Joker

102,315
122 خولەک
English
8.5
68%
59%

لە شاری گۆثام، گاڵتەچیەکی شکست خواردوو بەنێوی ئارثەر فلێک کە کێشەی دەروونی هەیە لەلایەن خەڵکەوە فەرامۆش دەکرێت و بەخراپی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن،دواتریش ئاژاوە و شۆڕشێکی گەورە بەرپا دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کەسایەتی دووەمی کە (جۆکەر)ـە

بودجە:55 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2019-10-04
داهات:1 بیلیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:DC Entertainment
دەرهێنەر:Todd Phillips
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
سینەما🔥🖤
5 مانگ پێش ئێستا

نایابە ئەگەر بۆمانا سێری فیلم ئەکەیت ئەگەر بەس بۆ خۆشیو کات کوشتنیش سێری ئەکەیت لەگەڵ ڕێزم بۆتۆ نیە وەئەگەر ئەتەوێ بەتەواوی لەجۆکەر و باتمان تێبگەی سێری زنجیرە فیلمی سوارچاکی تاریکی بکە

Ba
8 مانگ پێش ئێستا

هیچ خۆشبوو سەرکوتوبن🤍!

Kian Kaylan
9 مانگ پێش ئێستا

10/10لە هەموو ڕوویەکەوە نایابە 😍 چاوەڕێی بەشی دووەمم 🔥🔥.

niaz
11 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

. bzhi

هاوڕێ
12 مانگ پێش ئێستا

بێگوومان یەکێک لە باشترینەکانی مێژوو 🖤

ڕێبین
1 ساڵ پێش ئێستا

زۆر بەچێژەلەبەئەوەی،دەتخاتەناوجیهانەکەوە،کاتێک گاڵتە بەودەکەن،هەست دەکەی تۆلەجێی ئەوی کەم فلم هەیە وات لێبکات،شاکارەو شایەنی سەیرکردنە.

Lawaa Manschaft
ساڵێک پێش ئێستا

زۆر نایابە ڕۆڵگێرانە جوانەکەی «Joaquin Phoenix» وای کرد عاشقی ئەم فلمە بم سەیری بکەن زۆر نایابە

Zo
ساڵێک پێش ئێستا

زۆر نایاب بوووو

Rahand_s07
ساڵێک پێش ئێستا

کەسێک کە پێویستی بە سۆزی باوکایەتی هەبێت وە لێ تێنەگەیشتنی چوار دەورت بۆ حەز و خولیاکانت ئەوەی من لەم فلمەدا بینیم فلمێکی تەواو جیاواز ئەگەر بتەوێت لێی تێ بگەیت پێویستیت بە ساڵانێکە نەک ڕۆژ و مانگ فلمێک هەر لە نواندنەوە هەتا ساوند ئیفێکت خودی چیرۆکەکە خۆی تەواو کەری یەکن و بێ هیچ ڕەخنەیەک فلمێک کەوا زوڵمێکی گەورەی لێکراوە کە لە تۆپ 10 فلمەکانا نەبێت بەڕاستی شاکارێکی سینەماییە یەکێکە لەو فلمە دەگمەنانەی کەوا جێ پەنجەی خۆی لە دڵی بینەرا جێ دەهێڵێت فلمێکی تایبەتە وە بێگوومان شایەنی ئەوەیە کاتی خۆتی پێ ببەخشیت

ژیوار حوسێن
ساڵێک پێش ئێستا

فیلمێک زیاد لە جارێک سەیرم کردووە. و پێشنیاری ئەکەم سەیری بکەن.

saeyd ahmad
ساڵێک پێش ئێستا

فلیمێکی تا بڵێی ناخۆش هیچ شایەنی سەیرکردن نیە🤡

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

بەجدی فلیمێکی تایبەت و نایەبە. وە ئەو ڕۆڵ گێڕانەی "Joaquin Phoenix" فلیمەکەی یەکجار تایبەت کردوە بەڕایی من باشترینی "Joaquin Phoenix" . وە یەکێک لەباشترین فلیمە کان لەم ژانەر . فلیمێکی تێکەڵاوە. من تەنانەت بۆ یەک دەقەش لێی بێزار نەبوم هیچ کێشەیە کم تێدانەبینی واتا بەعام تایبەت بو . دەستان خۆشبێت و ماندوو نەبن ،❤🌹

