تێنێت

Tenet

66,096
150 خولەک
English
7.8
71%
69%

لە جیهانی سیخوڕی نێودەوڵەتیدا ئەرکێک بە سیخوڕێک بەناوی "پاڵەوان" دەسپێردرێت لە لایەن ڕێکخراوێکی نادیارەوە کە بە "باوەڕ" ناسراون، لە پێناو ئەرکێکی ئاڵۆز و نادیاردا کە سنوری ڕاستی تێدەپەڕێنێت بۆ ڕێگەگرتن لە جەنگی جیهانی سێیەم

بودجە:205 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2020-08-22
داهات:347 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Syncopy
دەرهێنەر:Christopher Nolan
پێداچوونەوەکان
محەمەد عەدنان
4 ساڵ پێش ئێستا

ئایا هەرگیز دەتوانرێت ئینترۆپی ماددەکان پێچەوانەی کات بجووڵێنرێت؟ ئایا ئەمە دەبێتە هۆی جووڵە بە ئاڕاستەی پێچەوانە؟ `کریستۆفەر نۆڵان´ بەدەرهێنانە ناوازەکەی زۆر بەجوانی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە و بیروڕاکانی خۆی دەربارەی کات دەخاتە ڕوو، وە نواندن لێرەدا نایابە و هەموو بەشداربووەکان کارێکی ناوازەیان کردبوو لە بەرجەستەکردنی ڕۆڵەکەیان، هەرچەند ڕەخنەگران نواندنی `جۆن دەیڤد واشنتن´ـیان بەدڵ نەبوو، سەرەڕای ئەوەی دەبووایە بیانزانیبا کارەکتەرەکە خۆی بەوجۆرە ساردە و پێویستە بەوجۆرە ڕۆڵەکەی بەرجەستە بکرێت، هەروەها فیلمەکە خاوەنی سینەماتۆگرافی و کۆمەڵێک ساوندتڕاکی ناوازەیە، کە وا لە بینەر دەکات تەنانەت پاش کۆتایی هاتنی فیلمەکە، حەز بە دووبارە بینینەوە بکات، تاکە کێشەی فیلمەکە لە ڕێکخستنی دەنگ بوو، ئەویش تەنها لە دوو دیمەنی کورت، بەڵام ئەگەر بە ژێرنووس بینەری بن ئەوەیان نابێتە کێشە، بۆیە بەگشتی فیلمی `تـێـنـێـت´ نایابە و شایەنی نمرەی 9.5ـــە

سیداد
3 مانگ پێش ئێستا

بەڕاستی کریستۆڤەر نۆڵان تاکە، بەڕاستی شاز بوو بە تایبەتی لۆ من کە لە بواری فیزیا و کوانتم میکانیک شارەزام زۆر بە جوانی تێگەشتم لەم فیلمە بەڕاستی تایبەتە ئەوەی سەیرکەری فیلم بێ، بێگومان دەبێت سەیری بکە⭐️

ديلمان ئاسۆ
2 ساڵ پێش ئێستا

ئاڵۆز بوو بەس يەکەکە لە باشترينەکان

ئەلەند
3 ساڵ پێش ئێستا

پێم سەیرە لە 250 باشترینەکان نیە

yusif dlshad
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فیلمێكی زۆر خۆشە چونكە باسی گەشتی كات دەكات و وە زۆر جوان ئەنجامی دەدەن فیلمەكەی زیاتر خۆش كردوە بەس یەک مشكیلەی هەیە ئەو فیلمە ئەویش ئەوەیە تێگەیشتنی ئاستێكی زۆر زۆری دەوێت هەتە بە جوانی و بە تەواوی لە میلمەكە بگەیت دەستی ئێوەش خۆش بێت 🖤🔥

ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

خوێنەرێکی باشی فیزیا یاخود تێگەشتنت بۆ جیھانی فیزیا زۆر ورد نەبێت مەحاڵە تێگەشتن لەم فیلمە گەر چەندین جاری تریش سەیری کەیتەوە بە شێوەیەک ئاڵۆزە کە مێشک توانای کۆنتڕۆڵ کردنی دیمەنەکانی نامێنێت. .

ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فلیمێکی زۆر ئاڵۆز بە ئەوە ئندازەیی ئاڵۆزە کە فلیمەکەی بێتام کردووە

محمد مولود
4 ساڵ پێش ئێستا

دوای ٣ جار سەیر کردن تێگەیشتم ههـ بژین

گەشبین
4 ساڵ پێش ئێستا

Barasty zor taibata u shayani binina ❤️❤️

ئەحمەد سەركەوت
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێكی نایاب بەڵام تابڵێی ئاڵۆز😁

سە
4 ساڵ پێش ئێستا

ئاڵۆزە بەڕاستی

گۆران جەمال
4 ساڵ پێش ئێستا

🔥واو زۆر بەهێز بوو ڕوداوەکانی زۆر ئاڵۆز بوو

فەرسەنگ هەورامی
4 ساڵ پێش ئێستا

🖤هەر فیلمێک هی نۆڵان بوو شاز دەبێت

Tenet

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025