سەربازێکی جەنگی جیهانی دووەم دەگەڕێتەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانبەڕێوبەری پۆلیس (تێدی دانیاڵز) هەوڵدەدات لە ونبونی نەخۆشێک بکۆڵێتەوە
muhamad ڕونکردنەوەی فیلمی shutter island سپۆیڵ -پێش هەموو شتێک بۆ ئەوەی لە فیلمەکە تێبگەی ئەبێ سەیری کەسایەتی تێد نەکەی وەک لێکۆڵەر، بەڵکو وەک نەخۆشێکی دەروونی لێی بڕوانیت، -ئەندریۆ ڕۆژێک ئەڕواتە بۆ ماڵەوە ئەبینێت ژنەکەی هەر سێ مناڵەکەی خۆی کوشتووە، ئەویش ژنەکەی خۆی ئەکوژێت، (کە پۆلیس یەن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەن ئەبینن تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، پاشان پشکنین بۆ ناسنامەکەی ئەکەن ئەبینن ناوی خۆی ئەندریۆ لەیدیزە و پیشەی دکتۆرە وخێزانەکەی ناوی دۆلۆریس چاناڵە، دواتر کەسایەتیەکانی ناو نەخۆشخانەکە و پۆلیس سیناریۆیەک دائەنێن بۆ ئەوەی چارەسەری ئەندریۆ بکەن، ناسنامەیەک بۆ ئەندریۆ لەیدیز دروست ئەکەن ناوەکەی ئەگۆڕن بۆ ئیدوارد دانێڵز و ناوی خێزانەکەشی لە دۆلۆریس چاناڵەوە ئەکەن بە ڕەیچڵ سۆلاندۆ) ئەمانەی لەناو کەوانەدا باسم کرد لە فیلمەکە نیە تەنها گومانێکە ، ئاخۆ ئیدوارد بە ڕاستی نەخۆش بوو؟ ئەگەر تەرکیز بکەین کاتێک کەسایەتی تێد کە ئەگاتە دوورگەکە چەند شتێک ئەبینێت ، ١-چێوەی کارەبایی ئەبینن لەگەڵ هاوەڵەکەی، کەسایەتی تێد دەڵێ پێشتر لە جێگەیەک ئەم دیوارەم بینیوە ٢-ئەو نوسینەی کە لە ڕێگاکە ئەیبینن کە ئەڵێ ئێمە نەخۆشەکانی خۆمانمان خۆشئەوێت و وەک کەسێکی نەخۆشی دەروونی هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکەین، ٣-لە سەرەتایی فیلمەکە کاتێک دەمانچەکەی لێ وەردەگیرێت ،و دەبینین لە کۆتایی فیلمەکە دەمانچەکەی خۆی دەبینێت لە منارەکە لەسەر مێزەکە هەڵی ئەگرێت و تەقە ئەکات لەو کاتەدا پێی ئەوترێ ئەو دەمانچە ڕاستی نیە، ٤-کاتێک لە کەشتیەکە دائەبەزن پۆلیسەکان وەک تاوانبارێک لە کەسایەتی تێد دەڕوانن و چەکەکانیان ئامادە کردووە ، لەو کاتەدا تێد دەڵێ ئەوانە زۆر شڵەژاو دەرئەکەون. ٥-ناویandrew laeddis پێش و پاشی پێکراوە و کراوە بە edward daniels و ناوی dolores chanal پاش و پێشی پێکراوە و کراوە بە rachel solando . ئەمەش ئەمان بات بۆ ئەو گریمانەی کە پێشتر کەسایەتی تێد لە نەخۆشخانەیەکی تری دەروونی بووە و بە پلانێکی نایاب گواستراوەتەوەبۆ دوورگەکە بە تایبەتی خاڵی پێنجەم -لە فیلمەکەدا دەبینین چەندین کاریکاتێری ناو کەسایەتیە خەیاڵیەکەی تێد بە تێد دەڵێن بێدەنگ بە، ڕاکە ،هیچ مەدرکێنە، وردە وردە تێدیش هەست ئەکات ڕووداوەکانی دێتەوە بیر بەڵام نایەوێ ڕووبەڕوی