پیاوە ئێرلەندیەکە

The Irishman

70,875
209 خولەک
English,Italian,Latin,Spanish,German
7.9
96%
94%

بە کرێگیراوێکی تاوانبار تێوەگلانێکی شیاوی خۆی بیردەکەوێتەوە لە کووشتنی جیمی هۆفادا

بودجە:159 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2019-11-27
داهات:8 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Tribeca Productions
دەرهێنەر:Martin Scorsese
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
Rza
3 ساڵ پێش ئێستا

Al Pacino Robert De Niro Joe Pesci ھەر فلمێک لەم کەسانەی تیا بوو ھەرگیز لەسەیرکردنی پەشیمان نابیەوە😻❤️

ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

سپۆیڵ ،پێش ئەوەی سەیری فیلمەکە کەن ھیوادارارم بینەران ئەم کۆمێنتە ببینن فیلمێکی نایاب تر لە نایاب ئەمەی چیرۆکە ڕاستەکەی تیرۆر کردنی جیمی ھۆفای نەخوێدبێتەوە ئەتوانم بڵێم ئەستەمە تێگەشتنی ، ئەبوایە سینەمای ھۆڵیوود لە ڕیزی ٢٥٠ مێژووی دانابووایە چونکە سیناریۆی فیلمەکە لەسەر ڕووداوێکی ڕاستی مێژووی دانراوە ئایا جیمی ھۆفا کێیە ؟ جەیمس ڕیدڵ ھۆفا (لەدایکبووی ١٤ی شوباتی ١٩١٣؛ ونبووە لە ٣٠ی تەمووزی ١٩٧٥؛ بە فەرمی بە مردوو دیارکرا لە ٣٠ی تەمووزی ١٩٨٢) سەرۆکی پێشووی سەندیکای کرێکارانی ئەمریکا بوو. لە کۆتاییەکانی تەمووزی ١٩٧٥، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بێ سەروشوێن بووە. لە تەمەنی لاویەتیەوە، ھۆفا چالاکوانی سەندیکا بووە و بۆتە کەسایەتیەکی دیاری مەیدانەکە لەنێوەندی بیست ساڵیدا. دواتر لە ساڵی ١٩٥٢ بۆتە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی کرێکاران بەناوی "International Brotherhood of Teamsters"، و سەرۆکی گشتی لە ١٩٥٧ تاکو ١٩٧١. ھۆفا کاریگەریەکی گەورەی بەسەر گەشەسەندنی سەندیکاکە ھەبووە کە لەماوەی سەرکردایەتی ئەودا ڕێژەی ئەندامانیان گەیشتە لوتکە و نزیکەی ٢ میلیۆن و نیو ئەندامیان ھەبووە. ھۆفا لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ ڕێکخراوی مافیاکان دەستی تێکەڵ کردبوو و ئەم پەیوەندیەشی تا ونبوونیشی ھەر بەردەوام بوو. ھۆفا دوو جار دادگایی کرابوو بە تۆمەتەکانی بەرتیل پێدان و کاریگەری کردنە سەر بڕیاری دادوەر لە ساڵی ١٩٦٤. لەساڵی ١٩٦٧ زیندانی کرا و حوکمی ١٣ ساڵی بەسەردا سەپێنرا. لەنێوەندی ساڵی ١٩٧١، دەستی لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی سەندیکا کێشایەوە لە بەرامبەر لێبووردنی لەلایەن سەرۆکی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕیچارد نیکسنەوە، و لەھەمان ساڵدا ئازادکرا و تا ساڵی ١٩٨٠ بۆی نەبوو نزیک چالاکیە پەیوەندیدارەکانی سەندیکاکە بکەوێتەوە. ھۆفا چەندین جار ھەوڵی دا ئەم بڕیارە پێچەوانە بکاتەوە لەڕێگەی پەیوەندیکان لەگەڵ سەندیکاکەی، بەڵام ھەوڵەکانی بێ ئەنجام بوون. ھۆفا لە کۆتاییەکانی تەمووزی ١٩٧٥، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بێ سەروشوێن بووە. دوای ئەوەی پۆلیس و ئێف بی ئای سەرکەوتوو نەبوون لە دۆزینەوەی ھیچ سەروشوێنێکی، ھۆفا بەشێوەیەکی یاسایی بە مردوو دانرا لە ساڵی ١٩٨٢.

ئاکۆ باڤاری
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەهێزترین فلمی نێت فلیکسە تا ئێستا بینیبێتم وە بەڕای من دەبوایە لە 250کانی مێژوو بێت وە جۆو و ئەل پاچی و ڕۆبێرت بەڕاستی سیانەیکی زۆر جوانن پیکەوە

نێچیروان
3 ساڵ پێش ئێستا

بەهێز و بەچێژ بوو

دیار عەبدوڵا
4 ساڵ پێش ئێستا

شاکار، ئەمە بۆ دووەم جار سەیرم کردەوە هەمان چێژی جاری یەکەمی هەبوو

موحەمەد سەردار
4 ساڵ پێش ئێستا

Barasty nawazabw al pachino lerasha dly pr krdin

The Irishman

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025