ئیدوارد تووشی پەستانی دەروونی زۆر دێت تاکو حاڵی دەگاتە ئەوەی کە ناتوانێت بخەوێت بۆ ماوەی درێژ درێژ، بەڵام ئاشتی دەدۆزێتەوە لە دانیشتنەکانی چارەسەری دەروونی بەکۆمەڵ، دواتر ئیدوارد کەسێك دەناسێت (تایلەر دێردن) کەوا لە هۆگر بوون بەو شتانە ڕزگاری دەکات کە بە کردوویەتی بە کۆیلە، پاشان لە ترسانی لە خەڵکی ڕزگاری دەکات، و پێکەوە یانەی شەڕکردن دادەمەزرێنن کەوا کەسانێکی بێئومێدی زۆر ڕادەکێشێت، کە هەڵدەستن بە بەتاڵکردنەوەی وزەی توڕەییان و ڕقیان بۆ جیهان بەشەڕکردن
ئەم فیلمە مانای ڕاستەقینەی داهێنان دیاری دەکات و چ داهێنانێک!! ئەم فیلمە بە مێشکت سەیری دەکەیت نەک بە چاوەکانت، ئەم فیلمە تا ئەوپەڕی دوورترین ئاست دەچێتە ناو ڕۆحی مرۆڤەوە، کاتێک دەیڤد فینچەر براد پیت و ئێدوارد نۆرتن دەبینێت، چاوەڕێی کەمتر لە شاکارێکی سینەمایی دەگمەن مەکە، یانەی جەنگ یانەیەکە کە لە ژیانی ئاسایی یان لە شەقامەکاندا بوونی نییە، بەڵکو لە مێشکی ژێر ئاگایی هەر یەکێک لە ئێمەدا بوونی هەیە، ئەم فیلمە یەکێکە لە باشترین فیلمەکان کە لە ژیانمدا بینیبێتم، فیلمێک کە سەرلێشێواوی و ترس و پێکەنین و نهێنی لە یەک شێوەدا دەهێنێت ئەوە مێشکت تێکدەدات و خۆشی و سوودت پێ دەبەخشێت لە هەمان کاتدا براد پیت نمایشێکی ژیانی پێشکەش کرد لەم فیلمەدا و هەروەها بلیمەت ئێدوارد نۆرتن کە کەسایەتی گێڕەرەوەکەی بە شێوەیەکی ئەفسانەیی پێشکەش کرد، ئامۆژگاری من بۆ ئەوانەی فیلمەکەیان نەبینیوە ئەوەیە کە هەرگیز چاوەڕوانی ڕووداوەکانی ئەم فیلمە نەکەن چونکە تۆ بە سەرسوڕمانەوە تووشی شۆک دەبیت کە بیر لە فینچەر فیلمێکی پێداین کە لە یادەوەری سینەمادا نەسڕدرێتەوە و زەحمەتە شاکارێکی سینەمای لەم جۆرە دووبارە بێتەوە دەستی ئێوەش خۆشبێت بۆ وەرگێڕانی ئەم شاکارە.
سێری مەکەن بەس هیچ نیە بەس بەراستی تایبەت بوو
شاکارە شایەنی ڕەیتینگێکی بەرزترە
شاز💚
وەسف ناکرێت
Filmeka ba dl w ba meshk seri akay
شاکارە😍
فیلمێکی نایابە شایەنی سێر کردنە
هەر بەڕاستی من پێشبینی ئەوەم نەدەکرد کە خودی خویە بەڵام فلیمێکی نایاب بو
بەراستی فلمێکی زۆر تایبەت و چێژبەخشە کۆتایەکەی شۆکی کردم🙌🏻
بەڕاستی فیلمێکی چێژ بەخش بوو،بەڕاستئ شاکاری سینەماییە،کەمێک تێگەشتنی ئەوێت چونکە ئاڵۆزە،وە زۆر شاز بوو دەستان خۆش🖤.