ڕاستیەکان ببێتەوە. -نەخۆشخانەکە بە بەرنامە و بە باشترین شێوە دەستیان کرد بە چارەسەر، هەر لەناو کەشتیەکدا کەسایەتی تێد دەست دەکرێ بە چارەسەری بە پێدانی جگەرە، دواتر کە وردە وەدە دەرمانەکانی ئەخوارد خەونی بە ژنەکەیەوە ئەبینی پاشان وێنەی منداڵەکانی نیشان ئەدرا بۆ ئەوەی ڕاستیەکانی بکەوێتە بیر، نەخۆشخانەکە سەرکەوتوو بوون لە گۆڕینی کەسایەتی نەخۆشی تێد بۆ ئیدوارد. هەتا ئێرە کێشەمان نیە تێد نەخۆشێک بووە و لە دوورگەکە چارەسەر کراوە، ئەوەی کە دەرگایەکی تری کردەوە بۆ دووبارە بیرکردنەوە و گەڕانەوە بۆ ناو فیلمەکە ئەو دیالۆگە چاوەڕواننەکراوە بوو کە ئیدوارد وتی “کامیان خراپترە ؟ وەک دڕندەیەک بژیت ؟!!!یان وەک پیاوێکی باش بمریت؟” ئاخۆ ئیدوارد گوومانی لەسەر بوو ،لێکوڵینەوەی لێکراو ویستی بە دروستکردنی کەسایەتی تێد گوومانەکان لەسەر خۆی نەهێلێت؟؟!. ١-گەر بگەڕێینەوە بۆ یەکەم دیمەنی فیلمەکە کەسایەتی تێدی ئەڵێ خۆت بگرە تێدی خۆت بگرە تەنها ئاوە!! ٢-هەر کاتێک دیمەنی ئاو نیشان درابێت دیمەنی ڕاستی فیلمەکە بووە و بە درێژایی فیلمەکە تێد نەیئەویست ڕاستیەکان بدرکێنێت، ٣- کاتێک لەگەڵ چاک و ئافرەتە دانیشتوون ئافرەتەکە گڵاسێک ئاو ئەخواتەوە ، بەڵام بینەر لە چاوی تێدیەوە ئەبینێت ئافرەتەکە هیچی لە دەستدا نیە و ئاو ناخواتەوە ، هەر ئەو کاتە تێدیش بە ورییاییەوە ئاوەکە ئەگەڕێنێتە دواوە، ٣-هەرکات دیمەنی ئاگر نیشان درابێت ئەوە دیمەنی خەیاڵی فیلمەکە بووە، کاتێک جۆرج ئەیەوێ ڕاستیەکان بە تێدی بڵێ دەنکە شقارتەکان ئەکوژێنەوە، ئەویش دەنکە شقارتەیەکی تر پێ ئەکا تا خەیاڵ بکات و هاوسەرەکەی ببینێت و لە خەیاڵدا بژی ئەمەش ئەمان بات بۆ ئەو گریماننەی کە ئێدوارد کەسایەتی تێدی بۆ خۆی دروستکردووە تاوەکو بێ تاوان دەرکەوێت. فیلمی shutter island پێنجەم فیلمە لە مێژووی سینەما بەوەی کە کۆتاییەکی ناڕوونی هەیە.
بەچێژترین فیلم لە ژیانم دیتبێتم شایەنی تۆپ 1ە لای من
بەڕاستی مێشکی ئاڵۆز کردم،ئەم فیلمە پرسیارێکی گەورە بەجێ ئەهێڵێ لە بیرتا ئەویش(ئایا بەڕاستی کەسانی نەخۆشخانەکە درۆزن بوون یان تەنیا دڵسۆزی نەخۆشێکی داماو بوون؟)باشە ئەگەر کارمەندانی نەخۆشخانەکە ڕاستی بڵین بۆچی لە دیمەنی کۆتایدا هاوکارەکەی بە (چەک) بانگ کرد واتا هەمان ناوی دکتۆرە دەرونیەکەی نەبوو کە بۆیان باس کردبوو بەڵکوو ناوی هاوکارەکەی بوو، وە ئەگەر کارمەندانی نەخۆشخانەکەش درۆیان کردبێت تانیا ویستبێتیان شێتی بکەن بۆچی لە دیمەنی لێکۆڵینەوەکاندا لەگەڵ نەخۆشەکان ئافرەتەکە پەرداخەکەی دەستی دیار نەبوو وە بۆچی لەسەر بەردەڵانەکە دیمەنی کەوتنی هاوکارەکەی بینی وە بینینی دکتۆرە هەڵهاتووەکەی لە ئەشکەوتەکەو قسەکانی؟......بەڕاستی پرسیارەکان زۆرن لە ناو ئەم فیلمە وە ئەکید ئەگەڕێم بە دوای ڕاستیەکانی ناو فیلمەکە کە بەڕاستی کامە وەڵامە ڕاستەکەیە وەک کەسێک کە ئاشقی فیلمی ئاڵۆزە😍بەهەرحال تایبەت بوو شاکارێکی مەزنە کە دوبارە نابێتەوە بۆ مێژوو✨👍👏👏👏
