Schindler's List

149,933
195 خولەک
Latin,English,Hebrew,German,Polish
8.9
97%
94%

لە پۆڵندای داگیرکراوی دەستی ئەڵمانیەوە، لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم. ئۆسکار شیندلەر بەرە بەرە بێزار دەبێت لە دەستەی کارە جولەکەکەی خۆی ، بەهۆی ئەوەی مامەڵەی خراپی ئەڵمانیە نازیەکان دەبینێت لەگەڵیان.

بودجە:22 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1994-02-04
داهات:321 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Universal Pictures
دەرهێنەر:Steven Spielberg
پێداچوونەوەکان
Rahand_s07
ساڵێک پێش ئێستا

ئەم فیلمە لەلایەن یەکێک لە گەورەترین فیلمسازانی مێژووەوە دەرهێنراوە، ستیڤن سپیلبێرگی ئەفسانەیی کە دوو لە توانا هونەرییە مەزنەکەی جیاواز نییە، سپیلبێرگ گەورەترین کەسە کە لە پشت کامێراوە وەستاوە بەپێی بۆچوونی ژمارەیەکی زۆر لە خۆشەویستانی فیلم، ئەمەش شتێکی ئاساییە بەهۆی پیشە ئەفسانەییەکەی لە جیهانی سینەمادا. سپیلبێرگ یەکێک لە گەورەترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای پێشکەش کرد. لیستی شیندلەر خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین دەرهێنەر بردەوە، ئەمەش باشترین خەڵاتە لە مێژووی ئۆسکاردا (باشترین دەرهێنەر) بەهۆی ئەو ئاڕاستە مەزنەی کە سپیلبێرگ لەم فیلمەدا پێشکەشی کردووە، شیندلەر باسی کردووە و چەندین بابەتی لە لیستی دەرهێنانی شیندلەردا دروستکردووە ئاسان نییە. دەرهێنەر ستیڤن سپیلبێرگ زۆر زیرەک بوو لە ڕووی دەرهێنان و لەم فیلمەدا چەندین بابەتی خستە ڕوو و شێوازی پێشکەشکردنی ڕووداوەکان و هەماهەنگی کردنیان، هەروەها سپیلبێرگی سەرنجڕاکێش بوو و لە ڕێگای خۆیەوە توانی خۆشەویستی زۆرێک لە بینەران بباتەوە چونکە فیلمەکە بەجۆرێک وای لێکردیت هاوسۆزی لەگەڵ جولەکەکان بکەیت لە ماوەی دەسەڵاتی نازیدا، هەروەها وای لە بینەر کرد قایل بێت بەوەی کە جولەکەکان بێتاوانن و نازییەکان تاوانیان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە کە بێ پاساو بوون و بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ جولەکەکان کردووە و تاوانیان لە دژیان ئەنجام داوە کە مێژوو هەرگیز لەبیری ناکات. سەبارەت بە نواندنی ئەکتەرەکان، نواندنی ئەکتەرەکان زۆر نایاب بوو، فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر سێ کەسایەتی گرنگ، لیام نیسن، بێن کینگزلی و ڕاڵف ڤینسن، و هەمووان ڕۆڵەکەی بە شێوەیەکی پیشەیی پێشکەش کردبوو و هەموو پارەکەیان پێشکەش بە لیام نیسۆن کرد کە بە فیلمە ئەکشنەکان بەناوبانگ بوو، ڕۆڵێکی دراماتیکی نایابیان پێشکەش کرد کە شایانی ڕۆڵێکی زۆر تایبەتی لیام بوو دەربارەی ئۆسکار. کەسایەتییەکەی بەڕێز بێن کینگزلی تایبەت بوو و ڕۆڵی بێن کیگسلی هەمیشە زیادکراوە. وێنەگرتنەکە زۆر سەرنجڕاکێش بوو و مۆسیقاکە جوانترین بوو کە هاوتا بوو لەگەڵ ڕووداوەکانی فیلمەکە جۆن ویلیامز ئەفسانەیەکە لە جیهانی مۆسیقادا سیناریۆ خاڵێکی بەهێز بوو بۆ فیلمەکە و زۆر تایبەت بوو. دەستی ئێوەش خۆش بێت

ساماڵ♟️
2 مانگ پێش ئێستا

بەجدی خودی سینەمایە ڕاڵف یەکێکە لەهەرە باسترین خراپەکارەکان 😍، لیام نیسن ئەفسانەیە 🔥

ئە
2 مانگ پێش ئێستا

دور لە جیهانی سینەما ، ژیان چەند سەیر و پڕ لە ڕوداوی دڵڕەقانەیە مرۆڤەکانیش بە هەمان شێوە ، ئەمڕۆ ٢٨ـی مانگی ٢ ساڵی ٢٠٢٥ـە ئەوەی جوەکان بەرامبەریان دەکرا و بە خراپیان دەزانی ئێستا خۆیان هەمان کردار دوبارە دەکەنەوە بەرامبەی وڵاتانی تر ، مرۆڤ بونەوەرێکی چەند نامۆ و سامناکە !

