خانمە جوانکیلەکان

Little Women

76,667
135 خولەک
English,French
7.9
95%
91%

فیلمەکە لە ڕۆمانی نووسەری بەناوبانگ لویسا مەی ئەلکۆتەوە وەرگیراوەکە باس لە ژیانی ڕاستەقینەی نووسەرو سێ خوشکەکەی ئەکات (مێگ.جۆو،بێث،ئەیمی) دوای ئەوەی جۆو لەلایەن هاوڕێی مناڵییەوە داوای هاوسەرگیری لێ ئەکرێ هەموو ژیانی ئەگۆڕدرێت

ژانراکان:
دراما
ڕۆمانسی
بودجە:40 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2019-12-25
داهات:192 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Sony Pictures
دەرهێنەر:Greta Gerwig
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
ROZHGAR
3 مانگ پێش ئێستا

Zor xosh bu dastan xosh 8/10

Zhila
5 مانگ پێش ئێستا

یەکەک لە فیلمە هەرە نایابەکان Give it a shot 😄

مێلا
12 مانگ پێش ئێستا

فیلم ێکی زۆر خۆشە یەکێکە لەو فیلمانەی کە ئەبێت هەممو کەسێک بابڵێین هەممو کچێک سێری بکات👌پێرفێکت بوو

ڕۆنامۆ
1 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

جۆو لەبەر ئەوەی زوو بڕیاری دا کە بە تەنها بژیت و ژیانێکی سەرکێش و کاریگەری هەبێت و لەناو خەیاڵەکانی ژیا ،خۆی ڕاستەقینە و هەستی ڕاستەقینەی خۆی لەدەستدا. وە تاکە خۆشەویستی ژیانی (لۆری) ڕەتکردەوە سەرەڕای ئەوەی زۆر ئاشقی بوو. وەل دەیهەوێت بە کۆتایەکەی ڕازیت بکات بەڵام فەقەد لۆری...💔🙂 "زۆریش لە دیاری گریام" 🥲

بی
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فیلمەکە قسە لەگەڵ ھەموو کچان و لە ھەر سەردەمێک دەکات کە کاتێک لە ناخیانەوە سۆز و خۆشەویستیان بۆ کەسێک نەبوو با بەزۆرەملێ و چاوسورکردنەوەی دەوربەر یاخود ئەو کەسەی داوای ھاوسەگیریان لێ دەکات نەترسن و ڕەتی بکەنەوە. داوا دەکات ڕێگەنەدەن ھیچ کەس لە ھیچ پلە و بارودۆخێکدا مەرج و تەمەنی ھاوسەرگیریان بۆ دیاری بکات چەند خۆشەویستیش بێت. بگرە تا کاتێ توانای پەرەپێدان توانا و گەورەبوون و ئەزموون پەیداکردنیان ھەیە بژین و ئازادبن و دواتر لەگەڵ ئەو کەسەی دەتانەوێت بژین. بوونی خۆشەویستی ژیان جوانتر دەکات بەڵام نەکەی بەو قسە سواو و خەڵەتێنەرانە ژیانت بفەوتێنی کە تەنھا ئافەریدەکراویت بۆ خۆشویستن و ھیچی دی. لە فیلمەکە کارەکتەری جۆ دەنوسێت، سەرەڕای ئەوەی نوسینەکانی چەنەھا جار ڕەتدەکرێتەوە، ئەو شکستانە ڕێگری ناکات لە دەربڕینی ناخ و ھەستەکانی. و ئەوەش وا دەکات ھاوسەرگیری ڕەتکاتەوە و کۆت و بەندی کۆمەڵگا بشکێنێ، کۆڕانە ھەڵسوکەوت دەکات و ئەوەی وەکو قەڵغان بەکاردێنێ دژی ئەو ھەستانەی ڵۆری بۆی ھەیە. ئەیمی ناوەستێ لە وێنەکێشان و لەگەڵ پووری دەچێتە ئەوروپا بۆ ھەوڵدان. بێث مۆسیقا بەردەوام دەژەنێت. وەکو ئەوەی بە کچان بڵێ سەردەمەکەت ھەرجاۆرێک بێت ھاوسەگیری و دۆزینەوەی پیاوێک قەدری تۆ دیاری ناکات، ئەوە خۆتی خۆت دەسەلمێنیت و شانازی دەکەیت. ژیان"یان ھاوسەگیری یان مردن" نییە، ڕۆحی خۆت لەوە گەورەترە بە پیاوێکی ھەڵبژێردراوی کۆمەڵگەکەت ببستیتەوە و تا سەر گیرۆدە بمێنیتەوە. لە فیلمەکە زیاتر ڕابمێنی دەڵێی ھەر بۆ بەشێکی کچانی ڕۆژھەڵات بەتایبەت دروستکراوە. کاتێک تاکە خەمی ھەم کچان ھەم کۆمەڵگە مانەوەی کچە و سەرقاڵبونیەتی بە گەشەپێدان و دۆزینەوەی خۆی و دڵخۆشیەکەی. لە ڕۆمانی سەرەکیدا "جۆ" ھەرگیز ھاوسەرگیری ناکات. چونکە نووسەر ئەو کارەکتەرەی لە ژیانی خۆی وەرگرتووە و خۆیشی ھەرگیز ھاوسەرگیری نەکردووە. بەڵام گرێتا چیرۆکێکی کلاسیکی بە دیدگایەکی مۆدێرنانە نیشانداین. بینینی گەورەبوونی ئەو کارەکتەرانە و پێگەیشتنیان لە منداڵی بۆ نەوجەوانی و ئینجا گەنجی بە شێوازی جیاجیا خراونەتە ڕوو. گێرویگ گۆڕینی ڕەنگەکانی بەکارھێناوە بۆ دەربڕینی جیاوازی ڕابردوو و ئێستا. ڕەنگە گەرم و گەشاوەکانی بۆ زەمەنی منداڵی و نەوجەوانی بەکارھێناوە کە پەیوەندی خوشکەکان گەرم و پڕ جۆشوخروش بووە. بەڵام ڕەنگە زستانەیی و شوێنە بەفرینەکانی بۆ کاتی گەورەبوونیان داناوە کە خەم و نیگەرانیان لەسەر کۆبۆتەوە. وەکو جۆ کە ھێشتا ئامانجی نووسینەکەی نەھێناوەتە دی، ئەیمی بۆی دەردەکەوێ توانای وێنەکێشانی سنوردارە و عاشقی لۆری دەبێت کە پێشتر خوشکەکەی خۆشویستووە، و مێگ ھەژارە و بێثیش نەخۆش دەکەوێت. ھەر لەبەر ئەمانەشە ئەم ڤێرژنەی گرێتا گێرویگ بۆ ڕۆمانەکە بە باشترین دانە دادەنرێت

 ئەینجل 🍒
26 رۆژ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

رقم لە کۆتایەکەتی نەدەبوو بەم شێوەیە بێت💔

Little Women

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
SDدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025