سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین
چیرۆکی ڕاستی ئەم فیلە Sugamo child abandonment case(
ئەم فیلمە لە چیرۆکێکی ڕاستی وڵاتی ژاپۆنەوە وەرگیراوە کە لە ساڵی ١٩٨٨ ڕویداوە کە دایکێک ٥ منداڵی لە پیاوی جیاواز هەبووە واتا کەسیان یەک باوکیان نەبووە هەر ٥ جیان ٥ باوکی جیاوازیان هەبووە و دایکەکە هەر ٥ منداڵەکەی خستۆتە یەک ئەپارتمانی بچوک بەبێ ئەوەی نە دراوسێکان نە خاوەن ماڵەکە بزانێت هەر وەک موڤیەکە پاش ئەوەی دایکەکە پیاوێکی دیکە دەناسێت هەر ٥ منداڵەکەی لەگەڵ بڕێک پارەی کەمدا جێدەهێڵێت و دەڕوات لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەی دەژی و منداڵەکانی لە ژێر چاودێری کوڕە گەورەکەی کە تەمەنی تەنها ١٤ ساڵە جێدەهێڵێت منداڵەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووبەڕووی ناخۆشی و سەختی زیاتر دەبنەوە بەهۆی نەدانی پسوڵەی ئاو و کارەبا ، کارەبا ئاویان دەبڕێت و بەڕادەیەک کە وا نەبونه چاودێری باش و خواردنی گونجاو و پێویست دەبێتە هۆی مردنی کچە بچوکەکە کە تەمەنی تەنها ٣ ساڵان دەبوو دەمرێت برا ١٤ ساڵانەکە هەڵدەستێت بە ناشتنی خۆشکە بچوکەکەی دوای ئەوەی ڕۆژێک یەکێ لە منداڵەکان لەلایەن دراوسێیەکەوە دەبینرێن کە جەستەی لە بارێکی خراپدایە ئاگاداری دەدات بە دەسەڵات وە ئەوانیش دێن تەماشای دەکەن لەدوای ئەم ڕووداوە دایکەکە دەگیرێت و منداڵەکانیش بران بۆ نەخۆشخانەی تەندروستی و دەروونی لەدوای ئەوە هەواڵی منداڵەکان بە نهێنی مایەوە وەک ڕێزگرتنێک لە تابەتمەندی منداڵەکان بەڵام حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە منداڵەکان ئێستا باش و تەندروستن
ئەم ڕووداوە شۆکێکی گەورەی بەسەر وڵاتی ژاپۆندا دروست کرد کە ئەم ڕووداوە لە ٢٠٠٤ کرا بە فیلمێک و بەڵام بە هەندێ دەست کاری کردنەوە ئەویش وەک ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی منداڵەکان
( باوکی منداڵەکان هەتاوەکو ئێستاش ناسنامەیان بە نهێنی ماوەتەوە وە هیچ کامیان هەوڵیانەداوە بێن و بەهانای منداڵەکانەوە بێن چونکە زۆرینەیان نەیان دەزانی کێ منداڵیانەوە وە دایکەکە دووگیانبوونی خۆی لە هەموویان شاردبۆوە و بە نهێنی هەموویانی بووبوو)