2001: A Space Odyssey

38,427
149 خولەک
EnglishRussian
8.3
93%
84%

ئەم فیلمە باس لە چەند قۆناغێکی ژیان دەکات، لە چاغەکانی پێش مێژوو، واتا لە بنچینە و سەرەتای ئادەمیزادەوە، تا پەرەسەندی مرۆڤ و پێشکەوتنی زانست! پاش ئەوەی مرۆڤایەتی مۆنۆلیث “بەردێکی ڕەشی گەورە”ی چەقێنراو لەسەر ڕووی هەیڤ دەدۆزنەوە، و لەگەڵ کۆمپیوتەری زیرەکی “هاڵ-٩٠٠٠”دا، بۆ توێژینەوەیەک، گەشتێک بۆ هەسارەی موشتەری دەکەن، تا لە ئەنجامدا ئەرکەکە دەکەوێتە نێوان جەنگی مرۆڤ و ئامێـرە زیرەکەکانەوەچارەنووسی مرۆڤایەتی و پەرەسەندن بە کوێ دەگات؟

بودجە:12 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1968-05-12
داهات:69 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Stanley Kubrick Productions
دەرهێنەر:Stanley Kubrick
بەرگ:
پێداچوونەوەکان
Matthew
12 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

شاکارێکی گرنگی کولتووری سەردەمی خۆی. ٢٠٠١ ئۆدێسەی بۆشایی ئاسمان بە تەواوی ئەگەری زۆرەوە گەورەترین فیلمی زانستی خەیاڵیە لە دوای فلمی (interstellar) چونکە پێم وانیا هیچ فیلمێک بەراورد بکرێت بەو شاکارە مەزنەی کریستۆفەر نۆلان. هەر چۆنێک بێت کاتێک خەڵک باس لە چەمکی گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان دەکەن لە فیلمدا ئەم فیلمە بەبێ گومان یەکێک لە گەورەترین فیلمەکانی سەدەی بیستەم هەمیشە دێتە بەرچاو. تەنها ئەو بیرۆکە و بابەتانەی لەم فیلمەدا خراوەتەڕوو، بەڕاستی زەمینەسازین. مەرج نییە دیالۆگێکی زۆر هەبێت بۆ ئەوەی مرۆڤ لە خودی ئەو چەمکە تێبگات کە لە کاتی فیلمەکەدا چی ڕوودەدات لە ڕاستیدا لانیکەم نیو کاتژمێر لە فیلمەکەدا هیچ دیالۆگێک نییە بە هیچ شێوەیەک. تەنانەت بە ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەش نازانم، لە ڕاستیدا کارەکتەری ناوەندی ئەم فیلمە بەڕێکەوت بوونەوەرێکی زیرەکی دەستکردە ‏‎کە بە هاڵ ٩٠٠٠ ناسێنراوە کۆمپیوتەرێکی ناوەندییە کە یارمەتی تیمی کەشتییەکە دەدات لە ڕێگەی کەشتییەکەیان بۆ ئەوەی موشتەری کۆنتڕۆڵ بکەن. ٢٠٠١ ئۆدێسەی بۆشایی ئاسمان پێوەرێکی بۆ بیرۆکەی مرۆڤ دژی ئامێر دانا و ئەم بیرۆکانە دواتر لە کارەکانی داهاتووی دا دیار بوون. هەروەها دەبێت لەبیرمان بێت ئەم فیلمە پێش ڕۆژانی کاریگەرییە تایبەتەکانی ستایلی سی،ج،ئا ی زەق و زەق بڵاوکرایەوە بەڵام شێوازی کوبریک هەستی پێدایت کە لە بۆشایی ئاسماندایت تەنها ئیلهامبەخش بوو. ئیتر باسی ئەوە ناکەم کە یەکێک بێت لە سەرنجڕاکێشترین بەکارهێنانەکانی مۆسیقای لە مێژووی سینەمادا. ئەم فیلمە هەموو ئەو کارانە دەکات کە فیلمێکی زانستی خەیاڵی پێویستیەتی. هەروەها یەکەم فیلم بوو کە هەموو زانستەکانی پشت گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان بە وردی هێنایە ئاراوە. بۆیە ئەگەر تا ئێستا نەتبینیوە، پێشنیارت بۆ دەکەم سەیری ئەم شاکارە سینەمایە بکە.

