Amadeus

15,684
161 خولەک
English
8.4
89%
88%

ژیان و سەرکێشییەکانی مۆسیقاری بەتوانا (وۆڵفانگ ئامادیۆس مۆزارت) لە زاری (ئەنتۆنی سالیارێ) دەگێڕدرێتەوە، کە ئیرەییەکی زۆری بە بەهرە ناوازەکانی مۆزارت بردووە، وەلەبەر ئەم ئیرەییە هەردوو پیاوەکە تووشی چەندان ناخۆشی و بەدبەختی دەبنەوە.

بودجە:18 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1984-09-19
داهات:52 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:AMLF
دەرهێنەر:Milos Forman
پێداچوونەوەکان
Matthew
12 مانگ پێش ئێستا

ئامادێوس، نمایشێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات کە تێکەڵەیەک لەگەڵ چیرۆکێکی نامۆی عەقڵی مۆسیقای نایابدا، ڤۆڵفگانگ ئامادێوس مۆزارت. خۆم بە بەختەوەر دەبینم کە تێڕوانینێکم لەبارەی ژیانی مۆزارت و چیرۆکە گەورەکەی و چۆنێتی بەخشینی شێوە و پێناسەی بە مۆسیقاکەی وەرگرت. پێم وایە هێزی فیلم لە داهێنەری دەرهێنەرەوە سەرچاوە دەگرێت. جگە لە پێشکەشکردنی چیرۆکێکی ئاسایی، ئامادێوس لە ڕوانگەی ڕکابەرەکەیەوە، ئەنتۆنیۆ سالیێری، دەگێڕدرێتەوە. لە سایەی فۆرمانەوە ئەم بۆچوونە وایکرد ئامادێوس سەرنجڕاکێش و لەبیرنەکراو بێت. لە فیلمەکەدا دوو پیاوی زۆر ئاڵۆز و ناکۆک (مۆزارت و سالیێری) دەبینین کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کێبڕکێ دەکەن بۆ ناساندن و قەدرزانی. بێگومان نابێت چاوپۆشی لە ئەدای نایابی ف.مۆرای ئەبراهام بکەین کە هەردوو خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر و گۆڵدن گڵۆبی لە خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ساڵی ١٩٨٤ بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی ئامادێوس. بە یەک ڕستە، ئامادێوس شاکارێکی ڕاستەقینە و پێویستە هەر کەسێک بیبینێت.

بەرزی کارزان
12 مانگ پێش ئێستا

فیلمی (Amadeus)، باس لە باشترین مۆسیقار دەکات لە مێژوودا ئەویش (وڵفگانک ئامادیۆس مۆزارت)، فیلمەکە لە ژانەری (دراما، بایۆگرافی، هەستبزوێن)ـە. ئەم فیلمە لە ساڵی (١٩٨٤) بەرهەمهێنراوە و براوەی ٨ خەڵاتی ئۆسکار بووە لە کۆی پاڵێوراو بۆ ١١ خەڵاتی ئۆسکار. ھەروەھا براوەی ٤ دانە خەڵاتی بافتایە لە کۆی پاڵێوراو بۆ ٨ خەڵات. وە براوەی ٤ خەڵاتی گۆڵدن گڵەپ لە کۆی پاڵێوراو بۆ ٦ خەڵات. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی (میڵۆس فۆرمن) و لە نواندنی(مۆڕای ئەبرەهەم) و پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت (تۆم هۆڵس). لە پێگەی IMDB نمرەی ٨.٤ دراوەتێ و لە ڕیزبەندی ٧٥ م دا دێت لە کۆی باشترین ٢٥٠ فیلمەکەی مێژوو وە لە پێگەی تەماتە ڕزیوەکە نمرەی ٨.٩ لە ١٠ پێدراوە. ڕەخنەگران بە شاکارێکی موزیکاڵی ناوی دەبەن. فیلمەکە زۆر بە جوانی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە بە واتایەک هیچ کەم و کورتێک کە شایەنی باسکردن بێت بونی نیە. ڕۆڵی کارەکتەرەکان بە تایبەت ڕۆڵی کارەکتەر (ئەنتۆینۆ سالێری) بە ڕۆڵی (مۆڕای ئەبرەهەم)، فیلمەکەی بە چێژتر کردووە و وایکرد ئەکادیمای ئۆسکار خەڵاتی ئۆسکار بە(مۆڕای ئەبرەهەم)بدەن بۆ ڕۆڵە جوانەی لە فیلمەکەدا بەرجەستەی کرد. هەروەها لایەنێکی تری ناوازەی فیلمەکە (شیوازی شۆت)کان بوو، کە بێگومان بە شێوەیەکی زۆر نایاب کاریان لەسەر کردبوو بە تایبەت دیالۆگ و سینەماتۆگرافی ئەمە جگە لەوەی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٨٤ لە سەدەی ٢٠ دەرهێنراوە. بەڵام بەشێوازێک لایەنی سینەماتۆگرافی جوانبوو کە وێنەی نەبوو چ جای بگات بە ڕێکخستنی ڕەنگەکان لە کات و شوێنی گونجاودا بەهەمان شێوەی شۆتەکان پێم وایە فیلمی (ئامادیۆس)هەم زۆر بە جوانی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە وە لە هەمان کاتدا چێژێک بە بینەر دەبەخشێت کە هەمیشە لە یادگەدا دەمێنێتەوە. چیرۆکێک دەستپێک بە دروستبوونی موسیقاژەنێک بە ناوی (وڵفگانگ ئامادیۆس مۆزرات) تا بگرە لە ناو بردنی بەهرەکەی! فیلمێک پێـم وایە شایەنی چەندنین جار بینینە تا بتوانیت لە مانای جوانی فیلمەکە تێ بگەیت. نوسین؛ ھەڵۆ ھێرش

