American Beauty

140,285
122 خولەک
English
8.3
87%
84%

باوکێکی گەنج نائومێدانە لە قەراغ شارێک خولیای سێکسی هەیە لەگەڵ باشترین هاوڕێی کچەکەی

ژانراکان:
دراما
بودجە:15 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1999-10-01
داهات:356 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Jinks/Cohen Company
دەرهێنەر:Sam Mendes
ئەکتەرەکان:
وەرگێڕان:
تەکنیک:
بەرگ:
پێداچوونەوەکان
ساماڵ♟️
11 مانگ پێش ئێستا

بەجدی فیلمێکی زۆر نایابوو مانایەکی جوانی هەبوو شایەنی باشترین فیلمی ساڵ بوو 😍🌟

Matthew
1 ساڵ پێش ئێستا

‎بەڕاستی ئەمە فیلمێکی کلاسیکە بۆ ئەو کەسانەی کە لە کاتی سەیرکردنی فیلمدا قەدری هونەری ڕاستەقینە دەزانن. فیلمەکە لە بنەڕەتدا هەمووی باس لە ژیانی خەڵکی دەرەوەی شارەکانی ئەمریکا دەکات بەڵام بە شێوەیەکی زۆر واقیعی دانراوە. ئەمە فیلمێکی گەورەی دەروونناسییە چونکە بڕێکی زۆر زانیاری لەسەر پرۆسەکانی گەشەکردن پیشان دەدات. بێگومان نواندن و دیالۆگی ناو فیلمەکە باشترین بەشە. فیلمەکە بە پلەی یەکەم لەسەر بنەمای ڕۆڵی کیڤن سپەیسییە کە ئەو دەیگرێت و بە تەواوی سەرسامی کردم کاتێک بینیم. هەروەها ویس بێنتلی زۆر باش بوو. ئەوە سیناریۆکەیە کە بەڕاستی منی جووڵاند و وای لێکردم بە توندی بیر لە ژیان بکەمەوە دوای بیستنی هەندێک قسەی. بەڕاستی فیلمێکی نایاب و باش دروستکراوە. پێشنیاری ئەکەم سەیری کەن.

مڵینا
1 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی دەروونی بوو،و جوان بوو بەچێژبوو بەڵام پێم وابێت پێوستە جارێکی دی تەماشا بکەمەوە تا بەتەواوی تێبگەم

شێخە
1 ساڵ پێش ئێستا

هیوا: بردن بەرەو مەرگ بە دڵخۆشی😊

پـــارێـــز
1 ساڵ پێش ئێستا

چیرۆکێکی جوانی هەبوو ، بەڕاستی حەقی خۆی پێدرابوو ڕۆڵگێڕانی ئەکتەرەکان زۆر جوان بوو .

Azad
2 ساڵ پێش ئێستا

به را ستى كوتاهي يه كى زور جوان بوو

پەیوەند
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

من هەموو کاتێک گوێم لێ بووە هەموو شتێک پێی پیشان دەدات لە هەر دوو چاوتدا چرکەیەک پێش مردنت،پێش هەموو شتێک ئەو چرکەیە چرکەیەک نیە بۆ هەمووی تا هەتاهەتایە درێژ دەبێتەوە وەک زەریایەک لە کات ،بۆ من ئەوە درۆکردنبوو لە پشتمەوە لە چادری گەڕەیدەیەکدا سەیرکردنی ئەستێرەکان و گەڵا زەردەکان بەجێدەهێڵن لە ڕێگاکەی ئێمەدا ،یان دەستی داپیرەم و شێوازی پێستی وەک لا پەڕەیەک وایە،وە یەکەم جار کە ئامۆزاکەم تۆنیم بینی،وە جەین،وە جەین،وە کارۆڵاین ،پێم وایە دەمتوانی باشتر بومایە دەربارەی ئەوەی بەسەرم هات بەڵام سەختە توڕە بیت کاتێک زۆر جوانی لە جیهاندا هەیە،هەندێک جار هەست دەکەم کەم دەبینم و زۆریشە دڵم پڕبووە وەک باڵۆنێک بۆ ئەوەی بتەقێت،دواتر بیرم دێتەوە کە ئارام بمەوە وە بۆستم لە هەوڵدانی گرتنی،ئەوە وە دواتر وەک باران بەناومدا دەڕژێت و ناتوانم هەست بە هیچ شتێک بکەم جگە لە سوپاسگوزاری بۆ هەر ساتێکی تەنیایی ژیانە بچووکە گەمژەیەکەم،هیچ بیرۆکەیەکت نییە کە باسی چی دەکەم دڵنیام بەڵام نیگەران مەکە،ڕۆژێک لە ڕۆژان دەزانیت،زۆر جوانە دەرهێنەر بە شێوەیەکی تر سێری ژیان بکات ، بەجدی زۆر بەچێژ بوو،لەم فلیمە بۆمان دەردەکەوێت ژیانی ئەوروپی و ئەمریکی زۆربەیان وا دەژین،ئەم فلیمە زۆر باشە بۆ ئاشنا بونمان بە ژیانی ئەوان،شایەنی سەیرکردنە،وە دەستان خۆش بێت.

ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ئەھا کە دەرھێنەر کە لە گۆشە نیگایەکی ڕاستەوە سەیری ژیان کات . شتێکی ئاوا پڕ واقیعی و تایبەتی لێ بەرھەم دێت. بەڕاستی ئەم فیلمە سەلمێنەری ژیانی خێزانی ئەوروپی و ئەمریکیە بە ڕێژەی ٪‏90 ھەڵبەتە خۆشم تێکەڵاویم لەگەڵ خەڵکانی ڕۆژئاوا ھەیە بە شێوەیەکی دانەبڕاو سێ بەشی ژیانێکی وەک ئەم فیلمەیان ھەیە . دەست خۆشی بۆ ستافی وەڕگێران. ئاشنا کردنی تاکی کوردی موسڵمان بە ژیانی ئەوان.

⚖LawYer⚖
3 ساڵ پێش ئێستا

ئەو فیلمە پیشانمان ئەدات هەنێ جار دروست بونی حەزی ناپێویست ئەبێتە هۆی تێکچونی ژیانی خێزانێک, گەنجێک , تاکێک لە کۆمەڵگا وە پێشمان ئەڵێ هەبونی هاورێی لەو جۆرە وات لێ ئەکا بەرەو ڕوی خراپە بچیت بەجدی جوان باسی خێزانێکی کرد کە هەر کەسەو دوای حەز و ئارازوی خۆی کەوتوە دەستی ئێوەش خۆش بۆ وەرگێرانی ✨

پە
3 ساڵ پێش ئێستا

ژیانی واقعی خێزانی ئەمریکی لەم فیلمەدا دەبینرێت ،، بە ڕاستی پێویستە سوپاسی خوای گەورە بکەین کە ئەهلی ئیسلامین و لە وڵاتێکی ئیسلامیدا دەژین ،،، ڕەنگە زۆربەمان هیوامان بخواستایە تاکێکی ئەمریکی بین بە خۆشمەوە بەڵام دوای بینینی ئەم فیلمە تەواو واقعی وڵاتانی ڕۆژئاوام بۆ دەرکەوت ،، ڕەنگە هەموو خێزانێکی ئەمریکی بەو شێوەیە نەبێت بەڵام ئەم فیلمە تەواو واقعی وڵاتەکەی دەرخست .. با بە کورتی بیبڕێنمەوە ئەگەر ئەتانەوێت بزانن ژیانی خەڵکی ئەمریکا چۆنە بینەری ئەم فیلمە بن

شا
4 ساڵ پێش ئێستا

هەندێک هەڵە لە وەرگێڕانی فیلمەکە هەیە بەس دەستان خۆشبێت فیلمەکەش ناوازەیە

دیار عەبدوڵا
4 ساڵ پێش ئێستا

کۆتاتییەکی زۆر جوان

Zhyar
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

دەستان خۆش ئەبێت ھەموو تاکێکی کورد ئەم فیلم انە ببینێت

American Beauty

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025