خۆم بە چیرۆکوو بیرۆکەی ئاڵۆز خەیاڵ زۆر بیر ئەکەمەوە بەمە ڕێک مێشکم وەسا ھاتا لەم شاکارە بیر کەیتەوە چەن شازە کەمە بەجدی ھەر فیلمە کۆنەکان خۆشن لە دوای فیلمی کۆن درۆیە کە ئەڵێی کۆن شاکاری سینەما لەمانەوە سەری ھەڵا نازانم بۆچوونی ئێوە چیە بەس فیلمی وا کەمە دوای ٢٥ ساڵ دەستان خۆشبێ 🖤👏
زۆر زۆر نایابە من وە بۆ جاری دووەم سەیرم کردەوە وە ڕۆڵی ( Brad Pit) بەراستی ناوازەیە لەگەڵ (Edward Norton) ڕۆڵێکی بێ کەم و کوری پێشکەش دەکان وە کەمێک ئاڵۆز بۆ تێگەیشتن ئەبێ ورد بی لە سەیرکردنی تا لە چیڕۆک و مەبەستی فیلمەکە تێ بگەی من 10 لە 10 پێ ئەیەم شاکاریکە بۆ سینەما. 💯💯💯💯
هەر چی بنوسی بوی کەمە🔥🤍
خۆشترین فلیمی ژیانم درۆیە لە دوای خۆی 😍
هەموو دەقەیەکی چێژبەخش، راستە کەمێ ئاڵۆزە یەک تۆز تێگەشتنی ئەوێ، لەوانەشە هەرکەس حەز بە فیلمی ئاڵۆ نەکاو سەیری ئەم فیلمەکا دڵنیام راو بۆچونی ئەگۆرێ بەرامبەر فیلمی ئاڵۆز، وە بەراستی سێ ئەکتەری زۆر نایابی تیایە (ئێدوارد نۆرتۆن) و (براد پیت) و (هێلێنا بۆنهام کارتەر) یەک لە یەک تایبەت ترن
Xosha
بەچێژترین فیلمی ئاڵۆز بڕوابکە ڕێک ئەتباتە ناو فیلمەکەوە بۆ چەن ساتێک وامزانی خۆشم لەناو فیلمەکەم بەڕاستی بەچێژ بوو♥️
باشترین فیلمی بڕاد پیت🔥💯 ناەازەیە🖤
شایەنی بینینە🤍.
bashtren
سانیەکی تیا نیە کە چێژبەخش نەبێ
سینەماکارییەکە زۆر سەرسوڕهێنەرە شتی وا سەرنجڕاکێش نەک کەمە لەژێر سفرەوە یە 😭 فیلمێکە دوای تەواوبوونی زۆر بیرکردنەوەت بەجێدەهێڵێت کۆتاییەکی چاوەڕوان نەکراو 🙂🥲🥲
بڕاد پیت نواندی تەمەنی کرد زۆر سپاس بۆ دەیڤد فینچەر 🖤
کەسایەتیە سەرەکیەکانی نێو فلمە تێۆرەکەی کاڕڵ گۆستاڤ یۆنگ ڕوون دەکاتەوە کەدەڵێت مرۆڤ یان زۆر کۆمەڵایەتیە یان گۆشەگیرە بەڵام دەشکرێ لەیەک کاتداهەردووکیان بێ،گێڕەوە کەناوی نیە پیاوێکە لەسەردەمی مۆدێردنە کۆیلەی مۆدێرنە ژیانی دووبارەیە و مەسرەف گەرایە و کێشەی خەوی هەیە پیاوەتی نەماوە ،دواتر ڕەخنەیە لەکۆسۆمێریزم .و فلمەکە دژ بەسەرمایەداری بوو ڕەخنەیەکی گەورەبوو بەڵام پێشی وتین ئێمە ناتوانین لەسەرمایەداری باشتر درووست بکەین باش بوو
دوای ماوەیەکی زۆر فیلمێکم سێرکرد بەبێ ئەوەی بوەستم و بە پچر پچر سێری کەم بەجدی بەچێژ بوو کاتی لەبیر بردمەوە 🫡❤️