ئەیهاوەر لە چێژی ئەم فلیمە ،شایەنی بینینە سەد لەسەد ،چەشنێکی تایبەتو جیوازی هەیە ،بەڵام کۆتایەکەیم کەمێک لا ناخۆش بوو حەزم نەئکرد وای لێ بێهاتایە
جیاواز، نهێنی، دەروونی، گرەو ئەکەم دەرهێنەری ئەم فیلمە نەخۆشی دەروونی هەبووە. واز لە هەموو شتێک بێنە ئەم فیلمە کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی مرۆڤ بە تایبەتی ئەوانەی مێشک کراوەن و لە ژیان زۆر باش تێئەگەن. کاریگەری لەسەر دەروونی من هەبووە، بڕواناکەم بتوانم ئەمشەو خەوم لێبکەوێت. ڕۆڵگێڕانی هەموویانم بە دڵبوو ساوندتراک و دار و بەرد بێوێنەبوو، وەکو خۆم نمرەی 9/10 پێئەدەم وە شایەنی سەیرکردنە بەڵام مێشکێکی فراوای ئەوێت بۆ تێگەیشتن.
شایەنی بینینە یەکێکە لە کارە هەرە جوانەکانی لیۆنارد ،بەڕاستێ ڕۆڵێ جوانی هەبوو ، ئەم فیلمە چەشن و دنیایەکی جیاوزاو بەچێژ بوو ، بەس کۆتایەکەیم بەدڵ نەبوو ،وا لە لام خۆش بوو ئەگەر ئەمە هەمووی خەیاڵ نیەو ڕاستیە کە بیەوێ خۆی لەو دوورگە ڕزگار بکات ئەگەر وا بووایە دڵنیابە زۆر نایاب تر ئەبوو 😍
Alllllloooooooooozzzzzzz
ناوازەیە ناوازەەەە✨ ناکرێ ئەوەندە ئاڵۆز بێت لە هەمان کاتدا ئەوەندە بە چێژ بێت😭😭 تەنانەت سەرزەنشتی خۆت دەکەی چونکە زووتر تەماشات نەکردووە🗿🚬
لە زنجیرەی دارک تێگەیشتم لە psycho 1960 تێگەیشتم ئیستاش دوەمین جارە سەیری ئەکەم لێی تێناگەم
نایاب 😍
منیش بڕوام هێنابوو کە دکتۆرانی دورگەکە خراپەکارن بەڵام کۆتایەکە زۆر بە جوانی گۆڕا کە هێشتا بڕوام نەدەهات
لەوە بێ حەلتر نادۆزیەوە
نایابە
ناااایاااااببب کورە وەڵا بێ حل بوو 🖤🔥
زۆر نایابە. فلیمەکانی"LeonardoDiCaprio" هەمویان تایبەتن بەڵام ئەم فلیمە بەجۆرێک ئاڵۆزە تاکو کۆتا دەقە کان هەمو شتێک ئاڵۆزە بەڵام لە کۆتایەکەی هەمو شتێک بۆمن ڕون بو . یەکێکە لە ئاڵۆز ترین فلیمە تاکو ئێستا سەیرم کردبێت. دەسخۆش نایاب و چێژبەخش بو❤🌹
بەڕاستی زۆر ئاڵۆز بوو
ئایە باشتره وەک دڕندە بژیت؟ یان بمریت وەک پیاوێکی باش ئەوەیه کۆتای و پلەت تویست
فیلمی وا دوبارە نابێتەوە 👑🎥🖤
ئەم فیلمە تایبەتە
نایابتر لە نایابترین 🔥🔥🔥
شاینی ریزبەندی 1کەمە وەسفی ناگرێت💙
نایابترین فیلم♥️
بەڵام قوتابخانەكەی من ھەیە بەیانی جلی جوان دەپۆشینو دەیان بەین بۆ گەشت☠️🥲 دەستان خۆش 🫀
