Once Upon a Time in America

85,094
229 خولەک
English,Italian,French
8.4
86%

فیلــمێکی نایاب و بەهێز , یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو , کە بــاسی کێــشــە مافیایەتی و تاوانکاری و ســۆز و خۆشــەویستی و سێــکس و دەســتدرێژی و هاوڕێــیەتی و برایەتی دەکــات لە ســەدەی بیـستەمدا 

بودجە:20 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1984-06-01
داهات:5 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:The Ladd Company
دەرهێنەر:Sergio Leone
ئەکتەرەکان:
بەرگ:
پێداچوونەوەکان
پەیوەند
ساڵێک پێش ئێستا

لە سەدەی بیستەمی زاینیدا لە ئەمریکا دەسەڵاتدەران زۆربەیان مافیاکانی سەر جادە بوون مەبەستم لە حوکمی وڵاتەکە لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە نیە بەڵکو مەبەستم لە ئاسایشی کۆڵان و شەقامەکانی جادەکەیە، برایەتی و ناپاکی لە کۆمەڵە مافیاکاندا کێشە هەرە سەرەکی کۆمەڵەکان بووە چونکە ڕەکابەری کردن لە پێناو دەسەڵات گرتن و بوون بە گەورەی کۆمەڵەکە شتێکی فرە شاز بووە بەلایانەوە بۆیە زۆربەی کۆمەڵە مافیایەکان بەهۆی ناپاکی کردن لە خودی برای خۆیان لەناوچوون، فلیمی سەردەمانێک لە ئەمریکا ناوەڕۆکی ئەمریکامان پشان ئەیات لە سەدەی بیستەمدا وە زۆریش بە جوانی پشانمانی ئەدات، کۆتا فلیم( سێرجۆ لیۆنی)بوو کە دوای ئەو فلیمە دوای ساڵانێک کۆچی دوای کرد،کۆتا فلیمی باس لە چەند مناڵێک دەکات چۆن ئەکەونە کاری مافیایەتی و ئەشبن بە مافیاو کۆمەڵەی خۆیان ئەبێت، کە لە نێو ئەو منداڵانەدا چەمکی برایەتی لە سەرووی هەموو شتێکەوە بوو تاوەکو گەورە بوون و فامیان کردوە دەستیان کرد بە خیانەت لە یەکتر کردن و ناپاکی کردن لە دروشمی برایەتی کە سۆز و خۆشەویستی بۆ یەک وەک برایەک ئەوەیان لە ناو برد، خامۆشیان کرد، فلیمێک کاتەکەی ٤ سەعات و ١١ دەقە بێت ئەکرێت وشک بێت بۆ بینەر و بێزاری بکات بەڵام ئەم فلیمە یەک چرکەساتێکی وشک نەبووە بۆم، سینەماتۆگرافی و ئاکتینگ و دیاڵۆگ و چیرۆک لە لوتکە بوون،تاکە خاڵی لاوازی فلیمەکە دیمەنی نەشیاوە بەڵام بۆ ئەو کاتە خاڵی لاوازی بووە ئێستا نا ،چونکە زۆر فلیم هەن کە ناسراون بە فلیم ئەگینا فلیم نین پڕن لە دیمەنی نەشیاوی بێمانا و هیچ، فلیمەکە لە هەموو ڕوویەکەوە فرە بێ وێنەیە ، دەستی ئێوەش خۆش بێت.

باوکـی سینەما
10 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

تەنها گەورە کراوێکە و هیچی تر

odin
11 مانگ پێش ئێستا

زۆر نایابە

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

فلیمە کانی " Robert De Niro" گومانی تێدانیە هەمویا تایبەتن . یەکێک لە خۆشترین فلیمە تاوانکاری و مافیای یە کان. فلیمەکە هیچ کێشەی نیە تەنیا یەک کێشەی هەیە دیمەنی نەشیاوی زۆرە . دەسخۆش نایاب بو ❤🌹

ديلمان ئاسۆ
ساڵێک پێش ئێستا

بەراستى فيلمەکە تايبەت بوو ئەکتەرى سەرەکى رۆبێرتى مەزن بوو رۆڵێکى قەشەنگ وەکوو فيلمەکانى كەى بەراستى ئەو زەلامە نايابە لە ڕۆڵە گەورەکەى , سێرجیۆ لیۆن دەرهێنانى كرديه بەراستى فيلمەکەى جوان بوو تاكە رەخنەى من لەو فيلمه ديمەنى نەشياوى زۆر تێدابوو هەستم كرد كەمێک چێژى لێم کەم کردەوە ٣ سەعات و ٤٩ دەقەيه بەس چێژى لێ دەبينى، وه بێرت یۆنگ جۆ پێسی حەيف رۆڵى سەرەکى نەبوون بەڵام ڕۆڵيان باشبوو دەتوانم بڵێم شاکاره چونكه ئەکتەرى سەرەکى رۆبێرت دەرهێنانەکەى سێرجيۆ دەبێ ناوازه بێ ، ديمەنى زۆر ناوازەى تێدابوو وڵاتى ئەمريكاى زۆر بە جوانى پيشان داين لە ساڵى ١٩٠٠ كان كە وڵاتێکى مێژوويه ، شايەنى بينينه ٩/١٠ شاز بوو چيڕۆکەکەى زەخم بوو ♥️

Rza
3 ساڵ پێش ئێستا

ئەوانەی ئەلێن ئالۆزە یان گوناحە کات بەفیرۆ بدەی لەسەیرکردنی ئەمە هیچ وانیا هەندێک تەرکیز بدەیە فلیمەکە هەمووی تێ ئەگەی باسی چی ئەکە🖤

Diva
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

باشترین فلیم

ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی تا بڵێی ئاڵۆز بەڵام چێژ بەخش ئەم نواندنە جوانەی ڕۆبێرتیش لەولا ڕووداوەکانی فیلمەکە لە چەن سەردەمێکی مناڵی و گەنجی و پیری نیشان ئەدرێت و باسی دەستەیەک چەتەی جوولەکە ئەکات دەگەڕێنەوە بۆ نیۆیۆڕک { مانھاتن } بۆ دەسەڵات گرتن و مافیاگەری گەر ئەتانەوێ تێی بگەن بە مێشکێکی سافەوە یاخود زیاتر لە جارێک سەیری کەن دەست خۆشی لە ستافی وەڕگێرانی ئەم فیلمەش ئەکەم

268exyub
3 ساڵ پێش ئێستا

دووەم باشترین فلیم لە لای من بەجدی وەسف ناکراوە 🖤✨!

دیار عەبدوڵا
4 ساڵ پێش ئێستا

رۆڵ گێران نایاب، سینەماتۆگرافی نایاب،چیرۆک نایاب

Amd_372
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی جوانە بەڵام گەر لە یەک جار زیاتر سەیری بکەین باشترە هەتا باشتر تێـبگەین. 🌹

Once Upon a Time in America

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025