من هیچ بە دڵم نەبوو ئەتوانین بڵێین چیرۆکی نییە هەر نیەتی فیلمەکە بە ٣٠ بۆ ٤٠ خولەک ئەتوانرێ پەخش بکرێ بەڵام پڕیەتی لە دیمەنی ئاسایی و پشاندانی شوێنەکان تا کات زیاتر بێت لە ڕووی میوزیک ناڵێم باش نەبوو بەڵکو هەنێ جار دەنگێکی زۆر بێزارکەر وەک ئیفێکت لە بری میوزیک وای ئەکرد دەنگی تیڤیەکە کەم بکەمەوە هێندە بێزارکەربوو وە نازانم هیچ تایبەت مەندیەکم نەبینی بە دڵم بێ تەنها سوود لە سەیر کردنی ئەم فیلمە بینیبێتم هەنێک پەیام بوو وەک.. گەشتنی مرۆڤ بۆ لەبەر گرتنەوە و کارەساتەکانی، لە ڕووی ڕاستی ژیان گەر مرۆڤ خۆی بێ ژیانی ئاساییە، خۆی نەبێ لە ڕەفتار کەسێکی خۆشەویستە بەڵام بە درۆ ئەوانەی دروست کردووە، مرۆڤێک گەر خۆی بێ وە خۆشی نەبێت وا ئەکات دووڕوویی لەم کەسە وردە وردە زیاد بکا تا ئەگات بەوەی ژیانی خۆی بە دەستی خۆی لەناو ببات.