەین ڕۆڵی کارەکتەری هاوشێوەی ڕاهێنەر دەگێڕێت بە ناوی کاتەر بە لەهجەیەکی بەهێزی کۆکنی، و سەرسوڕهێنەر دەیکات، هەموو شتێک لەبارەی فیلمەکەوە لە ڕوانگەی منەوە باوەرپێنەکراوە، هەرچەندە پێویستی بە چەندین بینین دەبێت بۆ ئەوەی بە تەواوی لە خاڵی فیلمەکە تێبگەین. بەڵام کاتێک تێگەیشتم چی ڕوویداوە، سەرسام بووم. نمایشەکان، مۆسیقا، نووسینەکان نایاب و سەرنجڕاکێشن وە بەو شێوەیەی فیلمەکانی تری نۆلان باسی لێناکرێت. ئەمە فیلمێکی نایاب و ناوازەیە کە پێویستە هەموو فیلمدۆستێک بیبینێت.
بێگومان هەم لە ڕووی چێژ و چیرۆک و ئاکتینگەوە تایبەتە و لەگەڵ دەقە بەدەقەی فلمەکە تۆش هەوڵدەدەی کە بزانی چی روودەدا وە چۆن، دەتوانم بڵێم 9,5 لە 10
زۆر عەجیب و بە چێژە هیوادارم کەس لە دەست خۆی نەدا
بەڕاستی زۆر زۆر لەوە شازتر بوو کە بیرم لێ ئەکردەوە یەکێکە لە باشترین فیلنەکان کە لە ژیانما سەیرم کردووە 🔥🔥🎬🎥🤍🤍🖤
!!ta zyatr seri kam taybatt tr abet lam
نایاب بوو شایەنی بینینە
نایاب
Filmek ba manay kalima nawazaw Nayab la rwyy hamw shtekawa beraxnw W perfect waw le aka chrka ba chrka ba tamazroyyw diqatawa serii kayy bajdii 3ajib bw , dwayy Nolan hanwyy Bo malawaa tab3an Bale W Jackmananish roll bbinm har WA abe ...🤍
فیلمەکانی نۆڵان بەعام ئاڵۆزو خۆشن🔥
فلمە ئاڵۆزەکانی نۆڵان چێژێکی تایبەتیان هەیە ئەمەش یەکێک لە شاکارەکانی
ئێ تەبعەن کریستۆفەر نۆوڵن دەرھێنەر بێ ھەروا زەخم دەرئەچێ ، فەخامەت 🖤🔥
Kamek alloz ballam ba chezh u xosh wat le aka birbkaitawa u pet sairbe chon rudawakan ruya kotayakaim ba dll bu ba layani bordn shkaiawa
بەڕاستی فیلمێ تابڵێی تایبەت بەچێژ بوو لەهیچی کەم نەبوو،هەر پێنج دەقە جارێک بینەر توشی سەرسوڕمان دەکات لای بەچێژتری دەکات.١٠/١٠
فلمێکی تایبەتە شایەنی سەیر کردنە کەمێک ئاڵۆزە بەڵام هەر جێژ بەخشە دەستان خۆش ❤🌹
برارۆ شاز بوو
ئەگەر ئەتەوێ خانەکانی مێشکت چالاکتر بن فیلمەکانئ نۆلان سەیرکە بۆ نمونە ئەمەیان
گەر بەخۆت بڵێی سینەما دۆست و ئەم شاکارە گەورەیەی سینەمات نەبینیبنیبێت ئەوا دڵنیابە هەڵەی دوانەیەکی وەکو cristian bale و huge jackman رۆڵی سەرەکی ببینن و nolan یش دەرهێنەر بێت لەوە زیاتر چی The second act is called The Turn
I love nolan🖤
زۆر شاز بوو لە ڕوی هەموو شتێکەوا 😍❤️🔥
باشترینی نۆلان😍
نایاب بوو🔥 فیلمێکە کە ھەرگیز پێشبینی رووداوەکان ناکەی فیلمەکانی نۆلان ھەمووی تایبەت و شازن
بەڕاستی فلمێکی نایابە ، ڕووداوەکان سەرت دەسوڕمێنن ، نۆڵان💐❤️🔥
نەیاب🖤
فیلمێکی زۆر نایاب بوو بەڕاستی شایەنی سەیر کردنە
تا بڵێی جوان و نایاب چی فلیمێک دەردەچێت کە کریستۆفەر نۆڵان دەرهێنەری بێت بێ گومان شاز دەرئەچێت،چرکە بە چرکە زیاتر ئەو خاتە ناو فلیمەکەوە بۆی بزانی ڕوداوی دواتر چی دەبێت،ئەقڵ پێشبینی ئەو ڕوداوەکان ناکات ،سەرت دەسوڕمێنێت، چی بێرۆکەیەکە چی چیرۆکێکە… شایەنی بینینە.
بەڕاستی فیلمێکی پێرفێکتە فیلمێک نۆڵان دروستی بکات ھەر وا دەردەچێت
بەڕاستی بەچێژ بوو هەر وەک فلمەکانی تری نۆڵان شایەنی بینینە بۆ یەکجاریش وە هەردوو کارەکتەر ڕۆڵێکی یەکجار نایابیان هەیە دەرهێنەریش کارێکی وای تیاکردووە عەقڵ نیگای ناکات بەڕاستی شاز بوو❤ـ
ئهوهی ئهو فلیمهی شاز كردووه نه هاك جهكمانه نه كریستیان بهیڵه بهلكوو ئهوه بیرۆكه سهرنجراكێشهكهی كریستۆفهر نۆڵان چ كاریزمایهكه چ بیرۆكه یهكه سهرسورهێنهره
زۆر شاز و تایبەت
ئەھا کە دەرھێنەر لە ترۆپکی خۆشەویستی دابێت بۆ کارەکەی شتی ئاوا ناوازەی لێ بەرھەم دێت. نـــۆڵان شتێک ناکات کە بینەر بێزار بکات ھەمیشە ئەیەوێ لەگەڵ چرکە بە چرکەی فیلمەکە راتبکێشت ونەتوانی لایبەریت. دەستی ماندووبوونی ستافی وەڕگێڕانیش ئەگوشم بۆ ژێرنووس کردنی ❤️
دەتوانم بڵێم باشترین فیلمی نۆڵانە ، نواندەکەی بەیڵ جاکمانیش فیلمەکەیان جوانتر کردبوو وەک بڵێی راستیە ، بەجدی شایەنی بینینە

ئەنیمەیشن | 1994

كۆمێدی | 2016

ئەكشن | 2019

ئەكشن | 2021

دراما | 2021

كورتە فیلم | 2017

كۆمێدی | 2020








