Incendies

121,601
131 خولەک
French
8.3
92%
80%

خوشک و برایەک گەشت دەکەن بەرەو رۆژهەڵاتی ناوڕاست بۆ زانینی مێژووی خێزانەکەیان و بەجێ هێنانی کۆتا ئاواتەکانی دایکیان کە چەندین ڕووداوی شۆکھێنەریان بۆ ئاشکرا دەبێت.

بودجە:10 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2010-09-04
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:TS Productions
دەرهێنەر:Denis Villeneuve
پێداچوونەوەکان
بەهەست
2 مانگ پێش ئێستا

1+1=1 zor taibat buuu

Beeth
3 مانگ پێش ئێستا

باشترین چیرۆک ، زۆر بەماناو و چێژبەخش ، 7,8/10💟

Karin
9 مانگ پێش ئێستا

تایبەت بوو 🤍

Aboka
9 مانگ پێش ئێستا

ئالوز بوو به س جوانيش بوو شوكي تيابوو🙂

niaz
11 مانگ پێش ئێستا

bajdi zoor taybata

ئـ
1 ساڵ پێش ئێستا

زۆر شاز بوو

Mansur
1 ساڵ پێش ئێستا

شتی وا ناکرێ

HAMA
1 ساڵ پێش ئێستا

ناکرێت ١+١=١...کۆتاییەکی شۆک هێنەر💔

ساماڵ♟️
1 ساڵ پێش ئێستا

زۆر بەچێژبوو ئەم فیلمە بۆ مێژوو ئەمێنێتەوە 😍🔥

دانا سەباح
ساڵێک پێش ئێستا

تایبەترین فلیم لام بەڕاستی شاکارە 💔

DaryaTwna
ساڵێک پێش ئێستا

ناتوانم وەسفی بکەم لە جوانی ئەم فلیمە ..چیرۆکێکی تەواو جیاواز ....

He
2 ساڵ پێش ئێستا

1+1=1! نازانم کێ وتویەتی تەنیا مردوەکان لە جەنگ رزگاریان دەبێ من رزگارم بوو پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دەتوانم دوبارە بژیمەوە.! فلیمێک کە فێرمان دەکا قوربانیەکانی جەنگ تەنها ئەوانە نین کە لەپێشەوەی شەر دەمرن.. چیرۆکێکی تا بڵێی تاریژیدیو کاریگەر لەبیری ناکەم.🖤

ڕێزدار
2 ساڵ پێش ئێستا

گەر باسی جەنگ بکەین هەر زوو تەواو دەبێ بەڵام لە باسی چیڕۆکەکانی دواوەی جەنگ هەرگیز ناگەینە سەرەتاکەشی وەک لە فیلمەکەدا هاتووە دەڵێ : « مردن هەمیشە کۆتایی چیرۆکەکە نیە بەڵکوو هەمیشە ئاسەوارێک بەجێدێڵێت » شەڕیش بە هەمان شێوە کۆتایی نیە بەڵکوو ئاسەوار لە دوای خۆی جێدێڵێت ، ئەم چیڕۆکە مشتێکە لە خەروارێکی ئەو ملیۆن چیڕۆکانەی کە بە درێژایی مێژوو بە هۆی شەڕەوە درووست بوون . فیلمێکی نایاب بوو ، وەک خودی خۆم پێشنیار ناکەم بۆ کەسێک کە سەیری بکات بەڵکوو ئەم فیلمە دەبێ یەکەک سەیری بکات کە ئاشقی سینەما بێ و توانای ئەوەی هەبێ لە فیلم تێبگات ، نەک هەر بۆ خۆشی و وەک هەر فیلمێکی تر سەیری بکات 🤍.

Taib
2 ساڵ پێش ئێستا

تایبەت بوو

شا
2 ساڵ پێش ئێستا

پێشنیار ئەکەم هەر کەس هاتە بەرچاوی ئەم فلیمە بێ دوو دڵی سەیری بکات زۆر. جوان بوو

SHIFA DOLAMARII 🎭
2 ساڵ پێش ئێستا

شاکارررررر . یەکێک لە باشترین چیرۆکەکان لە مێژوي سینەما . هەر لە سەرەتاي فلمەکە بەتەواي دەچیە ناو روداوەکان بە تامەزرۆیی چاوەرێی کۆتایی دەکەي .کۆتایەکەی شۆکت دەکا ١+١ = ١ 🙃

پەیوەند
2 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لە باشترین فلیمەکان، ئەم شاکارە تڕاژیدیە دەتخاتە ناو فلیمەکەوە وات لێدەکات بە پەرۆش بیت بۆ کۆتاییەکەی،ئەم شاکارە چیرۆکیکی زۆر بێ وێنەی هەیە تا بڵێ بەچێژ، بێزار نەبووم بۆ یەک چرکەش، کۆتاییەکەی شۆکت دەکات، لەڕوی هەموو شتێکەوە پێرفێکتە ،شاکارە بە مانای کەلیمە،شایەنی ئەو ڕەیتینگەیە و شایەنی بینینە….

