12 Angry Men

154,762
97 خولەک
English
8.9
100%
96%

دوازدە ئەندامی دەستەی سوێندخۆران لە دۆسیەیەکی کوژراندان، کە کوڕێکی ۱٨ ساڵان تۆمەتبارکراوە بە کوشتنی باوکی وە ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەکرێتەوە ئەگەر بەتاوانبار بناسێنرێ، یازدە لە ئەندامانی دەستەی سوێندخۆران بەتاوانباری دەزانن جگە لە یەکێکیان.

ژانراکان:
دراما
بودجە:350 هەزار دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1957-04-10
داهات:1 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:United Artists
دەرهێنەر:Sidney Lumet
ئەکتەرەکان:
وەرگێڕان:
بەرگ:
پێداچوونەوەکان
ئاری هیوا
11 رۆژ پێش ئێستا

سەبارەت بەم فلیمە نازانم بە چ وشەیەک وەسفی بکەم لەم ساڵەو ئەم فکرە جیاوازە بەجدی شایەنی سەیرکردنە . شایەنی ئەو ڕەیتینگەیە .

Ahmad Mhamad
11 رۆژ پێش ئێستا

پەشیمان نابیتەوە ❤

Rahand_s07
ساڵێک پێش ئێستا

ئەم فیلمە دەرفەتێکمان دەداتێ بۆ فراوانکردنی تێگەیشتنە شیکارییەکانمان و وەبەرهێنان لە فاکتەرە دەروونییەکان لە گۆڕینی باوەڕی کەسانی دیکە بە چالاککردنی مرۆڤایەتییان و هەوڵدان بۆ لابردنی دەمامک و جلوبەرگی تەمەنی پیری و ڕەگەزپەرستی کە ژینگە و پەروەردەکردنیان پشتگوێ دەخات. ژمارە هەشتی دەستەی سوێندخۆران، کە پاڵەوانی فیلمەکەیە، توانی حوکمی ۱۱ ئەندامی دەستەی سوێندخۆران لە دەنگدان بۆ ناردنی کوڕە تۆمەتبارەکە بۆ مردن لابدات؛ بۆ دەنگدان بە بێتاوانەکەی! ئەمە لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی ئارام و هەندێک جار ڕەشەباوە ئەنجام درا، بەڵام لەسەر بنەمای لۆژیکی و مشتومڕ و بەڵگە بوو لەسەر بنەمای شیکردنەوەی هەمان بەڵگە و شایەتحاڵەکانی تۆمەتەکە!

مێلی
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی شاکارێکە❤️،لە مێژە بینەری فیلمێکی وا بە چێژ نەبووم پێوستە هەموو کەسێک بینەری بێت

محمد دیبالا
4 ساڵ پێش ئێستا

ئەو فیلمەی کە تیایدا سەلمێنرا بە بێ بوونی کامێرای زۆر پێشکەوتوو بە بێ بوونی سینەماتۆگرافیەکی جوان هێشتا دەتوانرێ شاکارێک بەرهەم بهێنرێت، نیشانی هەمووانی دا گرینگ نییە تۆ ڕاستیت یان نا هێشتا ئەتوانی ئەوانی تریشبهێنییە سەر ڕای خۆت ، فێری کردین تەنها لە کاتی توڕەی بڕیار له سەر قسەکانی مرۆڤ نەدەین، ئەگەر بینەر نەبوویت چاوەڕێی چیت؟ هەرئێستا بینەری یەکێ لە باشترینەکانی مێژوو بە

ڕیڤۆ
2 مانگ پێش ئێستا

ئەم فلیمە ئەوە دەرەخات کە هەرچەنە کامێرای پێشکەوتوو نەبێ ئەکتەری ناوازە هەیە بەجدی شایەنی تۆپ 5ە

سو
2 مانگ پێش ئێستا

هۆش دەبات بەڕاستی کاتێک دێتە ژورەکە و سەر باسی بڕیاردان هەموو تەرکیزت دەچێتە سەر فیلمەکە و بەتەواوی بێ ئاگا دەبی لە چواردەورت بێگومان سەبرێکی تەواوی دەوێ و لەکۆتاییدا فێری سەبر گرتنت دەکا

محەمەد
3 مانگ پێش ئێستا

چی بنووسم تا وەکو وەسفی ئەم فلمە بکەم شاکارەەە تۆپ ١

شاناز
5 مانگ پێش ئێستا

Lay mn tope one🤍

محەمەدفەریق
6 مانگ پێش ئێستا

شایەنی بینینە

ئەحمەد
8 مانگ پێش ئێستا

شاکاری سینەما

Kian Kaylan
9 مانگ پێش ئێستا

١٠/١٠ شازی نواندن و چیرۆک 🖤.

sana
9 مانگ پێش ئێستا

شاکارێكی زۆر جوان و پر مانا.