بابان
5 مانگ پێش ئێستا

دوای ئەو هەموو ساڵانەی تەمەنم دوای ئەوەی هەزاران فیلمم تەماشاکردووە ، ئەمشەو لە کۆتایی ئەم فلمەدا گریام ، کۆتا جار بیرمبێت بۆ فلمی Hachi: A Dog's Tale گریام ئەوکات لە پۆلی پێنجی سەرەتایی بووم . بەڕاستی ماندوو نەبن دەستتان خۆشبێت و لیام نیسنیش وەک هەمیشە نواندنەکەی شایەنی ئۆسکارە ❤️

Alan
12 مانگ پێش ئێستا

بەراستی شاز بوو من فلیمی زۆرم دیوە رەش و سپی بێ بەس هیچیان بە قەدەر ئەو فلیمە خۆش نەبووە وە لە زۆرێک فلیمە ڕەنگە و ڕەنگەکان خۆشترە وە ڕۆلی (لییام نیسن) زۆر شازە وە دەرهێنەری مازن (ستیڤن سپیلبێڕگ) بەراستی فلیمەکانی زۆر نایابە . بەرای من شایانی 250 مێژووە من 10/10پێ دەدەم 💯♥️🌷

میرە
12 مانگ پێش ئێستا

دەستان خۆش بەجدی فلیمێکی جوان بوو 💙✨👏

سەڵاحەدین
1 ساڵ پێش ئێستا

شاکارێکی سینەمایە🔥باشترین فیلمی لیام نیسن

Parwar Smko
1 ساڵ پێش ئێستا

بەچێژترین فیلمی ژیاننامەیی بیرکردنەوەت دەگۆڕێ دەربارەی پارە لە دیمەنی پێش کۆتایی❤

ژیکۆ
1 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

زۆر درێژە بەڵام کۆتایەکی جوانی هەیە

بەشدار☭
1 ساڵ پێش ئێستا

شازە

ئـ
ساڵێک پێش ئێستا

جوانترین فیلم تا ئێستا بینیبێتم بەجدی شایەنی سەیرکردنە کۆتاییەکەی زۆر نایابە

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

ئەم فلیمە دەری دەخات کەوا چەن کەسێکی خراپ بیت ئەتوانی باشبیت بۆ خەڵک. ئەمە ئەو فلیمەیە کەوا هەست و سۆزت ئەگۆڕێت زۆرنایابە . بەڕای من باشترینی "Liam Neeson" بەڕاستی تایبەتە بو دەسخۆش❤🌹🌷

ڕۆ
2 ساڵ پێش ئێستا

چەند جوان توانیویانە فیلمێکی ئاوا درووست بکەن لەکاتێکا ئێمەش چەندەها ڕووداوی ئاوا خەممگینمان هەیە نەتوانراوە پیشانی دوونیا بدرێت

ديلمان ئاسۆ
2 ساڵ پێش ئێستا

بەراستى جوان بوو لەرووى چيڕۆک و ديمەن و ميوزيك، ليام نەيسن ئەکتەرى بەناوبانگى سينەما ڕۆڵى گێرا ديمەنى عەجايبى تێدا بوو وە جوانى ئەو فيلمه لەوەيه چيڕۆکى راستەقينەيه شاكاره ١٠/٩

Atreus
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەی برا چی فیلمێکی ناوازیە زۆر واقیعیانە تراژیدیای هۆلۆکۆست تێدەگەینێت

Omar
2 ساڵ پێش ئێستا

نایاب بەلام گەورەنەکراو🌝

Rebin Xoshnaw
2 ساڵ پێش ئێستا

شازی فلیمە بەس نازانم لۆ کەیفم بە ئۆسکاری نەدەهات

47A Nxino
2 ساڵ پێش ئێستا

چاوەڕێی چیت یەکسەر سێری کە بێ دوودڵێ

جە
2 ساڵ پێش ئێستا

تەبعەن باشترین فیلمە لە ژانەرى جەنگ و گێڕانەوە، زۆر زۆر کاریگەرە، زۆر گریام لە ئاخیری

HACKED BY blend &Alan
2 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی ئەوەیە فیلم