فـرانـک
2 ساڵ پێش ئێستا

تــایـبــەت ✨

Hawa
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

کۆتاییێکی ڕێک بەدڵی منی هەبو تیاححححح

خولە
2 ساڵ پێش ئێستا

زەخم بوو فلیمێکی تایبەتە هەتا بڵێ خۆشوو سەرنج ڕاکێشە شایەنی بینینە ❤️‍🔥

ڕەوەز تاراوگە
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەھا کە عەشقی فیلم و سینەما بیت ئەبیت بە دەرھێنەرێکی بێ وێنە و شاکارێکی لێوە بەرھەم دێت وەک نموونەی ئەم فیلمە.

هە
3 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی شایەنی سەیرکردنە خۆزگە دەمتوانی کات بگەڕێنمەوە و جارێکی تر بۆ یەکەم جار سەیری کەمەوە زۆر زۆر نایابە

باران
3 ساڵ پێش ئێستا

مامم دەیوت ووشەی نێو کتێبەکان دەتوانن ئاشتی بەرپا بکەن و پێشی بخەن ، منیش راستەوخۆ بڕوام پێکرد ، بەلام دواتر ژیان بە ناساندنی راستیە تراژیدیەکانی وانەیەکی تری پێدام ، تێناگەم ئێمەی مرۆڤ لەبەر چی بەرامبەر چی لەگەل یەکتری شەر دەکەین ! کوشتار دەکەین ! پێش ڕودانی جەنگ گەر سەربازی هەر بەرەیەک پرسیار لەخۆی بکات هۆکارێکی لۆژیکانەی نییە بۆ جەنگ ، ئەوەی دەمرێت خاوەن کەسێکە خۆشی دەوێت خاوەن کەسێکە چاوەرێی دەکات خاوەنی کەسێکە چاوەرێی داهاتویەکی لێدەکات بە پێکەوەبون بەلام بەداخەوە جەنگ هەموو ئەوانەمان پێ لە یاد دەباتەوە ! لەگەل بەرپابوونی جەنگ رۆژی گەشی ئاسمانەکان بە تاریکاریی خۆلەمێش و ئاگرەکانی جەنگ رەش و تەماوی دەبن و چیتر سروشتی نابن ! بە جیاتی چریکەی بالندە و شنەبایەکی ئارام گوێبیستی هاواری مندال و پیر ئەبین ، هەر لەگەل بەرپابونی جەنگ گشت خۆشی و جوانی و گشت بەهایە ڕەوشتی و مرۆڤبونەکانمان ون ئەکەین ، خەریکی یەکتر کوژی دەبین لەسەر پوچترین هۆکار کە خۆشمان نازانین چییە ! قوربانیەکانی دوای جەنگ تەنیا مندال و دایکەکانن ئەوانەی لەبەرەی جەنگدانین بەلام قوربانیدەرە راستیەکەی جەنگن ! فیلمێکی زۆر نایاب بوو چیرۆکێکی زۆر تراژیدی و پەیامداری هەبوو تەنیا سەیرکردنی ئەم فیلمە بەسە بۆ تێگەشتن لە نەهامەتی جەنگ و یەکتر کوژی لەسەر بنەمای ئاین و جیاوازی رەگەز و نەتەوە ، بە بینینی ئەم فیلمە چاک تێ ئەگەیت کوشتارەکان و لاشە کەوتوەکانی جەنگ تەنیا قوربانیەکی بەرچاون لە ئەنجامی درۆ و گەندەلی بەرپرس و تاکەکان کە هەلیانگیرساند ، بەلام کارەساتی راستەقینە پاشماوەی جەنگە لەسەر دەرون و ژیانمان بە جۆرێک کە خۆی تێکەل بە ژیانە کۆمەلایەتی و خێزانیەکانمان دەکات ، دەکرێت جەنگ دوای تەواوبونی مەترسی و خراپیەکانی دەست پێبکات خراپیەک کە نەتوانی لەگەلی بژی یان مامەلەی لەگەل بکەیت ، دواجار ئەبێ رۆژێک مرۆڤەکان تێبگەن جەنگ هیچ نیە بۆمان غەیری لەناوبردنی خۆشەویستی و شکۆ و رێز و شیرازەی مرۆڤبونمان ، هیچ شتێک بەقەت بەیەکەوەبونمان مایەی گرنگی نیە ، شایەنی بینیە ئەم شاکارە تراژیدیە

هولیا کەریم
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێکە لە باشترین فیلمەکان، هەر لە سەرەتای فیلمەکەوە بە تەواوی دەچیتە ناو ڕووداوەکان، ئۆقرەت لێ ئەبڕێ و بە تامەزرۆیەوە چاوەڕێی کۆتاییەکەی دەکەی، وە لە کۆتایشدا بەتەواوی شۆک دەکا، بەڕاستی هەرچەنە سەیری بکەمەوە لێی بێزار نابم، شایەنی ئەوەیە کاتی خۆی بۆ تەرخان بکەیت، بژین و ماندوو نەبن💜

Dasum Dasum
19 رۆژ پێش ئێستا

کۆتایەکەی شۆکت دەکات 🤎

جا
2 مانگ پێش ئێستا

سەیری بکە تا کۆتای و شۆک ببە بەم شاکارە ناوازە🥲👌🏼

Incendies

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
دابەزاندن
دابەزاندن
دابەزاندن
دابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025