Dark
12 مانگ پێش ئێستا

ئەمە ئەیسلەمێنی کە دروست کردنی فیلم بە تێچو یان داهات و کوالێتی نیە شاکرێکی سینەما

Nobody
1 ساڵ پێش ئێستا

فلیمێ تابڵێی جوانە بەڕاستی

ڕێــکــار
1 ساڵ پێش ئێستا

فـیـلـمـێـڪـی ڕەش و سـپـی...بـەڪـارهـێـنـانـی ڪـەمـتـر لـە پـازدە ڪـاراڪـتـەر...بـە بـودجـەی 35 دەفـتـەر دۆلـار...ئـەمـا شـاڪـارێـڪـی گـەورە🤍.

شێخە
1 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

کە ئەوترێت فیلمی سەرکەوتوو ئەمەیە نەک ئەوەی بە میلیۆنەها دۆلار سەرف ئەکات بە ئەوەی بەردەم درگاکەوە ١٢ ئەکتەری سەرەکی یەک ژووری سادە کەشێکی باراناوی سەرفکردنی تەنها نزیکەی٣٠٠ هەزار دۆلار یەکێک لە باشترینەکان بەڕاستی ئافەرم🤍

Koyar
ساڵێک پێش ئێستا

11/10

ماریۆ کۆڕلیۆنی⁷²¹
ساڵێک پێش ئێستا

بەڕاستی یەکێک بوو لە هەرە خۆشترین و بە چێژ ترین فیلمەکانی مێژوو نایاب بوو🖤.

Lawaa Manschaft
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

باشترین فلمی مێژوو لەلای من. هیچ وشیەک لە ئاست ئەو فیلمە نادۆزمەوە تا وەسفی پێبکەم 12Angry Men شاکارێکی سینەمای کە هەرگیز فیلمێک لەو باشتر درووست نابێت.

بەشدار☭
ساڵێک پێش ئێستا

10/10

𝙕𝙃𝙔𝘼𝙍
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فیلمێکە تاکو وەسفی بکەی کەمە وە پەیامی زۆر لەخۆئەگرێ بەڕایمن گرنگترینیان کۆڵنەدانە کەسێک توانی باوەڕ بە یانزە کەس بێنێت کەتاوانبار نیە بەڕاستی شاکارە و شازی فیلم بوو یەک سەعاتو نیو تەنها لەژورێکا ئەو هەموو چێژەی هەبێت بەڕاستی وەسف ناکرێ ئەگەر سەیرت نەکردووە ژیانت فەوتاوە دەستان خۆشیش بۆ کوردسەبتایتڵ بۆ ئەو وەرگێڕانە جوانە بژین🤍💯!

مەحەمەد
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

باشترین فیلمی ژیانم بەڕستی ئافەرین دەرهێنەر بتوانی لەیەک ژووردا وا تێکەڵی چیرۆکەکەت بکات وە فیلمەکەش پەیامێکی زۆر جوانی هەیە کە پێمان دەڵێ کە ئێمە بەبێ ئەوەی ڕاستی ڕووداوەکان بزانین بە ڕووکەش بڕیار لەسەر شتەکان دەدەین وە ڕۆڵگێرانی ئەکتەرەکانیش ناوازەیە🔥🤍

مەحەمەد
ساڵێک پێش ئێستا

باشترین فیلمی ژیانم بەڕاستی ئافەرین دەرهێنەر لەیەک ژووردا چیرۆکێکی وا زەخم تێکەڵی چیرۆکەکە دەبی ڕۆڵگێڕانی ئەکتەرەکان ناوازەیە.

مەحەمەد
ساڵێک پێش ئێستا

باشترین فیلمی ژیانم 💙🔥

سیهان
ساڵێک پێش ئێستا

شاکارە؟ بەڵێ بۆ نا

ڕۆ
ساڵێک پێش ئێستا

گرینگ نییە چەن کەس دژی تۆن گرینگ ئەوەیە لەسەر بیروڕای خۆت بمێنیتەوە، وەنابێت کوێرانە دوای بڕیارێک بکەوین تەنها لەبەر ئەوەی بڕیاری زۆرینەیە شەرتیش نییە ئەوەی ئەیبینین و ئەیبیستین ڕاستیەکە بێت، وە نابێت بهێڵین ژیانی تایبەتی و کەسیمان زاڵ بن بەسەر بڕیارەکانمانا، ئەمانەو چەنەها شتی تر لە فلیمێک کە پێک هاتووە لە 12 کەس وە شاکارێکی دروست کردوە بەداخەوە من زۆر درەنگ بینەری بووم بەڵام ئەگەر تۆ تا ئێستا سەیرت نەکردوە ئەوا پێشنیار ئەکەم لەدەست خۆتی نەدەی

