خۆشەویستی دلخۆشت ناکات بە خیانەت ، بەلکو دلخۆشت دەکات بە ڕاستی ، لەوانەیە بیستنی ڕاستیش زەحمەت بێت ، بەلام ڕاستی هاوسەرگیریەکەت پاک و خاوێن دەکات ! فیلمێکی ناوازە بوو بیرۆکەیەکی جیاواز و بابەتێکی دیاری کۆمەلگای پێبکا بە پەیامەکانی ، چیرۆکی فیلمەکە بینەر بە دوو ئاراستەیا ئەبات ، بەلام کۆتایەکەی تەواو یەکلاکەرەوەیە بۆ بینەر ، چیرۆکی فیلمەکە دوو بابەتی زۆر جوانمان بۆ شی ئەکاتەوە یەکەمیان پیاوان چیان لە هاوسەرەکانیان ئەوێ ؟ ئایا ئەو شتەی ئەیانەوێ بۆ هەمیشە دەیانەوێت بە خۆ سەپاندن بێت ؟ ئەوەی دەیانەوێت خۆشەویستیەکی راستەقینەیە ؟ بەی بۆ ئامادە نین قوربانی و کات بەو خۆشەویستیە بدەن ؟ گەر واشبوو و بەدلی ئەوان ڕێی کرد ئەی ماف و ژیانی ئافرەتەکە و ئازادیەکەی لە کوێدایە ؟ دووەمیان خۆشەویستی چۆن بونیات ئەنرێ ؟ لەسەر بنەمای ناڕاستی بنیات نر تا چەند خۆی دەگرێت تا چەند پتەوە ؟ تا چەند لەدوای ژیانی هاوسەرداری پەیوەندی و لاوازیەکانی رابردوت سەبارەت بە سۆزداری دێنەوە ڕێت ؟ هۆکاری خیانەت و دروستبونی کۆی وەلامەکان لە نێو ئەم فیلمەدان ، جوانترین بابەتی سایکۆلۆژی و دەرونی کە لەم فیلمەدا جێی کراوەتەوە ئەویش روبەروبونەوەی واقیعە تاریکەکانی ژیانی هاوسەرداریە کاتێک ئەوەی رابردویەک و پەلەیەکی رەش و شاراوە بوە لەسەر ژیانت بەشێویەکی راستەوخۆ روبەروی ئەبیتەوە تەواو تراژیدیانە لێرە فیلم کراوە ، بەلام دواجار خۆشەویستیەکی راستەقینەی بێ خەوش بناغە بۆ دانراو لەسەر ڕاستی و پتەوی تەواو ئەو بابەتانە خاڵی ئەکاتەوە ، وەک لە دیالۆگێکی فیلمەکەیا ئەلێت ، بە بێ بناغەیەکی بەهێز درەخت ناتوانێت گەشە ناکات ، ناتوانێت خونچە بگرێت ، ناتوانێت جوان بێت ! شایەنی سەیرکردنە