ڕووتەختەکە

The Platform

158,071
95 خولەک
Spanish
7
73%

زیندانێکی ستونی کە هەر نهۆمێکی پێکدێت لە یەک ژوور و هەر ژورێکیش دوو زیندانیی تێدایە، تەنها یەک ڕوتەختی پڕ لە خواردن ڕۆژی دوو خولەک لە نێوان نهۆمەکانا هاتووچۆ ئەکات لەسەرەوە بۆ خوارەوە، زیندانیەکان لە خەونێکی ناخۆشی بێکۆتاییدا ئەژین

بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2020-03-20
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Basque Films
دەرهێنەر:Galder Gaztelu-Urrutia
وەرگێڕان:
بەرگ:
پێداچوونەوەکان
im
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لە شاکارەکان پیشاندانی سیستمی سەرمایەداری و هەوڵی کۆمەنیستی لە دژی سیستەمەکە بەڵام ئیتر هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و هەموان لەسایەی ئەم سیستمەوە بەها و نرخی مرۆڤایەتیان وونکردووە و تاکە ڕێگەی چارەسەر پەروەردەکردنی جیلی دواتر ئەبێ تا وریابن دەربارەی ئەم سیستمە.

ژیکۆ
1 ساڵ پێش ئێستا

زۆر بە بێتامی دەیەوێ کێشەی چینایەتی و کاپیتالیزم دەرخا

Sara Vartolu
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بۆ ئەوانەی تێ نەگەشتوون :- : لە کۆتایی گۆرێنگ منداڵەکە دەنێرتە سەرەوە کە ئەوەش بە مانای روخانی سیستەمەکە دێ ئەگەر منداڵەکە بگاتە سەری سەرەوە چونکە‎ شتێکی ئاسایی نییە منداڵێک لەو یاریە تێوەگلابێت واتای ستافەکە فەشەلیان هێناوە و سیستەمەکە تێکدەچێ.. بۆ ئەوەی گۆرێنگیش لەوەیە تۆزەک ئاڵۆز دەرکەوی بەس ‎ئەویش کە پیرەپیاوەکە بانگی دەکا لە کاتێک خۆی مردوە پیاوەکە بە مانای ئەوەی دێت گۆرێنگیش بەرەو لای خۆی بانگ دەکا بەرەو مەرگ.. کە ئەوەش بە واتای ئەو دێ ‎لە کۆتایی گۆرێنگ دەبێتە قوربانی گۆرینی ئەو سیستەمە زۆردارە!!

Sara Vartolu
ساڵێک پێش ئێستا

نایاب بوو تێگەیشتنێکی باشی ئەوێت دەستی هەمووتان خۆش 🫶

∎ب
ساڵێک پێش ئێستا

نایاب

ئا
ساڵێک پێش ئێستا

کە لە سەرەتادا لێیان پرسرا خواردنی دڵخوازت چیە ئەونیش وەڵامیان دایەوە ئەگەر بهاتبا هەر کەسە و خواردنە دڵخوازەکەی خۆی خواردبا خواردنەکە بەشی هەمووانی دەکرد بەڵام هەرکەسەو بەشی ئەوانیتریشی دەخوارد !

ڕاستی
2 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لە باشترینەکان

twnadarya
2 ساڵ پێش ئێستا

وەسف ناکرێ

Hawa
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

نایاب بوو دەستان خۆشبێت.