گشت فیلمەکانی دەرهێنەر کریستۆڤەر نۆلان گاڵتەیان لەگەڵ ناکرێت ، وە تێگەیشت و تەرکیزێمی زۆر باشی ئەوێت تا تێبگەی چی ئەگەزەرێت لە دیمەنەکان و دیالۆگەکانی ناو فیلمەکانی ، بە باشترین دەرهێنەری فیلمی دەزانم . دەستان خۆش بێت 💮
فلمەکێ ئالۆوس و گەلەک خوش و لیوناردوی خوشیەکا دی دا بوو فلمی
ڕونکردنەوەی فیلمی shutter island سپۆیڵ -پێش هەموو شتێک بۆ ئەوەی لە فیلمەکە تێبگەی ئەبێ سەیری کەسایەتی تێد نەکەی وەک لێکۆڵەر، بەڵکو وەک نەخۆشێکی دەروونی لێی بڕوانیت، -ئەندریۆ ڕۆژێک ئەڕواتە بۆ ماڵەوە ئەبینێت ژنەکەی هەر سێ مناڵەکەی خۆی کوشتووە، ئەویش ژنەکەی خۆی ئەکوژێت، (کە پۆلیس یەن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەن ئەبینن تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، پاشان پشکنین بۆ ناسنامەکەی ئەکەن ئەبینن ناوی خۆی ئەندریۆ لەیدیزە و پیشەی دکتۆرە وخێزانەکەی ناوی دۆلۆریس چاناڵە، دواتر کەسایەتیەکانی ناو نەخۆشخانەکە و پۆلیس سیناریۆیەک دائەنێن بۆ ئەوەی چارەسەری ئەندریۆ بکەن، ناسنامەیەک بۆ ئەندریۆ لەیدیز دروست ئەکەن ناوەکەی ئەگۆڕن بۆ ئیدوارد دانێڵز و ناوی خێزانەکەشی لە دۆلۆریس چاناڵەوە ئەکەن بە ڕەیچڵ سۆلاندۆ) ئەمانەی لەناو کەوانەدا باسم کرد لە فیلمەکە نیە تەنها گومانێکە ، ئاخۆ ئیدوارد بە ڕاستی نەخۆش بوو؟ ئەگەر تەرکیز بکەین کاتێک کەسایەتی تێد کە ئەگاتە دوورگەکە چەند شتێک ئەبینێت ، ١-چێوەی کارەبایی ئەبینن لەگەڵ هاوەڵەکەی، کەسایەتی تێد دەڵێ پێشتر لە جێگەیەک ئەم دیوارەم بینیوە ٢-ئەو نوسینەی کە لە ڕێگاکە ئەیبینن کە ئەڵێ ئێمە نەخۆشەکانی خۆمانمان خۆشئەوێت و وەک کەسێکی نەخۆشی دەروونی هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکەین، ٣-لە سەرەتایی فیلمەکە کاتێک دەمانچەکەی لێ وەردەگیرێت ،و دەبینین لە کۆتایی فیلمەکە دەمانچەکەی خۆی دەبینێت لە منارەکە لەسەر مێزەکە هەڵی ئەگرێت و تەقە ئەکات لەو کاتەدا پێی ئەوترێ ئەو دەمانچە ڕاستی نیە، ٤-کاتێک لە کەشتیەکە دائەبەزن پۆلیسەکان وەک تاوانبارێک لە کەسایەتی تێد دەڕوانن و چەکەکانیان ئامادە کردووە ، لەو کاتەدا تێد دەڵێ ئەوانە زۆر شڵەژاو دەرئەکەون. ٥-ناویandrew laeddis پێش و پاشی پێکراوە و کراوە بە edward daniels و ناوی dolores chanal پاش و پێشی پێکراوە و کراوە بە rachel solando . ئەمەش ئەمان بات بۆ ئەو گریمانەی کە پێشتر کەسایەتی تێد لە نەخۆشخانەیەکی تری دەروونی بووە و بە پلانێکی نایاب گواستراوەتەوەبۆ دوورگەکە بە تایبەتی خاڵی پێنجەم -لە فیلمەکەدا دەبینین چەندین کاریکاتێری ناو کەسایەتیە خەیاڵیەکەی تێد بە تێد دەڵێن بێدەنگ بە، ڕاکە ،هیچ مەدرکێنە، وردە وردە تێدیش هەست ئەکات ڕووداوەکانی دێتەوە بیر بەڵام نایەوێ ڕووبەڕوی ڕاستیەکان ببێتەوە. -نەخۆشخانەکە بە بەرنامە و بە باشترین شێوە دەستیان کرد بە چارەسەر، هەر لەناو کەشتیەکدا کەسایەتی تێد دەست دەکرێ بە چارەسەری بە پێدانی جگەرە، دواتر کە وردە وەدە دەرمانەکانی ئەخوارد خەونی بە ژنەکەیەوە ئەبینی پاشان وێنەی منداڵەکانی نیشان ئەدرا بۆ ئەوەی ڕاستیەکانی بکەوێتە بیر، نەخۆشخانەکە سەرکەوتوو بوون لە گۆڕینی کەسایەتی نەخۆشی تێد بۆ ئیدوارد. هەتا ئێرە کێشەمان نیە تێد نەخۆشێک بووە و لە دوورگەکە چارەسەر کراوە، ئەوەی کە دەرگایەکی تری کردەوە بۆ دووبارە بیرکردنەوە و گەڕانەوە بۆ ناو فیلمەکە ئەو دیالۆگە چاوەڕواننەکراوە بوو کە ئیدوارد وتی “کامیان خراپترە ؟ وەک دڕندەیەک بژیت ؟!!!یان وەک پیاوێکی باش بمریت؟” ئاخۆ ئیدوارد گوومانی لەسەر بوو ،لێکوڵینەوەی لێکراو ویستی بە دروستکردنی کەسایەتی تێد گوومانەکان لەسەر خۆی نەهێلێت؟؟!. ١-گەر بگەڕێینەوە بۆ یەکەم دیمەنی فیلمەکە کەسایەتی تێدی ئەڵێ خۆت بگرە تێدی خۆت بگرە تەنها ئاوە!! ٢-هەر کاتێک دیمەنی ئاو نیشان درابێت دیمەنی ڕاستی فیلمەکە بووە و بە درێژایی فیلمەکە تێد نەیئەویست ڕاستیەکان بدرکێنێت، ٣- کاتێک لەگەڵ چاک و ئافرەتە دانیشتوون ئافرەتەکە گڵاسێک ئاو ئەخواتەوە ، بەڵام بینەر لە چاوی تێدیەوە ئەبینێت ئافرەتەکە هیچی لە دەستدا نیە و ئاو ناخواتەوە ، هەر ئەو کاتە تێدیش بە ورییاییەوە ئاوەکە ئەگەڕێنێتە دواوە، ٣-هەرکات دیمەنی ئاگر نیشان درابێت ئەوە دیمەنی خەیاڵی فیلمەکە بووە، کاتێک جۆرج ئەیەوێ ڕاستیەکان بە تێدی بڵێ دەنکە شقارتەکان ئەکوژێنەوە، ئەویش دەنکە شقارتەیەکی تر پێ ئەکا تا خەیاڵ بکات و هاوسەرەکەی ببینێت و لە خەیاڵدا بژی ئەمەش ئەمان بات بۆ ئەو گریماننەی کە ئێدوارد کەسایەتی تێدی بۆ خۆی دروستکردووە تاوەکو بێ تاوان دەرکەوێت. فیلمی shutter island پێنجەم فیلمە لە مێژووی سینەما بەوەی کە کۆتاییەکی ناڕوونی هەیە.
فیلمێک کە ناتوانیت بڵێیت خراپە تا بڵێی فیلمێکی باش و خۆشە هەرچەنە کەمێک ئاڵۆزە بەڵام یەکێکە لە باشترین ئەو فیلمانەی کە مێژووی مرۆڤایەتی بە خۆیەوە بینیوێتی
فیلمێک کە مەحاڵە وەسفکردنی .بەڵام لەو فلیمانەیە کە پرسیار لای بینەر جێدێڵێ کە ئەمەی ناخۆشە
.باشترە بمریت، وەک لەوەی هەموڕۆژێک وەک دڕندەیەک بژیت، هیچ شتێک . ناتوانێت ئەوە بگۆڕێت کە تۆ کێیت
فیلمێکی ئالۆزە لایەنی دەروونی سوودی ھەیە ..ئەگەر بینەرێکی باشی فیلم نەبیت ناتوانی بە ئاسانی تێ بگەی چ دەگوزەرێت ..
مێشکت گڵیچ دەکات ههههه