Rocky

99,787
119 خولەک
English
8.1
94%
70%

یاریزانێکی بۆکسێن هەلێکی گەورەی بۆ ڕێدەکەوێت لە پاڵەوانێتیەکدا دژی پاڵەوانی بۆکسێنی جیهان لە کێشی قورسدا و زۆر بە قورسی هەوڵدەدات تا سەرکەوتووبێت و ئەوەی مەحاڵە بەدەستی بێنێت

ژانراکان:
دراما
وەرزشی
بودجە:1 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1976-11-21
داهات:117 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Winkler Films
دەرهێنەر:John G. Avildsen
وەرگێڕان:
بەرگ:
پێداچوونەوەکان
پە
3 ساڵ پێش ئێستا

هەمیشە فیلمێک هەیە کە هۆکاری بەرەوپێشچوونی ژانەرێکە و کاریگەری لەسەر فیلمەکانی داهاتووی ئەو ژانەرە هەبووە،،،، فیلمی ڕۆکی لە ساڵی 1976 نمایشکرا،، پێش فیلمی ڕۆکی هیچ فیلمێکی وەها نەبووە دەربارەی بۆکسێن کە ناوبانگێکی باشی هەبێت، ڕاستە چەندەها فیلم درووستکراون بەڵام نەیانتوانیوە ببنە هۆی بەرەوپێشچوونی ژانەری وەرزشی بە گشتی و بۆکسێن بە تایبەتی ،،،بەڵام فیلمی ڕۆکی پاش سەرکەوتنە مەزنەکەی کە بووە هۆی کۆکردنەوەی 117 میلیۆن دۆلار و بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ساڵ، دەرگایەکی بۆ ژانەری وەرزشی و چەشنی بۆکسێن کردەوە، پاش فیلمی ڕۆکی چەندەها فیلمی مەزن دەربارەی بۆکسێن بەرهەمهێنران،، کە ئەکرێت فیلمی بۆکسێنی باشتر لە ڕۆکی هەبێت،، بەڵام ئەم فیلمە هەر وەک فیلمێکی گەورەی سینەما دەمێنێتەوە،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،یەکێک لە پەیامە سەرەکییەکانی ئەم فیلمە بریتییە لە بڕوا بە خۆبوون، ڕۆکی یاریزانێکی ئاسایی بۆکسێن بوو ، دەبوو بەرامبەر یەکێک باشترین یاریزانەکانی بۆکسێن یاری بکات کە (ئەپاڵۆ کرید) بوو ،،، لە زۆربەی بوارەکانی ژیان ناکرێت ئەگەر کەسێک لە ئێمە باشتر بوو خۆمان بە بچووکتر و ئاستێکی نزمتر بزانین ، پێویستە هەوڵ بدەین بۆ ئەم مەبەستەش وەک ڕۆکی بڕوابەخۆبونێکی گەورەمان پێویستە، نەک هەر خۆمان پێویستە چواردەوریشمان هاوکارمان بن،، بە هەرحاڵ پێوستە بزانین ئەم فیلمە گەورانە کە ئاوا بە مەزنی ماونەتەوە ئەکرێت چەندین پەیامی جوانی لە پشتەوە بێت ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، لە کۆتاییدا هەموو بەشەکانی فیلمەکە شایەنی سەیرکردنن بۆ بینینی چێژی ژانەری وەرزشا و بۆکسێن پێویستە بینەری ئەم زنجیرە فیلمە بیت

Sᴛʀᴀɴɢᴇʀ.
2 مانگ پێش ئێستا

شایەنی بینینە ، گشت بەشەکانی نایابن.

گۆران جەمال
1 ساڵ پێش ئێستا

زۆر نایابە باشترین فیلمی بۆکسینگە لە دەست خۆتانی مەدەن

محەمەد ئیسماعیل
1 ساڵ پێش ئێستا

باشترین زنجیرە فیلم تائێستا بینیبێتم لەقیس خۆتانی مەدەن بەبێ دودڵی سەیری بکەن❤

Rahand_s07
ساڵێک پێش ئێستا

فلمێکی تایبەتە

Kara
ساڵێک پێش ئێستا

تابڵێی خۆشە 🥊🤍

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

باشترین زنجیرە فلیم لەم ژانەر وە باشترینی"Sylvester Stallone" فلمێکی تابڵێی تایبەت و نایابە دەقە بە دەقەی ئەم فلیمە چێژبە خشە شایەنی سەیرکردنە زۆر بە مانایە واتا ئامانجێکت هەبێت سەیری ئەم فلیمە بکە ئەم فلیمە واتا کۆڵ نەدان تاکو دەگەیت بە ئامانجەکەت زۆر تایبەت و بە مانایە دەسخۆش❤🔥

حەمە
2 ساڵ پێش ئێستا

تكایە سەیری بكەن و پەلەی لێمەكەن كەمێك بێزاركەرە لە سەرەتاوە بەڵام دوای لات خۆش ئەبێت،باشترین و خۆشترین فرەنچایسە سەیریبكەن پەشیمان نا بنەوە بە تایبەت ئەگەر حەزت لە بۆكسكنگ بێت

حەمە
2 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێكی خۆش و باشە

ديلمان ئاسۆ
2 ساڵ پێش ئێستا

ڕۆکی یەکێکە لە باشترین فیلمەکان کە لە هەموو ژیانمدا بینیومە. چیرۆکێکی زۆر باشە کە چۆن بۆکسێنەرێکی نزم لە چەقۆوە دەچێتە دەوڵەمەندی. دیمەنەکانی شەڕکردن سەیرکردنیان خۆشە و کارەکتەری سەرەکیش خەیاڵییە. سیلڤێستەر ستالۆن دەیزانی چی دەکات. وە ئەم فیلمە بە دڵنیاییەوە شایەنی باشترین وێنە بوو لە خەڵاتی ئۆسکار

Rahand_s07
2 ساڵ پێش ئێستا

بەهێزترین زنجیرە فلمی بۆکسینگ پێشنیار ئەکەم لە بەشی یەکەوە تا کۆتا بەش سێر بکەن بەڕاستی نایابە

موحەمەد سەردار
3 ساڵ پێش ئێستا

یەکێکە لە باشترین فیلمە وەرزشیەکان کە تا ئێستا دروست کرابێت

ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

زۆر بێ عەیبە شایەنی خەڵەتی ئۆسکارە کە هەشیەتی

Rocky

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025