عەلی
2 ساڵ پێش ئێستا

شازبوو

شــایــان
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فلیمێکی نایاب بوو تۆزێک ئالۆزە بەلام شایەنی سەیرکردنە، وە ئەگەر سەرنج بدەی لە سەرەتا کاتێک دەست پێی دەکات هەنێک شتت لێدەپرسن وەک خواردنی دلخوازت چیە ؟ و لەو کاتەی خواردنەکان دێنە خوارەوە هەمووی ئەو خواردنانە هەرەمەکی دا نەنراوە ! بەڵکو ئەوە خواردنی دلخوازی هەموو یەکێک لەوانەیە کە لە نێو پلاتفۆرمەکە بوون وە ئەگەر خواردنێک هەلبگریت هی تۆ نەبێت یا خوود خواردنی دڵخوازی تۆ نەبێت کە هەلت بژاردوە ئەوە ئەو قاتەی کە تۆیی تێدایە گەرم یان سارد دەبێت. ئەگەر دیقەت بدان جارێکیان خواردن لە ژورەکە بوو هیچ شتێکیش رووی نەدا لەبەر ئەوەی ئەو خواردنە یان ئەو میوەیە ئەوە بوو کە یەکێک لەوان لەو ژورە هەلیان بژاردبوو بۆیە هیچ شتێک نە گۆرا . سپاس 💙

اح
2 ساڵ پێش ئێستا

کێشەکە لە سیستەمەکە نییە کێشەکە لەوەیە ئەو شۆنە کۆیە کە ئەو سیستەمەی لێ بەکارد ئەهێنن،

اح
2 ساڵ پێش ئێستا

باشترین سیستەمی بۆ میلەتەکەی داناوە بۆ هەرکەسە و خۆشترین خواردنی خۆی بۆ ئامادە دەکات، تەنانەت سەرۆک قەبوڵ ناکات یەک موێک لە ناو خواردنەکە هەبێت، ئەوەی ماوە لەسەر میلەتە ئەگەر بێت و هەرکەسە و بەپێی پێویستی خۆی شتەکان بەکار بهێنی ئەوە بەشی هەموان دەکات بەڵام کەسانی ئاستی سەرو دەسەڵاتیان هەیە و بە خەراپە بەکاری دەهێنن، حەتا باس لەوەش دەکا کە مرۆڤ دەسەڵاتی هەبێت چۆن بەکاری دەهێنی، لێرە کوڕە خوێندەوارە و تێگەیشتووە کاتێ دەسەڵات دێتە دەسی بە خراپ بەکاری ناهێنێ، لە ساتێکدا کەسێک پارەی لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ کونەکان هەموو پارەکان خۆی شاباش بۆ پارچە خواردنێ، حەتا ئەوەشمان پێئەڵێی ئەمڕۆ لەسەرەوەبی لەوانەیە بەیانی لە خوارەبی یان لە سەرترەوەبی، پەیامەکەشی بۆ ئاستی سفڕ نەبوو بەڵکو بۆ بینەرەکانی بوو بەڵام پەیامەکە ناگات ئەگەر بگات ئەوە کەسانێک هەن گۆی پێنادەن. پڕە لە پەیام ئەوەی توانیم گەیاندم هەرچەنە شتی زیاتریش هەیە باسی بابەتێکی ئاڵۆزی کردووە لەوانەیە بەچەن کتێبێک بتواندرێت بابەتەکەی ڕوون بکرێتەوە

Rahand_s07
3 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی نایابە باس لە سیایەت ئەکات وە تێگەیشتنێکی تەواوەتی ئەوێ

بۆت
3 ساڵ پێش ئێستا

وەڵای خۆشیەکەی نابڕێتەوە دڵخوازی من ئەو فیلمانەن

ay
3 ساڵ پێش ئێستا

Handek kat ka la asteki bashdait manai awanya ka dllxosh u sarmayayaki basht haya balku manai awaya ka natwanit shtakan bbinit u drk ba dawru bart bkait u manai sarkautn bzanit

حەمە هیتلەر
3 ساڵ پێش ئێستا

👍👍👍👍👍👍👍👍 فکرەی فلیمەکە نایاب بوو

مح
3 ساڵ پێش ئێستا

Taybata bu baraste xosh bw🖤

༄ۣۜ𝑹ᴇ̶͢ᴠ̶ᴀ̶ɴ̶✦
3 ساڵ پێش ئێستا

ئەڵڵا لەو فیلمە بەڕاستی زۆر شازە سەیری بکە پەشیمان نابێتەوە😲🤍!