ڕاستی ئەم فلیمە وای لێکردم بۆچوونم بگۆڕم دەربارەی فلیمە ئاڵۆزەکان زۆر بەچێژبوو کەوات لێئەکات زۆر بەقوڵی بیریلێبکەیەوە ڕۆڵگێڕانەکەی بڕادیش دوو ئەوەنەی تر بەچێژتری کرد
باشترین فیلمی دەیڤد فینچەر وەکو دەرهێنەر وە باشترین فیلمی بڕاد پیت. شایەنی بینینە 💯
21/2/2024 barasti flimeki xosha bawarm na akrd awna xosh bet wa dasti stafi kurd subtitle ish xosh bet❤
چێژبەخش، پڕ مانا، ئاڵۆز، هەموو ئەو شتانەی لە فیلم حەزم پێیەتی
فیلمێکی زۆر تایبەتە
کاتێک دەرهێنەر بەتەواوەتی لە مانای وشەی شاکار تێدەگات 🖤
فیلمێکی تا بڵێی بە چێژ بوو دەستان خۆش
ئەمە زیاتر لە فیلمێکە.🎟️
شاززز😍🖤🖤
زۆر بێحەل بوو یەک تۆز تێگەیشتنی ئەوێت کۆتاییەکی چاوەڕوان نەکراوی هەبوو لەوانەیە 2 جاری بوێ سێری بکەیتەوە تا لە کۆتاییەکەی تێ بگەی سێری کەن 10/10 ئەیەمێ
بەجدی فلیمەکە شااااااااازززززززەەەەەەە لەبەر ئەوەی باسی نیوەی ژیانی گەنجانی ئێستا دەکات و دەتوانم بڵێم لە نیوەی زیاتر بەجدی ڕۆڵەکەی جوان گێڕدرا و نهێنی و وتە و مانا ی زۆۆۆر بوو بەس یەکەمەکەی کەمێک وشکە کە هەندێک ناخۆشی کردووە بۆ ئەو کەسانەی یەکەمجاریانە، من نمرەی ١٠/١٠ پێدەدەم، سوپاسی وەرگێڕەکان دەکەم دەستان خۆش💓
shaz bu away ale shayane aw ratinga nea la film nazane shaze film bu
بێ وێنەیە 🖤
تایبەت و چێژبەخش بو. دیمەنی زۆر چێژبەخشی تێدابو. لە نزیکی کۆتای هەنێک دیمەنی ئاڵۆزی تێدایە ئەوە کەمێک فلیمەکەی ناخۆش کردوە بەڵام دیمەنی ماناداری تێدایە . وە یەکێک لە باشترینە کانی "Brad Pitt" وە بەجدی جوان ڕۆلی گێڕا چێژبەخش بو دەسخۆش❤🌸
ناوازە🖤
هەموو مرۆڤێک لەگەڵ خۆیدا قسەدەکا وە دەیەوێ ببێ بەو کەسە بەڵام لە ئەنجامدا هەمووان سەرکەوتو نابن “ شاکارە .
جەنگە مەزنەکەمان جەنگی ڕوحیە💀
باشترین فیلمی مێژووە ئەوەیشی ئەڵێ گەورەکراوە لە فیلمە تێنەگەیشتووەو لە پەیامی فیلمەکە نەگەشتووە چەندین نهێنی تێدایە وە باس لە ژیانی ئێستای مرۆڤ ئەکات . چەند جار سەیری کەم لێی بێزار نابم
فلیمێک براد پیتی تیا بێت چۆن خۆشنابێ
بەرای من فلیمێک بڕاد پیتی تێدابێت نابێت لیی دودڵ بیت تایبەتە بینەربن🩶
ئەو کۆمێنتانە سەریان لە خەڵکیش تێکداوە نازانین سەیری کەین یان نا
داوای لێ بووردن لە خۆم ئەکەم 2 سەعات و20 خولەکەم بەهەدەر ڕۆیشت
.♥️Shaazz
ڕۆڵگێڕانی براد و ئێدوارد زۆر ناوازە بوو بەڵام شایەنی ئەو ڕەیتینگە نیە.
