دوو پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس ئەنێردرێن بۆ شارۆچکەیەک تا لە کوشـتنی هەرزەکـارێکی ناوچـەکە بـکۆڵنەوە
یەکێک لە شاکارەکانی نۆڵان، بەنواندنێکی نایابی ئاڵ پەچینۆ و ڕۆبن ویلیامز و هیلاری سوانک، کە هەرسێکیان زۆر ناوازەبوون، سینەماتۆگرافییەکەی هەستێکی ئارام لە هەمان کاتیشدا نامۆ بە بینەر ئەبەخشێ، چونکە ڕەنگی شینی زۆری تێدا بەکارهاتووە و ئەو ڕەنگە لە فیلمدا بەو مانایە دێت، جگە لەوەی خاوەنی چیرۆکێکی ئاڵۆزە هەرچەند ئاڵۆز دەرناکەوێ تا ئەوکاتەی بیر لە دایەلۆگەکانی ناوی دەکەیتەوە ...
دەرهێنەر نۆڵان بێت و فیلمەکە لە جۆری لێکۆڵینەوە و تاوانکاری بێت ئەو ئەکتەرە گەورانە و ئال پاچینۆی تێدا بێت چاوەرێی چیت چاوەرێی چ فیلمێک دەرچێت بەراستی نایابە 🖤
وەک هەمیشە بە دەرهێنەری نۆلان فیلمێکی سەرکەوتووی دیکە و ڕۆڵگێرانی دوان لە باشترین ئەکتەرەکان ئەلپاو ڕۆبن بەڕاستی فیلمێکی بێ کەم و کوڕی بوو لە چیرۆک و ڕۆڵگێڕان دەستان خۆش🤍
بە ڕادەیەک شاکارە دەتباتە ناو دونیای فیلمەکەوە سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە
شازە
شاز بوو رۆڵى ئەلپاش جوان بووهـ شايانى بينينه ♥️
نایاب بوو 😍
یەکێك لە بەرھەمە ناوەزاکانی نۆلان بەڕاستی فیلمێكی بە چێژ و تایبەت بوو... بە تایبەتی نواندەکەی ئالپاچینۆ دیسانەوە سەلماندی یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو
فیلمێکی تەواو جیاوازی "کریستۆڤەر نۆڵان"، لەم فیلمە نۆڵان ئەبینین دوور لە زانست، دوور لە قوڵبوونەوەو ئاڵۆزکردنێکی یەکجار زۆری فیلمەکە، لەپاڵ ئەوەشدا دووبارە "ئالپاچینۆ" بە نواندنە بێ هاوتاکەی سەرساممان دەکات، دوای هەموو ئەوانەش بینەر لەگەڵ سینەماتۆگرافیە ناوەزەکەی ئەم فیلمەدا تێکەڵی فیلمەکە دەبێت و هەست بە خاو بوونەوەیەک ئەکات هەر وەک ئەوەی خۆی لە شارێکی بێ «شەو»ـی "ئالاسکا" بێت، دەتوانین بڵێین فیلمێک لە دەرهێنانی "کریستۆڤەر نۆڵان" بێت و "ئالپاچینۆ" نواندنی تێدا بکات پێویست بە وەسف ناکات.
كورتە فیلم | 2018
ترسناك | 2012
دراما | 2011
ئەكشن | 2006
كۆمێدی | 2016
ئەكشن | 1979
ترسناك | 2020
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی