Into the Wild

68,059
148 خولەک
English
8.1
83%
73%

کریستۆفەر مکاندلس، گەنجێکی دەرچووی زانکۆ، بڕیار دەدات دەستبەرداری سامانەکەی ببێت و بگەڕێت بە ئەمێریکادا. لە میانەی گەشتەکەیدا، ڕووبەرووی چەند حاڵەتێک دەبێتەوە کەوا کەسایەتییەکەی دەگۆڕن.

بودجە:15 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2007-09-11
داهات:56 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Paramount Vantage
دەرهێنەر:Sean Penn
پێداچوونەوەکان
پەیوەند
ساڵێک پێش ئێستا

کاتێک چەمکە بێ بەهاکانی کۆمەڵگات فەرامۆش کرد و چەمکی بەبەهات بۆ خۆت دروست کرد لەو کاتەیە ئەزانی کە ژیان کردن چۆنە و لایەنە ڕاستەقینەکەی ژیان چۆنە،بەڵام دوورکەوتنەوەی زۆر لە کۆمەڵگا ئاکامی خراپ دەهێنێتە دی جا کۆمەڵگا کە خراپ بێت یاخود باش جیاوازیەکی ئۆتۆی نیە چونکە تەنیاییەکی قوڵ زۆر خراپترە لەوەی کە لە کۆمەڵگایەکی خراپ بیت، تەنیایی دەتخاتە خەمۆکیەوە دەتخاتە ئەوەی کە داوای یارمەتی کەی بەڵام کەس نایەت بەلاتەوە بێجگە لە خوا نەبێت، سروشتیش یەکێکە لە دروستکراوەکانی خوای گەورە، قوڵبوونەوە لە جوانی سروشت ئەگەری هەیە لەناوت ببات، چونکە قووڵبوونەوەی زۆر لە درووستکراوەکانی خوای گەورە ئاکامی باشی لێوە نایەدی بەرەوە داڕمانت دەبات و ئەتخاتە خەیاڵێکی قوڵ،پێویستە لەسەرمان کاتێکی کەم لە کۆمەڵگا دوورکەوینەوە بەڵام بەو جۆرە نا کە چۆن کریس دوورکەوتەوە و بەشێوەیەکی زۆر قوڵ کەوتە سروشت و لێی مایەوە،فلیمە جوان و بەبەها و بەنرخ و پەیامدارەکان، زۆر چێژبەخشن شتیان لێ وەردەگری پەیامەکانیان لێ وەرئەگریت،جا فلیمێک باسی سروشت و کۆمەڵگام بۆ بکا ئەوە بێ وێنەیە بەلامەوە و دڵخوازمە ،دیالۆگێکی کریس( لە بیرت بێت، ئەگەر هەر شتێکت ویست لە ژیانە،سرنجی بخرە سەری و بیگرە و بەدەستی بهێنە)، دەستی ئێوەش خۆش بێت.

Mansur
11 مانگ پێش ئێستا

مانادار بوو

Ba
11 مانگ پێش ئێستا

شاکارێکی فێرکەرە! بیرکردنەوەت دەگۆڕێ!

Sina
11 مانگ پێش ئێستا

فیلمێکی زۆر تایبەتە و فێری چەند وانەیەکیشت دەکات بۆ ژیان و دەستتان خۆشبێ

Rabar
1 ساڵ پێش ئێستا

فڵیمێکی مانەدار بوو ( دڵ خۆشی کاتێک راستەقینەیە کە هاوبەشی بکەیت ) . دەست خۆش لۆ ستافی کورد سەبتایتڵ

بەشدار☭
1 ساڵ پێش ئێستا

شازە

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

ئەمزانی کە ئەم فلیمە تایبەت دەبێت، بەڵام زۆر زۆر لەوە تایبەت تــر بو کە پێژبینیم دەکرد. فلیمێکی نایاب بو. بەڕاستی زۆر مانادار بو. بۆ یەک دەقە ـیش بێزاری نەکردم ئەم فلیمە. هێندە تایبەتە. زۆر چێژبەخش بو ،دەسخۆش

حەمە هیتلەر
2 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی جوانە🤩

رێژیار
2 ساڵ پێش ئێستا

پێنشیاری سێرکردنی ئەکەم ئەگەر ئارەزووت لای تەنیایە. چی ئەگەر لە کۆمەڵگا دابرێین؟ چی ئەگەر بە شوێن ئارەزووە هیچەکانمان نەکەوین؟ چی ئەگەر یاسا بۆخۆمان دارێژین و ئەوانی تر تەواو لاوەکی بن لامان؟

Hawa
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فلیمیکی زۆررر جێژ بەخش بوو دەستان خوشبێ

عوسمان
2 رۆژ پێش ئێستا

فیلمێکی زۆر جوان و مانادارە وەسفی ناوێت چونکە هەر وەسفێک بێ ناتوانێت هەقی ئەو مانایەی پێ بدات کە هەیە تی

Into the Wild

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025