عەبدوڵا جەمال
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی جوانە بەڕاستی،فەلسەفەی گەشەکردنی مرۆڤ ڕووندەکاتەوە، مرۆڤ سەرەتا لە کوێ بووە؟ ئێستا لە کوێیە ؟ بۆ کوێ دەچێ؟ ئەو پرسیارانە لێکدەداتەوە و ڕوونبینیەک دەربارەی ئەو پرسیارانە دەخاتە ڕوو، ئایا مرۆڤ بەو حاڵەتەی ئێستا تێیدایە ڕازیە؟ یان زیاتری دەوێ و تەماحی پێشکەوتنی زیاتر و زیاتری هەیە ئایا بە گۆڕانی ئەو سنوورانەی هەمانە بیرکردنەوەشمان دەگۆڕێ؟ زۆرجار بەڵێ دەیگۆڕێ و هەستی جیاوازمان دەبێت دەربارەی ئەو شتانەی لە دەوروبەرمان ڕوودەدەن لە کۆتاییدا تێدەگەین مرۆڤ هەرچەندە پێشکەوتوو و زیرەک بێ و داهێنان بکات ناتوانێ لە ڕاستیەک ڕابکات کە ئەویش مردنە ،بۆیە هەر چیرۆکێک دروست بکەین ناتوانین بێ سنور بێ و کۆتایی نەبێ، بە دڵنیاییەوە هێڵێک هەیە .کە دەبێتە سنوری کۆتایی بۆ هەموومان ئەویش مردنە

یــوســف عــەلــی
1 ساڵ پێش ئێستا

دەستان خۆشبێت، بەڕاستی زۆر تایبەت بو، وە شایەنی سەیرکردنە👍

ژیکۆ
1 ساڵ پێش ئێستا

زۆر زۆر خاوە بەڵام بەڕاستی زۆر جوان دروستکراوە نەک بۆ ١٩٦٨ بەڵکوو ئەگەر ئێستاش ئەم فلمە دروستبکرێتەوە زۆر قورس دەبێ تا شتێکی وا جوان دروستبکەینەوە

حـەمـە،
1 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

نایابە بەڵام زۆر خاوە

Lawaa Manschaft
ساڵێک پێش ئێستا

شاکارێکی تری دەرهێنەری مەزن ستانلی کوبریک. ئەو شاکارەی ڕێچکەی سینەمای گۆڕی بۆ هەمیشە. تاکە شت کە بەدڵم نەبوو لە فلمەکە ئەوەبوو کە فلمەکە زۆر خاوە دەنا لە هەموو ڕوویەکەوە زۆر بێ کێشە بوو.

ديلمان ئاسۆ
2 ساڵ پێش ئێستا

فيلمێکە خاوە بەس بە مانايە فيلم وا لەسەردەمى وا نەمبينيوا بەجدى يانى شتى واى تيايه لەسەدەيى ٢١ داهێنرا وە هەست دەکەم فيلمى ستار ۆورس لەم فيلمەيان وەرگرتووە ٪؜١٠٠ تەکيد نيم ، لەرووى ميوزيك رەنگ و هونەر تايبەت بوو دەرهێنەرەکەش بەجدى وەسف ناكرێ لە باشى فيلمەکانى زۆربەى شاكارن ، شايەنى بينينه

بە
4 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی خراپ نیە بەس زۆر خاوە ھەر خەوم لێکەوت بە دیارێەوە 😢

محمد شەماڵ
4 ساڵ پێش ئێستا

شازە👏♥️

هێدی عوسمان
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێکیە لەبەرهەمە ناوازەکانی ستانلی گوناحە ئەم کابرایە لەو سەردەمە ژیاوە باشترینی باشترینەکان

2001: A Space Odyssey

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025