ديلمان ئاسۆ
ساڵێک پێش ئێستا

پێم وابوو کە فیلمێکی وەک ئەم فیلمە مەحاڵە! شانۆنامە ڕەسەنەکەی پیتەر شافەر ئیلهامبەخش بوو بۆ میلۆس فۆرمان سینەماکاری گەورەی چیک کە جیهانی سەرسام کرد,نمایشی بەرز و نزیکەی لە ڕادەبەدەر مرۆڤایەتی لەلایەن فرانک مۆرای ئەبراهام (دوژمنی مۆزارت و سەرسامی نهێنی، سالیێری) یەکێکە لە کلیلەکانی سەرکەوتنی فیلمەکە،زۆربەیان بۆ قووڵایی فیلمەکە هەستی تەواوەتی کاتی لەلایەن میلۆس فۆرمانەوە جێگەی ستایشە،ئەو دەزانێت کەی مۆسیقا لێبدات هەموو سیناریۆکان: ئۆپێراخانەکان، کۆشکەکان، شەقامەکان و هتد، بەتەواوی هاوئاهەنگن! یەکێک لەم نهێنییە کلاسیکانە ئەوە بوو کە فۆرمان "تیمەکەی" کۆکردەوە، کاری تیمی تەواو. دەتوانین تەنها سەرسامی بین، پێبکەنین، بیربکەینەوە، لە هەمووی زیاتر گوێی لێبگرین. بیبینە، 10/10 شاكاره 🖤

ئاکۆ باڤاری
ساڵێک پێش ئێستا

باشبوو پێم فیلمێكی ئاسایی موزیكاڵ بوو شایەنی ئەو نمرە بەرزە نیە

ساماڵ♟️
18 رۆژ پێش ئێستا

ئەمادیۆس یەکێکە لە هەرە نایابترین فیلمە تاوانکاریەکەکان وە بێگومان باشترین فیلمی میوزیکاڵیشە، تۆم هۆڵس نواندنێکی مێژوویی کردوە 😍🖤، بێگومان هیچی کەمتر نییە لە فیلمی شاوشانک 💯

پەیوەند
1 مانگ پێش ئێستا

ئاڵانگارییەکەی مۆزارت و سالیاری زیاتر لە ئاڵانگاریەکی ئەخلاقی دەچوو نەوەک میوزیکی سالیاری توڕەیی بەرامبەر خوا و حەسودی بەرامبەر مۆزارت بەوەی کە خوا ئەو بەهرە دانسقەی پێداوە خۆی دەخواردەوە و دەیخستەوە ئەستۆی خوا کە بۆیە ئەویش وەک مۆزارت بەهادار نییە دەقە میوزیکیەکانی مۆزارت شتێک بوون وابەستەی شتێکی گەردوونی بوون نائاسایی بوون هەستێکی شازی پێدەبەخشیت هەستێک بوو پڕ بوو لە دەنگە مردووەکان دەنگە نەشیاوەکان دەنگە بەدئەخلاقیەکان دەنگە ئەهریمەنەکان هەموو ئەمانە لای سالیاری وەکو فۆڕمێکی خوایی ئەبینران فۆڕمێک کە پڕ بێت لە خوای بوون مۆزارت کردبووی بە شتێک کەبتوانێت بیپەرستێت سالیاری خۆی وەکو فریشتەیەکی پاک دەبینی بەڵام ئەو فریشتە کەوتووەکە بوو ئەو فریشتەیە بوو کە ژیانی خۆی خستە ناو ئاگرەوە بۆ ئاڵانگاری کردن بەرامبەر خواکەی خۆی بەپاکیزەی دەناساند بەڵام لە ژێرەوە تیری ئەهریمەنی دەکرد بە مۆزارتا ئاوازی فرمێسکاوی (Lacrimosa) کۆتا ئاوازی مۆزارت بوو پێش مردنی و دوای مردنی ئاوازێکی خەمڕەوێن و هەستداچەقیو بەنێو ڕاستی ژیاندا ئاوازێک بەرامبەر مەرگ سالیاری کۆتا پارچەی کە نووسی وەکو ئەوا وابێت کە هەستی کردوە شەیتان و خوا یەکیانگرتبێت خۆیان ئاوێتەکردبێت لەنێو خۆیانە ئەم ئاوازە شتێکی زیندووکردەوە و شتێکی کوشت لێبووردەی سالیاری زیندووکردەوە و بوونی مۆزارتی کوشت مۆزارت بەرامبەر مەرگ ئاوازی دەژەنی و سالیاری سێری دەکرد و دەویست هاوبەشی ئەو ئاوازەبێت بەڵام لە کۆتاییدا مۆزارت پارچە تەواونەکراوەکەی بەجێهێشت و سالیاریش بەخەونی ئاوێتەبوون لەگەڵ مۆزارتا ژیانی بەڕێکرد .

Amadeus

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025