Forrest Gump

120,340
142 خولەک
English
8.8
70%
82%

سەردەمی سەرۆکایەتی کەنەدی و جۆنسن ، ڕووداوەکانی ڤێتنام ، وە ڕووداوەکانی تری ئەلاباما لەگەڵ پیاوێک کە ئاستی ژیری ٧٥ە

ژانراکان:
دراما
ڕۆمانسی
بودجە:55 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1994-07-06
داهات:677 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Paramount
دەرهێنەر:Robert Zemeckis
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
sana
5 مانگ پێش ئێستا

ئەم فیلمە هەرگیز شکست ناهێنێت هەم زەردەخەنەیەکم پێبدات و هەم بگریم...ئەوە خۆشەویستترین فیلمی منە، وەک چۆن ئەو ئەرێنییەی کە دەیبەخشێت، ئەو گەشبینی و کۆڵنەدانانەی فۆڕێست هەمیشە پێدەچێت پارێزگاری لێبکات، بە سادەیی نیشانمان بدات چۆن بە سەیرکردنی لایەنی گەشاوەی شتەکان (تەنانەت کاتێک ڕەنگە گەمژانە دەرکەوێت) دەتوانین ژیانێکی خۆش بژین، هەر بارودۆخێک یان بارودۆخمان هەرچییەک بێت.

Didar
8 مانگ پێش ئێستا

خوایە ئەوە چیبوو💔🥺 ئەگەر سێری نەکەی ژیانت فەوتاوە..

Kian Kaylan
9 مانگ پێش ئێستا

١٠/١٠ فیلمی لەم شێوەیە جوان کەمە لە دەست خۆتانی مەدەن لە هەموو ڕوویەکەوە نایابە 😍👏

Sara.
9 مانگ پێش ئێستا

ژیان وەک سندوقی شوکڵاتە وایە هەرگیز نازانی چیت دەسەکەوێ،، بەراستی تایبەتە

ShanyarHawramy
11 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

چی فیلمێک بوو خوایە گیان! چەند بە تامەزرۆییەوە سەیرم ئەکرد! ئەمە دەرهێنەر چ کارێکیکردووە؟ چ ئیلهامێکی بۆ هاتووە؟ چ چیرۆکێکی نووسیوە؟ ئەکتەر تۆم هانکس چ نواندنێکی کردووە؟ چ ژیاننامەیەکمان بۆ ئەگێڕێتەوە؟ هەر بە ڕاستی شایەنی ئەوەیە لە باشترینەکانی جیهان بێت. ساوندتراک و میوزیک بێحەل، ئەکتەر و ڕۆڵگێڕان پێرفێکت، دەقەکانیان ناوازەبوون، پڕاوپڕ لە وردەکاری و کاری جوان. هەندێک لە دەقە پڕ لە ئینێرجیەکان: "Life is like a box of chocolates. You never know what you're gonna get." "My mama always said, 'Stupid is as stupid does.'" "Run, Forrest, run!" "I'm not a smart man, but I know what love is." "Sometimes, I guess there just aren't enough rocks." "Mama always said you got to put the past behind you before you can move on." "My mama always said, dying was a part of life. I sure wish it wasn't." "Lieutenant Dan, ice cream!" "I don't know if we each have a destiny, or if we're all just floating around accidental-like on a breeze. But I think maybe it's both. Maybe both is happening at the same time." چیە تا ئێرە هاتووی چاوەڕێی نمرە ئەکەیت؟! هەر عەیبە باسی نمرە بکەیت یەک و دووی لێمەکە یەکسەر سەیری بکە، ئەگەر پێشتریش بینیوتە دووبارە سەیری بکە پەشیمان نابیتەوە.