❤️ Shazz bu
چەندجار سەیری بکەم لێی بێزار نابم
فلمیکە وات لیدەکات دووبارە سەیری بکەیتەوە نویگەری تازەی تیدا ببینی. تەنیا بینەری راستەقینە لی تی دەگات.
یەکێک لە باشترینی هەموو سەردەمەکان براد پێت و ئیدوار نورتون لەم فیلمەدا شاکارن !هەر فلمێک کە دەیڤێد ڤێنجەر دەرهێنانی بۆ کردبێت بێ دوو دڵی تەماشا بکەن
بەقورئان تا کۆتای نەمزانی باسی چی ئەکات😂 هەر سەیری نەکەیت باشترە بەس کات کوشتنە
bashtrin
نایاب بوو بەس بۆ رەیتینگەکە نا، ڕەیتینگ و ناوبانگی زۆر زیاترە لەوەی کە پێوسیتە هەبێت!
گەورە کراوێک بوو ....🙃
باشترین فیلمی مێژوو وە باشترین کاری ئەکتەری سەرکەوتوو براد پیت چەندین پەیامی دیار و نادیاری تیایە کە باسی ئێستای ژیانی مرۆڤەکان ئەکات وە ئەوەشی کە ئەڵێت شایەنی ئەو ڕەیتینگە نیە دیارە تێنەگەشتوە لە مەبەستی فیلمەکە
بەجدی نایاب بوو
باوک عام فیلمەکان🔥
Yakek la jwantrin filma alozakan
هیج خوشنەبوو
باشە خراپ نیە ، بەڵام ئەو ڕەیتەش شایەنی نیە
نیاب بوو بەڕاستی
زۆر خۆشە 🥹❤️🔥
شایەنی ئەم رەنتینگەیە
شاز بوو ، بەس شایەنی ئەو پلەیە نیە ، لە نێوان تۆپ 150 - 250 شوێنێک لەوێ ئەکاتەوە بەڕای من بەڵام 12 زۆر زۆرە بۆی 🥀
نایاب بوو بەس کۆتاییەکەی بەڕاستی ئاڵۆزە تەنها بینەرێکی ڕاستەقینە دەتوانێت لێی تیبگات✨🔥
شازبوو🖤
نایاب بوو بەرستی
هاوشێوەی Psycho1960 زۆر شازبوو
نایاببببب بوووو
تەنھا بینەرێکی ڕاستەقینەی سینەما ئەتوانێت لەم فیلمە تێبگات
وەسف ناکرێ شایەنی رەیتینگێکی بەرزترە ، تا زیاتر و زیاتر سەیری کەی ، چێژی زیاتر دەبێ 🔥
چی کۆتاییەک بوو
دوای چواردە جار سەیر کردن هەر چێژەکەی خۆی هەبوو ئەک سڵاوت لێبێ کورد سەبتایتل
فیلمێکی نایاب بەڕاستی ئاڵۆزو تایبەت بوو بۆ ئەوەی کە تێش نەگەشتووە دوای ئەوەی بینەری ئەم فیلمە بووی با بیخوێنێتە : وەک ئەوەی بینیمان لە سەرەتادا "ئیدوار "هەر کاتێک بخەوێت لە ناو فڕۆکەیەک خۆی دەبینێتەوە ئەوە پێش ئەوەی "تایلەر"تێکەڵی جەستەو بیرو هۆشی بێت بەڵام دوای ئەوە " تایلەر" دەبێنێت پێکەوە کاری زۆر ئەنجام ئەیەن وەک هاوڕێیـیـەک بەڵام دوای ئەوەی لە خەوێک بە ئاگا دێتەوە هەموو شتێک گۆراوە وەک ئەوەی" تایلەر" بوونی نەبووبێت ، وەک ئەوەی بینیمـــان لە کۆتاییدا کە بۆی دەر دەکەوێـت تایلەریش هەر خۆی بووە تایلەر لە ڕاستیدا بوونی نەبووە وە هەموو ئەو کارانەشی ئەنجامی داوە تەنهـــــــا خۆی بووە
