ئۆلیڤەر تویست

Oliver Twist

23,091
130 خولەک
English
6.8
65%

لە ڕۆمانی ڕەسەنی نوسەری بەناوبانگ (چارلز دیکنز) وەرگیراوە کە باس لە ژیانی منداڵێکی هەتیوو دەکات کە لەگەڵ کۆمەڵێک منداڵ لە شەقامەکانی لەندەن دزی دەکەن بۆ سەرکردەکەیان لەم نێوەندەدا توشی چەندین زوڵم و زۆرداری دەبێتەوە

بودجە:50 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2005-09-23
داهات:43 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:ETIC Films
دەرهێنەر:Roman Polanski
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

دەستان خۆشبێت، فلیمێکی بەچێژ و بەمانایە.

ڕەوەز تاراوگە
ساڵێک پێش ئێستا

‎ئۆلیڤەر تویست لە وەشانی ڕۆمان پۆلانسکیدا چەندین لێکچوونی لەگەڵ ئۆلیڤەری پێشووتر هەیە! هەرچەندە زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە نێوان ئەم وەشانەدا تێپەڕیوە. تەنانەت ئەو ئەکتەرانەی ڕۆڵی فاگین و سکایز دەگێڕن وەک یەک دەردەکەون. بەڵام پێموایە ئەم فیلمە لەوەش باشترە چونکە بەو پێیەی میوزیکاڵ نییە، ئەکشنەکە لە گۆرانییەکاندا ناوەستێت و بە ئاسانی زیاتر دەڕژێت. بێگومان ئەم فیلمەش لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کتێبەکە دەکات. بۆچی پێم وابوو نایاب بوو؟ چونکە نواندن و سێت و جلوبەرگ و هەموو شتێکی تر نایاب بوون. ئۆلیڤەر و هەموو منداڵەکان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر باش ڕۆڵی فاگین (بێن کینگلسییەکی نەناسراو) دەگێڕن و سایکس بە تەواوی ڕۆڵی خراپەکارییەکانیان دەگێڕێت و کارەکتەرەکانیان زۆر قەناعەتبەخشن. تەنانەت سەگەکەش زۆر قەناعەت پێکەرە! بۆ ئەمەش سیناریۆی یەکگرتوو و کارەکتەرە سێ ڕەهەندییەکان، دیمەنی ماڵئاوایی ڕۆمانسی لە زیندان لە نێوان ئۆلیڤەر و فاگین زیاد بکە، بە دڵنیاییەوە دەتوانیت بڵێیت فیلمەکە هەموو توخمەکانی فیلمێکی هەستیار و باش دروستکراوی تێدایە.

هۆشمەند
2 ساڵ پێش ئێستا

ترس وا لە مرۆڤەکان دەکات بوەستن ترس سنوورێکت بۆ دادەنێت کە ناتوانیت تێپەڕێنیت ، تۆ گرنگ نییە بێتاوانیت یاخوود تاوانباری ئەگەر لە سێدارەدانت ببێتە هۆی ئەوەی ترست بۆ درووستبێت لە داواکردنی مافەکانت ترست بۆ درووست بێت لە دەربڕینی ڕات ئەوا بەبێ هیچ گوومانێکی پەتی دواتر لە ملی تۆ دەکرا ئەم فیلمە باسی سیاسەتی گەندەڵکاران دەکا دەرەبەگەکان ، چێژی تایبەتی هەیە و یەکێک لە هەرە ئەو باشترین فیلمانەی کە لە ڕۆمانەوە وەرگیراوە

باران
3 ساڵ پێش ئێستا

سەردەمانێک ویژدان بە جۆرێک ونبوو لە ناخ و دەرونی خەلکا کە کوچەیەک و پەنایەک نەبوو مرۆڤبوونێکی بێ خەوش و دوور لە مەبەستی تێدا بدۆزینەوە ، سەردەمانێک لە رێگای پەتی سێدارە و هەڵواسینە هەولەدرا ترسێک بونیات بنێن لە ناخی خەلکا تا هەست بە ڕاستی و مرۆڤبونیان بکەن ، بەلام ئەمە سودی چیبوو ؟ غەیری لەناوبردنی چەن کەسایەتیەک و مانەوەی رێچکەکەیان بە زیندویی ، فیلمێکی تەواو نایاب یەکێک لە باشترین ئەو فیلمانەی کە سەرچاوەکەیان ڕۆمانە ، فیلمی لەم جۆرە کە خۆیان بەناو واقیعدا درێژ بکەنەوە زۆر کەمن ، فیلمەکە زۆر بێ وێنە و تراژیدیایانە کۆی ئەو دەرون و ناخە پیسانەی مرۆڤێکی بالادەست لەم سەردەمە و ژیانی تەنیا یەک مندال دوور لە خێزان و بونیاتە تایبەتیەکانی مندالی ، کە بەدەر لە چوارچیوەی خێزان و جەنگەلی کۆمەلگا و دەستی پیاوانی ئاینی و پیاوانی بازرگان بە گیانی مرۆڤ بێ وێنە بۆ خستینە ڕوو ، کۆی مەینەتی و ئازاری منالێکی پێ نیشانداین کە تەنیا یەک ئاوێنە دانەوە بوو بۆ ژیانی کۆمەلێکی بێ شومار ، وێنایەکی زۆر جوانی دەرونە پاک و بێ گەردەکەی منالێک و یاخیبونە نەبەردانەکەشی ئۆلیڤەری بۆ بەرچاو خستین ، شایەنی بینینە

Oliver Twist

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025