Sazi
12 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فیلمێکی تایبەت و ناوازەیە دەستان خۆش بێ😍

محمد(M7)
1 ساڵ پێش ئێستا

فلیمێکی بە چێژە لە زۆربەی بوارەکان تۆم هانکس ڕۆڵێکی زۆر باشی گێڕا وا دەزانی لە نێو فلیمەکەی دەستان خۆش🖤

ژیکۆ
1 ساڵ پێش ئێستا

”ژیان وەک کارتۆنی چوکلاتە وایە، قەت نازانی چیت دەستئەکەوێ“

بەشدار☭
ساڵێک پێش ئێستا

بەراستی شازە

بلە
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

نایاب🖤

ھاوکار
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فلمێکی نایاب 🖤شایەنی بینینە

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

نایابە شایەنی ئەوەیە هەمو کەسێک سەیر بکات دەشخۆش💖

ka
2 ساڵ پێش ئێستا

زۆر شاز بوو

ماریا
2 ساڵ پێش ئێستا

تۆم ھانکس باشترینی خۆیمان پێشکەش دەکات ، ئەو نواندنە عەجیبەی ، بەجدی ئەم فیلمە شاکارێکە بۆ خۆی ❤️ ، بڕواناکەم ھیچ کەسێک بتوانێت ڕەخنەی لێبگرێت بەتەواوەتی بێ کەموکورتیە ❤️

Itsme PAIN
2 ساڵ پێش ئێستا

خۆشترین فیلم ، لەڕووی هەموو شتێکـەوە کامـل بوو ڕۆڵگیرانەکەی تۆم چیڕۆکی ئەڤینداریەکەی هەستێکی زۆر نامۆ و خۆشت پێ دەبەخشی دڵنیا بن پەشیمان نابنەوە لەم ٢ کاتژمێرە بە زایەح ناڕوا 🖤

HamMa
2 ساڵ پێش ئێستا

Shazza Tom Hanks👀😍

ڕە
2 ساڵ پێش ئێستا

Tom hanks ❤️❤️

LORD🖤
2 ساڵ پێش ئێستا

Shakar🖤

Rebin Xoshnaw
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

🖤

عبدللە
2 ساڵ پێش ئێستا

هیچ وشەیەک وەسفی ئەم فیلمە ناکات،خۆزگە هەموو ڕۆژێ کە لەخەو هەڵدەستام مێشکم فۆڕمات دەبوو بۆ ئەوەی سەیری ئەم شاکارە بێهاوتایە بکەمەوە.

هۆزان
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

کەم فیلم هەیە بەو ڕادەیە دژیەکی تێدا بێت، لە سەرەتادا تێر پێدەکەنی، کەچی لە کۆتاییەکەدا گریان قوڕگت دەگرێت، خۆشەویستییەکی زۆر بۆ بەرامبەر، لە بەرامبەرەوە تەنیا بێباکی و ئیهمال کردن، شەڕکردن و ئاشتیخوازی دوانەیەکی زۆر جوان تێکەڵاون

حەمە هیتلەر
3 ساڵ پێش ئێستا

زۆر نایاب بوو فلمی وا دووبارە نابێتەوە دەستان خۆش👏👏👏👏👏

پەیوەند
3 ساڵ پێش ئێستا

یەکێکە لە باشرین فلیمەکانم کە بینومە باس لەوە دەکات کە هەرگیز گێلێک بە کەم مەزانە ڕاستە ئەقڵی ناتەواو بوو بەس لە کەسێکی ئەقڵ کامڵ باشتر لە دونیا تێدەگەیشت وە مرۆڤی کەم ئەقڵ ئەتوانێ بکەوێتە داوی خۆشەویستیەوە وە ئەتوانێ ببێ بە ملیۆنەرێک… بۆمان دەرەکەوێت کە ڕاکردن لە هەندێک جار باشترە لە خۆ کردن بە قارەمان. هەر کەسێک دەبێ سەیری ئەم فلیمە بکات کە بۆی دەرکەوێت کەسی ناتەواو بە کەم مەزانە. دەستان مادوبونتان خۆش بێت❤️‍🔥

mardin
3 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی زۆر زۆر جوان ، فلمم زۆر دیوە لەمە باشتر مەحاڵە بوونی هەبێ ، وا تێکەڵی فلمەکە دەبیت کە مەحاڵە نەتگریەنێ ، من زۆر بە دەگمەن خەفەت دەخۆم ئەم فلمە بەتەواوی خۆمی پێناساندم و لە ناوڕاستی فلمەکە تا کۆتای منی خستە گریان . 🙃

