باس لە 3 خوێندکاری زانکۆ دەکات، کە هەر یەکەی کێشەیەکی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا تێکـڕا باسی سیستمی خوێندن دەکات لە جیهاندا
زیاتر لە 10 جار بینیومە گەر 10 جاری تریش بیبینم بێزار نابم
ئەو فیلمەی کە بۆڵیود شانازی پێوە دەکات بەڕاستی شایانی سەیر کردنە
یەکێک لە فلیمە نایابە کانی ژیانم
خۆشترین فیلمی بۆڵیود یەکێکە لەو فیلمانەی کە شایستەی سەیرکردنە دەستان خۆش بێت و لەشتان ساخبێت ❤🌹
باشترین فلیمی هندی وە تاکە فلیمی هندیە کە بەدڵم بێت دەسخۆش❤🌹
من جمووری فلیمی هندی نیم بەس ئەمە عالەمییە سەیری بکەن پەشیمان نابنۆ👍
زیاتر لە 10 جار سەیرم کردووە بە جدی یەکێک لە هەرە باشترین فیلمەکانی مێژوو بێزار بوون لەو فیلمە بوونی نیە ، خولەکێکی نوێ و پەیامێکی نوێ .! باوەرکەن ئەوەی لە 2 ساڵی قوتابخانە فێری دەبی ناکاتە نیوەی ئەوەی لەم فیلمەدا هەیە .😍❤️
ئەم فیلمە خۆم سێ جار تا ئێستا سەیرم کردووە و لە لیستدایە بۆ جاری چوارەم سەیری بکەمەوە،،،، پەیامی هەموو فیلمەکە لە چەند وشەیەک دەردەکەوێت کە دەڵێت (مەخۆێنە بۆ دەرچوون بخوێنە بۆ فێربوون) یاخود دەڵێت (دەرچوون سودی چییە ئەگەر هیچ فێرنەبیت) ،،، ئەم وشە و دیالۆگانە بە تەواوی تیشک ئەخاتە سەر هەندێک خوێندکار کە تەنها دەرچوون لایان گرنگە ئیتر پەنا بۆ قۆپیەکردن یان هەرشتێکی تر لایان گرنگ نییە تەنها و تەنها بۆ دەرچوون و بڕینی قوناغێکی خوێندن لایان گرنگە ، بە حوکمی ئەوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تاڕاڕەیەک وڵاتە هەژارەکانی تری کیشوەری ئاسیا خوێندن لە ئاستێکی نزمدایە ،، ئەتوانین ئەم فیلمە بۆ دۆخی خۆشمان بگونجێنین ،، ئەکرێ بڵێم لە سەدا نەوەد و نۆی خوێندکاران هەمان مێشکی چەتووریان هەیە ،، هەوڵئەدەن بۆ دەرچوون نەوەک بۆ فێربوونی زانست و زانیاری ، هاوکات فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر هاوڕێیەتی ،، هاوڕێی باش ئەتوانیت سوودی لێ وەرگریت و تا مردن سوپاسگوزاری بیت ،، بە پێچەوانەی هاوڕێی خراپ ئەتوانێت لە کەسایەتییەکی باشەوە وێرانت بکات و بتگەیەنێتە مرۆڤێکی خراپ،،،، ئەکرێت خۆمان هەمان کەسایەتی عامرخان بین بۆ هاوڕێکانمان ،،، لایەنێکی دیکەی فیلمەکە هەوڵدانی خۆتە بۆ ئەو کارەی کە خۆت حەزت لێیەتی و ،، ڕەنگە ئەمە خەتای گەنج نەبێت بەڵکو دایک یان باوکی ببنە هۆکار بۆ ئەوەی بە دوای پیشەی دڵخوازی خۆی نەکەوێت ، و بە زۆر هەوڵبدەن پیشەیەکی تر هەڵبژێرێت کە ئەمە تا سەر ئەساس هەڵەیەکی زەقە کە ڕێگە به مرۆڤ نەدرێت شوێن کارە دڵخوازەکەی نەکەوێت و وادەکات هەتا هەتایە ئینسان لە ژێر بارێکی دەروونی ناخۆشدا بێت ،،، بۆیە ئەم فیلمە نەک بۆ گەنج بەڵکو بۆ دایکان و باوکانیش پێویستە بینەری بن بە تایبەت ئەو دیمەنەی فەرحان و باوکی کە مرۆڤ پێویستە شوێن خەونەکەی بکەوێت و لەلایەن باوکیشیەوە ڕێگری لێ نەکرێت،،،، لە کۆتاییدا بێگومان فیلمەکە لە ڕیزی کامڵترین و باشترین فیلمەکانی بۆڵیوودە و لە هەرە فیلمە دڵخوازەکانی خۆمە،،، بە جدی شایەنی سەیرکردنە
نزیکەی چەنێکە ئەم فیلمە ھەیە ھەر ئەمویست سێری بکەم بەڵام ئەموت دەی فیلمی لەمە خۆشتر ھەیە سێری بکەم بەڵام زۆر پەشیمانم کە دەقەیەک زوتر سێری ئەم فیلمەم نەکرد بەڕاستی جوانە بەڕاستی شایەنی ئەوەیە ٤ جاریش دوبارەی کەیتەوە لە نایاب نایاب تر ئامر خان وەکو ھەموو جارە کان پێشەنگە 🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥
یەکێکە لەو فیلمانەی کە پێویستە سەیری بکەیت پێش ئەوەی بمری. شایەنی سەیرکردنە پڕاوپڕە لە جوانی
شاكارەی عامڕ خان و باشترین فیلمی بۆڵیوود فیلمێكی كەشتی زۆرت فێر دەكات
شاکارێک کەپێویستە هەمووان ببینەری بن بەجدی بەسەیرکردنی دوو فیلمی عامرخان بیرو ڕام بەرامبەر بۆڵیود گۆڕا
لە ھەموو ڕویەکەوە باشترینە 👌
فلیمێک پڕاو پڕ لە فێر بوون پێویستە هەموو کەسێک بینەری ئەم شاکارەی بۆلیود بێت
باشترین فیلمی بۆلیوود
یەکێک لە شاکارە جوانەکانی عامر خان کە ھەموو ھیند پێویستە شانازی پێوە بکەن بەڕاستی فیلمێکە تەواو یارمەتی دەرە بۆ ژیانی ڕۆژانەت
INDI A bas am filmay la film achet
باشترینی هۆڵیود بۆ هەمیشە، زۆربەی خوێندکارانی وڵاتی خۆشمان هەمان تەبیعەتی چاتوریان هەیە بەداخەوە
كۆمێدی | 2004
دراما | 2022
كورتە فیلم | 2015
بەڵگەنامەیی | 2018
دراما | 2017
دراما | 2012
ئەنیمەیشن | 2021
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی