زۆمبی لە گانگنەم

Gangnam Zombie

169,651
81 خولەک
Korean
4.8

خەڵکی گانگنامبەدەست کاریگەرییەکی نائاساییەوە دەناڵێنن کە دەبنە بوونەوەری دڕندە و تەنها ژمارەیەکی کەم مرۆڤ دەمێننەوە و ئەگەری مانەوەیان بە زیندویی کەم بوو

بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2023-01-05
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Lee Film
دەرهێنەر:Soo Sung Lee
پێداچوونەوەکان
Daryl Dixon
11 مانگ پێش ئێستا

باشبوو خراپ نه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ دڵ نه‌بوو زۆمبییه‌كانی نه‌بوون سه‌یری چه‌ن فلمی زۆمبیم كردووه‌ به‌جوانی ته‌ركیزییان خستۆته‌ سه‌ر زۆمبییه‌كان به‌ڵام ئه‌م فلمه‌ كه‌مترین ته‌ركیز خراوه‌ته‌ سه‌ر زۆمبییه‌كان به‌هه‌رحاڵ ده‌ستان خۆش بێت.

لا
ساڵێک پێش ئێستا

ڕاستە دەڵێن ناخۆشە بەس وانەبوو بەڕای من حەیبی نەبو🙂 بەس زۆمبیەکان بە زۆمی زۆر نەدەچون😂 دەنا کێشەی نەبوو تۆزێکی مابوو کۆتاییەکەی بگریم بەس...باش بوو😅 هەست ئەکەم بەشی دووشی هەبێت..

شــایــان
ساڵێک پێش ئێستا

فلیمی زۆمبی کۆری بەتایبەت لە ئاستێکی زۆر خراپە لە زۆر بەی فلیمەکانی لە رووی چیرۆک ئەتوانین بلین زۆری یەک چیرۆکن بەڵام زۆر خراپ نین بەڵام جولاو راکردنی زۆمبیەکانم هیچ بە دڵ نەبوە تا ئیستا لە فلیمی کۆریا جگە لە train to busan کە تایبەت بوو

Nuh uh
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

سەرەتا کە ئەڕۆیتە ناو فیلمەکە تێبینی ئەکەی کە کوالێتی زۆمبیەکانیان چەند ناشرینە هیچ لە زۆمبی ناچن ، پاشان چیڕۆکەکەی زۆر بێمانا بوو. ئەکتینگیشیان باش نەبوو ، جارێ خۆ ئەو ڤایرۆسە لەخۆیەوە ناچێتە ناو پشیلەیێکی داماوەوە ئێستاش نەمزانی چۆن بوو . بەس بۆ کات کوشتن باشە😂 خۆم ١ی ئەیەمێ 🐸 ئەو یەکەش بۆ ماندووبوونیان

Nuh uh
2 ساڵ پێش ئێستا

دەمێکە چاوارێی دراما و فیلمی زۆمبیم هیوادارم خۆشبێێییی

مەرد
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بژیت چیرۆکێکی باش و ناوازە بوو چێژێکی خۆش دیقەیەکی نایاب و شێوازێکی تایبەت بوو

شەیما✨
2 ساڵ پێش ئێستا

خۆم زۆر عەزم بە فیلم و درامای زۆمبی نیە بەڵام سەیری تەیلەرەکەم کرد هەستەکەم درامای (دڵخۆشی) یان کردووە بە فیلم.. جا ئەوانەی سەیری دراماکە یان کردوە دەزانن بۆ وا دەڵێم🙂.

Dana
2 ساڵ پێش ئێستا

بۆ کات کوشتنیش نابێ زۆر بێ مەعنا بوو

علی
2 ساڵ پێش ئێستا

بەجدی ناخۆش بوو شایەنی سەیر کردن نییە

Razyar
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

دەستان خۆشبێت ماندوو نەبن بەڵام هیچ مانایەكی نەبوو

mohammed
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ناخۆشترین فیلمی زۆمبی تا ئێستا بینیبێتم ببورە گەر. لە هەستی وەرگێرم ڕوشندبێ

Gangnam Zombie

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025