احمد
ساڵێک پێش ئێستا

نایاب بوو👌🏼🖤

Nobody
ساڵێک پێش ئێستا

ایی لەو ڕۆڵگێرانە جوانە براستی نایاب بوو🔥 . Don't f̶o̶r̶g̶o̶t̶ t̶o̶ smile

Rawezh
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ڕۆڵگێڕانێکی بێوێنە ، بەڵام جۆکەرێکی تا ڕادەیەک گەمژەیان پیشانداین کە بچوکترین شتی زیرەکانەشمان نەبینی ، بەڵام پەیامی جوانی تێدا بوو ، ئایا فیلمێکی چێژ بەخشە ؟ . ... نەخێر - دوو جۆر فیلمی جیاواز هەیە، فیلمی چێژ بەخش هەیە کە ئەوە ئەو جۆرەیە زۆربەی خەڵک بەدڵیەتی و تەنیا حەزی بەمە وەک ئەکشن و سوپەرهیرۆیی و هتد. .. جۆری دوەمیان ئەم جۆرە فیلمانەیە ئەتوانم بڵێم %75ـی فیلمەکانی 250ـی مێژوو لەم جۆرەن و گرنگی زیاتر بە بەهێزی فیلمەکە و پەیام لەگەڵیشیا ڕۆڵگێڕانەکان هەموو کات ئایکۆنین لەم جۆرانە ، هەموو کەسێک ناتوانێ سەیری ئەم فیلمانە بکات و حەزی پێی بێت ، من وەک و خۆم چێژم لێی نەبینی بەڵام پەشیمان نیم لەسەیرکردنی و بە پێچاوەنەشەوە دەبوو زوتر سەیرم بکردایە لە ئێستاوە چاوەڕێی بەشی دووم ...

Yousifff
2 ساڵ پێش ئێستا

بە جدی زۆر شاز بوو. ڕۆڵگێرانێکی جوان و پڕ لە مانا شایەنی ئەو ڕەیتینەیە

شــایــان
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەگەر حەزت لێیە کات بکوژی بینەربە

یوسف
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

شازە 🔥

Rahand_s07
3 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی ئافەرم بۆ ئەو ڕۆڵبینینەی جۆواکوین فۆنێکس شۆکت دەکات بەڕاستی بەرهەمێکی ناوزەو شاکارێکی سینەماییە

dhdekfbbcjskwkemfnchxjj
3 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی ڕۆڵ گێڕانی جۆکەر شۆکت ئەکات بێوێنەیە شایەنی زۆر زیاترە

کۆشە کارزان
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی نایاب و ناوازەیە ڕەخنەی لێناگیرێت نواندنەکەی واکینیش نایاب بوو

ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فلیمێک پڕ لە مانە فۆنێکسیش ڕۆڵێکی جوان دەبینێت شایەنی ئۆسکارە وابزانم هەشیەتی

ااا
4 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی نایاب بووو نواندەکەی واکین فلێکس زیاتر فلمەکەی بە چێژ کردبوو

ڕێڤان ئاراس
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی نایاب و کامڵ لە زۆربەی ڕووەکانەوە وەک سیناریۆ و ئاکتینگ و سینەماتۆگرافیەوە، فیلمەکە دووبارە باس لە تەنهایی مرۆڤ دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا باس لە شێوازی دەسەڵاتداریەکی هەڵە و چەوت دەکات، ئەوەی خۆم زۆر پێی سەرسام بووم لەم فیلمە سینەماتۆگرافیە ناوازەکەی بوو لەپاڵ نواندنە نایابەکەی "واکین فینیکس” پێشنیار دەکەم سێری بکەن، جۆکەرێکی تەواو جیاواز دەبینن.