سە
3 ساڵ پێش ئێستا

بەخوا نایابو تۆم ھانکس🔥🔥❤️❤️

Yu
3 ساڵ پێش ئێستا

Best of bests

باوان
3 ساڵ پێش ئێستا

جوان بوو💜

پە
3 ساڵ پێش ئێستا

هەرچەندە فۆڕێست مرۆڤێکی ئاسایی نەبوو کەمێک ناتەواوی لە مێشکی هەبوو بەڵام لەگەڵ ئەوەش زۆر باشتر لە کەسانی تر ماناکانی ژیانی دەزانی و زۆر لە کەسانی تر عاقڵتر بوو !! هاوکات لەم فیلمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە مرۆڤێکی وەهاش خۆشەویستی کچێک لە دڵیدایە ،، بۆیە مەرج نییە هەر ناتەواویەک لە جەستە یان لە مێشک هەبوو هەموو مرۆڤێک ئەگەر جارێکیش بێت لە ژیانیدا عاشق دەبێت .... دەستان خۆش فیلمێکی بەمانا بوو ڕۆڵی تۆم هانکسیش ناوازە بوو

کا
3 ساڵ پێش ئێستا

هەمیشە گێلەکان خۆشتر ئەژین و بیرکردنەوەیان ئاسودەتر تاژیرتر بیت و زیاتر بزانی ژیانت قورستر و بیرکردنەوەت ئاڵۆزتر بۆیە گەر زیرەکیش بیت باشترە لەزۆر بواری ژیان خۆت بدەی لەگێلی ! فیلمێکی خۆشـبوو ماندوو نەبن

ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

تۆم ھەمیشە وەک یەکێک لە ئەستێرەکان لە ئاسمانی سینەمای ئەمریکی ئەدرەوشێتەوە

Muhammed
4 ساڵ پێش ئێستا

شتێک لەم فیلمەوە فێر بووم زۆر جار وا دەزانین مرۆڤ چەندی زیرەک بێ ژیانی باشتر دەبێ بەڵام تێگەیشتم مەرج نییە لەو پەڕی ئاقڵیەوە بیت تەنیا ئارام بەو بەسادەیی لە شتەکان بڕوانە و ژیان بە قورسی وەر مەگرە ئەو کات ژیان دەبێتە ئەو ژیانەی . تۆ دەتەوێ. وە سوپاس تۆم بۆ ئەو ڕۆڵگێڕانە

ااا
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لە باشترینەکانی مێژوو بەراستی تۆم ھانکس لێرە زەخمە

...h
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێکە لە خۆشترین و جوانترین فیلمەکان تۆمیش نواندنێکی جوانی کرد

پروش
4 ساڵ پێش ئێستا

یەكێك لەخۆشترینەكانی tom hanks

mzafar
4 ساڵ پێش ئێستا

YAKEK LA FLIMA HARA XOSHAKAN

Gulchin
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

جیهان هەرگیز وەک جاران نامێنێت لەپێش چاوانت دوای ئەوەی کە دەبینی چۆنە لەڕوانگەی فۆرێست گەمپ فیلمێکی نایابە ناتوانم هیچ وشەیەکی لەسەر بڵێم خۆت سەیری بکە ئەوکات دەزانی کە چەندە تایبەتە 🌧️

ڕێ
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی جوان بوو

eis5a
1 مانگ پێش ئێستا

نایاب

eis5a
1 مانگ پێش ئێستا

نایاب

hardi
1 مانگ پێش ئێستا

خۆشترین فیلم🔥🔥

sayaf mahmad
1 مانگ پێش ئێستا

baraste ba jezh bu.

نێـــفێـــــلی✨
1 مانگ پێش ئێستا

ئەم فیلمەلە رێزبەندی ۱۱ەمین باشترین میژووە لە ldbm رەیتینگی۸.۸بەدەنگی زیاتر لە ۲میلۆن کەس ئەمە فیلمە پالیوراوە بۆ ۱۳خەڵاتی ئۆسکار٦یان بەدەست هیناوە کە تۆم هانکس خەڵاتی باشترین ئەکتەر رۆلێ سەرکی باشترین دەرهنیەر فۆرێست گەمپ .بەراستی باشترین فیلمە هەر جاریک سەیری ئەکەیت دووبارە بیرکردنەوەی تازەو وانەی تازی لی فیر ئەبیت

محمد جماڵ
4 ساڵ پێش ئێستا

Filmeki taybata

هێدی عوسمان
4 ساڵ پێش ئێستا

هەر فیلمێک تۆم ی تیا بوو بێ یەک و دوو سەیری کە ئاشقی ڕۆڵگێڕانی ئەم پیاوەم

Forrest Gump

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025