Yojimbo

31,528
110 خولەک
Japanese
8.2
95%

جەنگاوەرێکی فێڵباز ڕێی دەکەوێتە شارێکەوە کە لەنێوان دوو خێڵی قومارچیدا دابەش بووە و هەوڵدەدات بیاندات بەیەکدا بۆ ڕزگارکردنی شارەکە

بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:1961-04-25
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Toho Company, Ltd.
دەرهێنەر:Akira Kurosawa
پێداچوونەوەکان
ئەنەس
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێک کە تا سینەما ماوە بە زیندوویی ئەمێنێتەوە، فیلمەکانی کۆراساوا دایمەن ئەکرێت فێرگەیەک بن وەک مارتن سکۆرسێزی کۆراساوای بە مامۆستای خۆی و زۆربەی دەرهێنەرەکانی سەردەمی خۆی دانا و بە ئیلهامی فیلمسازان وەسفی کرد، حەزت بە هەر ژانەرێک بێت، کێشە نیە هی هەر وڵاتێک بێت و هەر زمانێک بێت ئەتوانرێ یۆجیمبۆی تێدا دروست بکرێتەوە وە گەورە دەرهێنەر سێرجیۆ لیۆنی هەر وای کرد و فیلمەکەی لە فیلمێکی سامۆرایەوە کرد بە فیلمێکی کاوبۆیی وێستێرن بە فیلمی a fistful of dollars کە کۆراساواش یەکێک بوو لە نووسەرانی فیلمەکە، ئەتوانرێ یۆجیمبۆ بخرێتەوە سەر هەر شێوازێکی تر نەک تەنها کاوبۆیی و وێستێرن ئەمەش بۆ هەمیشە فیلمەکە بە زیندوویی ئەهێڵێتەوە، حەتمەن کۆراساوا تەواو تەواو تێکەڵی کەشی فیلمەکەت ئەکات بۆ یەکەمجاریش بوو لە فیلمێکی سامۆرای جاز بەکار بهێندرێ، سامۆرای و جاز! ئینجا ئەو شاکارە مەزنەشی لێ دەرچوو، سینەماتۆگرافی و ساوندتراک و دەرهێنان هەموو لایەنەکان لە لوتکەیان ئەتوانم بڵێم یەکێکە لە کامڵترین فیلمەکانی مێژوو هەر بۆیەش بە تەواوی تێکەڵی کەشە ناوازەکەی سەردەمی کۆنی یابان و سامۆرایەکان ئەکرێی، کاریزما "تۆشیرۆ میفونی" تەواو حەقی بە کارەکتەرکەی خۆی داوە، شاکارێکە تا ئەبەد زیندوو و نایاب ئەمێنێتەوە هەتتا بۆ مەسەلەی چێژیش لە هەموو سەردەمەکان ئەو لەززەتە تایبەتەی لە فیلمەکانی کۆراساوا هەن لە هیچ شوێنێ تر تامی ناکەی

Lawaa Manschaft
7 مانگ پێش ئێستا

لە دوای سێڤن سامورای باشترین فیلمی ژابۆنیه بینیبێتم نایابە بە مانای کەلیمە...

Matthew
11 مانگ پێش ئێستا

بە پێی ئەوەی دووەم فیلمی ئاکیرا کورۆساوایە دەییبینم خۆم بە خۆشحال دەزانم کە بینەری کارەکانی ئەم دەرهێنەرە مەزنە بووم، جارێکی تر نیشانی دەدەت کە دەرهێنەرێکی چەندە مەزن بووە. لە سەرەتاوە تا کۆتایی یۆجیمبۆ شاکارێکی ڕاستەقینە و بێ کەموکوڕییە. ئەو کەش و هەوایەی کە بەهۆی دەنگ و کاری کامێرا دروست دەبێت، لە یەک کاتدا سەرنجت ڕادەکێشێت و لە هەر خاڵێکدا ڕەتیدەکاتەوە وازی لێبهێنیت. تۆشیرۆ میفونە وەک هەمیشە لە ڕۆڵی سەرەکیدا نایاب و سەرنجڕاکێشە وەک ساموراییەکی بێ کەموکوڕ کە دوو باندی ڕکابەر لە دژی یەکتر دەبینێت. وێناکردنی ئەو سامورایە بەهێزە، بەڵام میهرەبانە، ڕکابەری نمایشە گەورەکەی دەکات لە فیلمی حەوت سامورایدا. بە کاستێکی درەوشاوە و نوکتەیەکی نایاب و دیمەنی ئەکشنی نایاب، بەڕاستی شایەنی بینینە.

ڕێــکــار
1 ساڵ پێش ئێستا

هـەردوو بـەشـەڪـەی نـایـاب بـوو🤍.

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

وەسف ناکرێت زۆرنایابە .شایەنی سەیرکردنە ❤🌼

پە
3 ساڵ پێش ئێستا

کۆراساوای مەزن سەڕەڕای ئەوەی دوور بووە لە سینەمای هۆڵیوود و میدیاکانی فیلمسازی بەڵام لە یابانەوە بە چەندین فیلمی ناوازە جێگەی خۆی لە نێو دڵی سینەمادۆستان کردووەتەوە،،، کۆراساوا هەمیشە جێگەی چاولێکردن بووە لەلایەن دەرهێنەرانی هۆڵیوود ، چەندین فیلمی ئەم دەرهێنەرە لەلایەن هۆڵیوودەوە ڕیمەیک کراوەتەوە،، سەبارەت بە فیلمی یۆجیمبۆ بەڕاستی لەگەڵ سەیرکردنی ئەم فیلمە چووە نێو فیلمە دڵخوازەکانمەوە،،، چیرۆکێکی نایاب و بەچێژ لەگەڵ چەند دیمەنێکی کۆمیدی کە فیلمەکەی بەچێژتر کردبوو، جگە لە چیرۆکە نایابەکەی ئەو خاڵەی کە لەم فیلمە پێی سەرسام بووم سینەماتۆگرافی بوو ، پڕ بوو لە دیمەنی جوان ، لەهەندێ دیمەنیدا وەک ئەوە وایە سەیری تابلۆیەک بکەیت ،،،،،، بە گشتی فیلمێکی بێ کەم و کوڕیە شایەنی ئەوەیە بینەری ئەم شاکارە بیت

ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێک لە خۆشترین فلیمە ژاپۆنیەکان تا ئێستا بینیبێتم وە ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵێکی جوان دەگێرێ وەک کەسێکی فێڵباز و کەسێکی زیرەک و جەنگاورێکی بەهێز شتێکی شاز بوو

Yojimbo

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025