هاودین محمد
3 ساڵ پێش ئێستا

نایاب نایاب . تەواو جیاواز و بە چێزە. پەیامەکانی ئەم فیلمە تایبەتە. فیلمی بێ کەم و کوڕی بونی نیە . تۆزێ بۆ من ئاڵۆزە بەڵام بە گشتی باشە

حەمەی شێخ ڕزگار
3 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی فلیمێکی نایابە شایەنی سەیر کردنە دەستان خۆشبێت 🤍🤍🤍

ئەیوب جـەباری
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی ناوازەبوو، "هەنێکجار گەر نەکوژیت ئەکوژرێیت "

احمد ڕزگار
4 ساڵ پێش ئێستا

هەربژی بۆ ئەم دەرهێنەرە بۆ ئەم فکرەیە جوانەی بینەری بن ناوازەیە🖤

ڕابەر ئەحمەد
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

کۆتایی فیلمی The Platform کۆتایی ئەو فیلمە باسی ناردنی نامەیەک(پەیامەک) بۆ نهۆمی ژمارە سفر دەکات، نامەکەش(پەیامەکەش) دۆزینەوەی ئەو منداڵەیە و ناردنییەتی بۆ سەرەوە، گۆڕینگ و بەهارات دەیانویست گۆڕانکاری دروستبکەن چونکە دەبوونە مرۆڤی ژمارە ٣، دەیانزانی ڕزگاربوون لەو شوێنە ئاسان نییە و ئەگەری ڕزگاربوونیشیان زۆر کەمە، بۆیە دەبوو خەڵکی دەرەوە ئاگادار بکەنەوە هەرگیز نەیێنە ئەو شوێنە و ئاگاداریان بکەنەوە لە گوزەرانی ژوورەوە، چۆن سیستەمێکی نادادپەروەر هەیە و وا لە مرۆڤەکان دەکات یەکدی بخۆن و لە برسان بمرن، بە ناردنی ئەو منداڵە لەوانەیە گۆڕانکارییەک دروستبکەن و خەڵکی نهۆمی ژمارە ٠ بەخۆیاادا بچنەوە و بزانن کە کەسێک یاسای شکاندووە، کە ئەو کچەی کۆتاش دەردەکەوێت لە ژێر دروشمی نەوەی داهاتووە، کە تاکە ئومێدی جێماوی مۆرڤایەتییە، سمبولی بەرەنگارییە لەدژی ژێردەستەی کۆیلایەتی سیستمەکە(کاپیتاڵیزم)، ئاماژەیەکە بۆ ناردنی ئەو پەیامەی کە "گۆڕان تەنها بەدەستی جیلی نوێ و گەنجاندا ڕوودەدات"

باران
4 ساڵ پێش ئێستا

شاکارێکی سینەمایی و فیلمی تەواو نایاب بە ڕوونی پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ کە مرۆڤ لە واقیعدا چەندە خۆپەرست و چاوچنۆکە تا خۆی هەبێت ئەوانی تری هەرگیز بەلاوە گرینگ نیە ، هەر کاتێکیش شتێکی زیاتر لەوانەی دەروبەری هەبوو یەکەم کار بیکات دروستکردنی جیاوازی و چینایەتیە ، لەهەمان کاتدا پیشاندانی سیستەمی سەرمایەداری و نوێی جیهانیە کە بەو شێوە مرۆڤەکانی ئەمڕۆی کۆت کردوە

ژیار جیهاد قادر
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمیکی جوان و پڕ پەیام

یاسر یوسف
4 ساڵ پێش ئێستا

بەراستی فیلمێکی شازە باوەر باشترینی ئەمساڵ بووە کە سێرم کردبێ رێک باسی جیهانی ئێستامان دەکا هیوادارم هەمووتان سێری کەن

The Platform

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025