محەمەد عەدنان
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێکە لە فیلمە پڕمانا و نایابەکانی سینەمای سەردەم، لەڕووی دەرهێنانەوە (تـۆد فـلـیـپـس) کارێکی نایابی کردوو لە دەرهێنانی ئەم فیلمەدا، بەجۆرێک بینەر لەدوای تەواوبوونی فیلمەکە چەندین بیردۆز بۆ چیرۆکی فیلمەکە و ڕووداوەکان دادەنێت، ئەمەش نیشانەی زیرەکی دەرهێنەرە لە شاردنەوەی نهێنییەکان و ئاڵۆزکردنی لای بینەر، لەڕووی نواندنەوە (واکـیـن فـیـنـێـکـس) لەم فیلمەدا باشترین نواندنی خۆی پێشکەش کرد، نواندنەکەی بەجۆرێک نایابە کە لەتەواوی فیلمەکەدا بۆ خولەکێکیش لەسەر سکرینی فیلمەکە لاناچێت، (واکـیـن) ڕۆڵی دوو کەسایەتی جیاواز ئەگێڕێت، (ئـارثـەر) و (جـۆکـەر)، ئەمەش زۆر قورسە بۆ ئەکتەرێک بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەسەر سکرینەکە بێت و ڕۆڵی دوو کەسایەتی جیاواز بگێڕێت، لەڕووی ساوندتڕاکەوە زۆر بەهێزە، بەجۆرێک تێکەڵی مێشک و بیرکردنەوەکانی ئـارثـەر‘ـت دەکات، لەڕووی سینەماتۆگرافییەوە زۆر ناوازەیە و یەکێکە لەباشترینەکانی مێژوو، هەمووشی پەیامی خۆی هەیە، بۆ نموونە ڕەنگی سپی لە فیلمەکەدا بەمانای ئاشتی و ئاسوودەیی دەروون دێت، یان ڕەنگی شین واتا ساردی و خەمۆکی و نائارامی، ڕەنگی زەرد و پڕتەقاڵی واتا گەرمی و خۆشەویستی و ئارامی، ڕەنگی سەوز واتا ناجێگیری دەروونی کارەکتەرەکە هەروەکو دیمەنی سەماکردنەکەی ئـارثـەر، لەڕووی مـەیـک ئـاپ / سـتـایـلـی قـژ / پـۆشـاک‌ـەوە زۆر باشە و لەگەڵ کارەکتەرەکە ئەگونجێ، زیاتر ناخی ئـارثـەر پیشانی بینەر ئەدات، و هەستەکانی دەردەبڕێت لەڕێگەی جل و بەرگ و ستایلی قژ و مەیک ئاپەکەیەوە، لەڕووی چـیـرۆک‌ـەوە زۆر جوان و کاریگەرە، باس لە کەسایەتییەکی ڕووخاوی دەست کۆمەڵگا دەکات بەهۆی زۆری سووکایەتی کە پێی کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بینەر فێری زۆر شت دەکات، بۆ نموونە ئازار نەدانی منداڵ و جوان پەروەردە کردنی، گرنگیدان بە هەستی کەسانی تر و سووکایەتی نەکردن پێیان، و زۆر شتی تریش کە بینەر ئەبێ خۆی لێکردانەوەی بۆ بکات. — تاکە شت کە وادەکا ئەم فیلمە شایەنی نمرەی تەواو نەبێ، ئەوەیە بەشێکی سیناریۆکەی لە فیلمی `شۆفێری تەکسی و پاشای کۆمیدیا´ـی دەرهێنەری مەزن `مارتن سکۆرسێزی‌´ـیەوە وەرگیراوە

محمد مولود
4 ساڵ پێش ئێستا

ڕۆڵگێڕانە تایبەتەکەی واکین عەیبەکانی فیلمەکەی داپۆشیووە

عمر علی
4 ساڵ پێش ئێستا

roli finiksm zor ba dl bw

هێدی عوسمان
4 ساڵ پێش ئێستا

دەرهێنەر ئەیتوانی زۆر شتی تر بکات کە فیلمەکە لێی نقوستان بوو، بەڵام واکین ئیشی خۆی کرد و جوانترین ڕۆڵی گێڕا بزانین جۆکەری 2 دەرهێنەر چیمان بۆ ئەکات چونکە واکین ئیشی خۆی هەر ئەکاتۆ❤

Joker

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025