ئەگەر بینەری بوویت و تێنەگەیشتی لە کۆتاییەکەی ینجا ئەمە بخوێنەوە لە سەرەتای فیلمەکە ئاماژە بەوە دەکات کەوا خەوی لێ ناکەوێت یانیش کە دەخەوێت لە شوێنی جیاواز بە خەبەر دێت هەموو کات لە ناو فڕۆکەیەکە ئەمە ەێشتا "تایلەر" تێکەڵی نەبووە دوای تایلەر تێکەڵی خۆی دەکات و وادەزانێت پێکە ئەم کارانە ئەنجام دەدەن بەڵام لە ڕاستیدا تەنها ۆییەتی هەموو ئەمکارانە دەکات وە لە کۆتایی دا هەستی پێ دەکات دەزانێت تایلەر وەهمی ئەوە بۆییە هەوڵی کوشتنی وەهمەکەی دەدات و سەرکەوتوش دەبێت وەك ئەوەی لە کۆتایدا بینیمان.
زۆر ئاڵۆزە هەتا ئێستاش هەندێ شتم بۆ ڕوون نەبووە وەک چۆن کەسایەتی دووەم هۆکارەکەی چی بوو بەس ول حاسڵ فلیمێکی نایاب بوو براد پیت دوو هێندە نایاب تری کرد
وەڵا شازبوو دەوری براد پیت زۆر ناوازەبوو🔥
فیلمێکی خۆشە بەس کۆتاییەکەی نازانم بۆ وایە
فلمێکی باشە، نواندنی خراپ نیە، بەڵام شایەنی ڕەو پێگە و ڕەیتینگە نیە
یەکێک لە خۆشترین و باشترین فیلمەکان ، بەجدی فیلمێکی نایابە و شایەنی بینینە ، ئەگەر تا ئێستا نەتبینیوە هەر ئێستا سەیری بکە ، نواندنەکەی بڕاد و ئێدواردیش شاز بوو
هەرچەن لە ڕیزبەندیەکە لە جێی خۆیەتی بەڵام کارێکی وایان کردووە کە ژانەرەکەی کورتەی فیلمەکە و بەرگ و ترایلەر و هەر شتێکی تری کە ئەیبینی لەسەر ئەم فیلمە بەو جۆرە نییە کە بە جوانی لە سەرەتاوە تا کۆتایی سەیری بکەی وە بگرە لە کۆتا چرکەکانی کۆتایی فیلمەکەش باوەڕ بەوە ناکەیت کە سەیری چیت کردووە بۆیە خۆم ئێستاش هەر لام سەیرە کە چۆن ئەم فیلمە دروست کراوە چۆن چیرۆکەکەی بۆ دارێژراوە بۆیە نەک هەر پێشنیاری سەیر کردنی بکەم پێتان ئەڵێم سەیری بکەن تا درەنگتر نەبووە خۆم بیرم نایەت چەنێکە سەیری فیلمێکم کردبێ هێندە چیرۆک و ڕووداو و کاریگەری بەهێزی هەبووبێ. "یاسای یەکەم بە هیچ جۆرێک دەربارەی یانەکە بە کەس مەڵێ، یاسای دووەم بە هیچ جۆرێک دەربارەی یانەکە بە کەس مەڵێ،" یاسا...
نایاب
سینەما=fight club
Taebata 10/10
نایاب
ببەجدی تایەتە
باشترین فلیم مێژوو
Shazzz🌷
شاکار
بەڵگەنامەیی | 2021
كۆمێدی | 1988
سەركێشی | 1972
ئەنیمەیشن | 2010
كۆمێدی | 2003
ئەنیمەیشن | 2018
دراما | 2014