Ra
3 ساڵ پێش ئێستا

بێگوم باشترین فلیمه‌ سه‌باره‌ت به‌ غه‌دركردن له‌ جوله‌كه‌كان بێگومان ئه‌و رۆله‌ی لیام نیسن جوانتری كردووه‌ به‌هێزترین وته‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌لێ من دڵته‌نگ ده‌بم ئێوه‌ فیشه‌كێك دروست كه‌ن بتوانرێت بته‌قێنرێت

پە
3 ساڵ پێش ئێستا

،،،،[گەر ژیانی کەسێک ڕزگار بکەیت وەک ئەوە وایە ژیانی هەموو مرۆڤایەتیت ڕزگار کردبێت،،،، ئۆسکار شیندلەر یەکێک بوو لە ئەندامانی نازی لە ساڵی 1935 بووە یەکێک لە دەستەی ئەندامانی نازی،،، لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم دەسەڵاتێکی باشی هەبووە لە نێو کاروباری ئەڵمانیای نازی لە جەنگەکە،،،،، لەوەتەی مرۆڤایەتی هەیە چەندین جەنگی مەزن ڕوویداوە بە ملیۆنەها خەڵکی بێتاوان قوربانی جەنگەکانن،،، بەڵام مەرج نییە ئەوانەی دەسەڵاتیان لە جەنگ هەبێت بکوژ و بێ بەزەیی بن،،، سەڕەڕای ئەو هەموو ڕقەی هیتلەر و سوپای نازی بەرامبەر جولەکەکانی پۆڵەندا بەڵام کەسێک هەبوو کە خاوەنی ویژدان بوو ، ئۆسکار شیندلەر بەو دیمەنە نامرۆڤانەو بینینی حاڵی جولەکەکان بڕیاری دروستکردنی لیستێکی دا بۆ ڕزگارکردنی بەشێکی خەڵکەکە، بە پێی توانای خۆی توانی 1100 جولەکە لە کۆمەڵکوژی نازیەکان ڕزگار بکات ،، تەنانەت لە کۆتایی فیلمەکەش ئەنگوستیلەیەکی لە پەنجەدایە و دەڵێت خۆزگە بەم ئەنگوستیلەیە ژیانی دوو کەسی ترم پێ ڕزگار بکردایە،،،،،،، فیلمی لیستەکەی شیندلەر پێش هەموو شتێک مرۆڤایەتی نیشان دەدات ، بۆمان دەردەکەوێت کە کەسانی باش هەمیشە و لە هەموو شوێنێک هەن،،،،،،،،،شایەنی سەیرکردنە

Hoshang
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی فلمێکی شاز بوو جوان کەوای لێکردم هەست بەمڕۆڤایەتی بکەم کەژیان مڕۆڤێک چەند بەبەهایە

یوسف فەواز
4 ساڵ پێش ئێستا

باشترین فیلمی دەرهێنەر ستیڤن سپیلبێرگ و ئەكتەر لیام نیسۆن

ژیار جیهاد قادر
4 ساڵ پێش ئێستا

جوانترین چیرۆک و سینەما گرافیک هاوکات باشترین فیلمی رەش و سپی

ااا
4 ساڵ پێش ئێستا

ئایی لەم شاکارە مەزنە بە خۆرایی نیە پلەی شەشەمی گرتوە لە بسشترین فلمەکانی مێژوو چیرۆک و ئەکتەر زۆر نایابن و لەسەرو ھەموی پەیامی فلمەکەیە کە کەسێک رزگار وەک ئەوە وایە ھەموو مرۆڤایەتیت رزگار کردبێت.... وە زۆر سپاسی کورد سەب دەکەم بۆ ھەلبژاردنی ئەم بەرھەمە شازە و وەرگێرانیان بە باشترین شێوە دەستان خۆش بێت

محمد دیبالا
4 ساڵ پێش ئێستا

چ شتێک لەوە مەزنتره ڕۆحی کەسێکی بێدەسەڵات ڕزگار بکەیت؟ فیلمێکی تا بڵێی ناوازە سینەماتۆگرافی شاز دیمەنی شاز دەرهێنەری شاز ئاکتینگی شاز یەکێ له باشترین فیلمەکان کە سینەما بەخۆیەوە دیبێت💙 لەسەروی هەموویەوه پەیامی فیلمەکە

BAHMAN
4 ساڵ پێش ئێستا

هەموو شتێک لەدەست دەچێت نەنها ئەوە دەمێنێتەوە کە لەپێناو خەڵکی دەیکەیت

بیلال سلێمان
4 ساڵ پێش ئێستا

شاز بوو ❤

Schindler's List

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025