کۆمەڵەیەکی مەترسیدار لە "مەکسیک" بوونی هەیە، کە چەندین کاری نایاسایی ئەنجام دەدەن و یەکێک لەو کارانە ڕفاندنی ئافرەتانە و فرۆشتنیانە، یەکێک لە قوربانییەکان کچی ئەفسەری پلەدار (شۆن بێکویس)ـە، کاتێک کە هێزەکانی پۆلیس ناتوانن قوربانییەکان و کچەکەی بدۆزنەوە، (شۆن) ڕێگای تایبەتی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردنی قوربانییەکان.