دانا
ساڵێک پێش ئێستا

بەراستی شاکارێکی ناوازە و جوان بوو پێشبینی ئەوەم ناکرد ئەوەنە خۆش بێت بەراستی دەیڤس سەلماندی کە شتە ئەگەرەکانیش بەهای خۆیان هەیە بەراستی چرکە بە چرکەی ئەم فیلمە ناوازە و بە چێژ بوو وەسف ناکرێ🤍🔥

احمد
ساڵێک پێش ئێستا

ژوورێک و 12 پیاو!! بەجدی نایاب بوو!✨

سیهان
ساڵێک پێش ئێستا

ئەیهاوار قەت پێشبینی ئەوەم نەکردبوو کە ئەوەنە بەچێژ بێت باشترین فیلمی مێژوو😍

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

تایبەت بو وە مانادار یش بو. یەک پیاو قەناعەتی بە یازدە پیاو هێنا کەوا پێویستە چی بکەن وە مانایەکی تری هەبو ئەویش ئەوەبو کەوا زوو بڕیار نەدەی لەسەر کەس. بەجدی چێژبەخش بو دەسخۆش❤🌹

ڤي
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

handek kat chawish dro aka🤩

حەمەی هیلال
ساڵێک پێش ئێستا

ف***ک، ئەمە جوانترین فیلمی گفتوگۆییە کە بینەری بوومە🖤

A7A MAKAROV
ساڵێک پێش ئێستا

🌹Zor Shaza

ژێنەر
2 ساڵ پێش ئێستا

گرینگ نیە تۆ کێیت گرینگ ئەوە تۆ بریار لەسەر کێ دەدەیت وە لەچی کاتێکدا بریار دەدەی ❤️

ئیلکاپۆ🤍
2 ساڵ پێش ئێستا

بەجدی ئەم فلمێکی زۆڕ بڵێی خۆشە و زۆڕ شتی لێ فێردەبیت پێت دەڵێت لەکاتی توڕە بوندا زوو بڕیار مەدە🤍زۆڕ چێژ بەخشە سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە🙂

ڕاوێژ
2 ساڵ پێش ئێستا

زۆر نایابە

پـــارێـــز
2 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی تابیەت ، پڕچێژ ، { بە تایبەت لێرەدا فێری ئەوە دەبین کە ژیانی تاکەکەسی تێکەڵ بە هیچ بڕیار دانێک نەکەین کە پەیوەندی پێوەنیە } واقعێکی تاڵ کە زۆر جار ناتوانین بەسەر خۆماندا زاڵبین و دەبینە هۆی بڕیاردانێکی هەڵە ، بەڵام دەبێ تۆ هەر شتەو لە شوێنی خۆیدا و بۆشوێنی خۆی جێبێڵی و کار نەکاتە سەر هزر و بڕیاردانت .

محمد
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەکرێ تۆ ڕاست نەبیت ،ئەکرێ تۆ راستەکە بیت گومان ئەیگۆڕێت ،بۆیە پەلە مەکە لە بڕیاردان شایەنی بینینە.

سیهان
2 ساڵ پێش ئێستا

تایبەتە✨

مە
2 ساڵ پێش ئێستا

چۆن نەوەکانی داهاتوو تێگەیەنم بە ١٣ پیاو لەیەک ژووردا، فلیمێک پێنجەمی باشترینەکانە. بە مەعنای کەلیمە جوان بوو چاو و زهنم لەگەڵ قسەکان بوون

پەیوەند
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەی هاوار لەم شاکارە بەبێ هەبوونی کامێرای پێشکەوتوو و بەبێ هەبوونی سینەماتۆگرافی تەنها لە ژورێکاو ١٢ کەس لە ناویا توانیان شاکارێکی بێ وێنە دروست بکەن،لەم شاکارە بۆمانی دەرخست لە کاتی توڕ بووندا بڕیار مەیە ئەگەر بڕیارەکەشت بەڕای خۆت ڕاست بێت و لای چەنها کەسیش ڕاست بێت هەر ئەو بڕیارە هەڵەیەک و تیا کردوە چونکە لەو کاتەیە لەسەر خۆت نیت،بەڕاستی شایەنی ئەو ڕەیتینگەیە،شایەنی بینینە گەر ئەم پێداچوونەوەت بینی یەکسەر سێریکە بێ هیچ دوو دڵیەک🖤

حەمە هیتلەر
3 ساڵ پێش ئێستا

زۆر نایابوو دەستانخۆشـ🤯

بەشدار
3 ساڵ پێش ئێستا

شاکارە بەراستی زۆر تایبەتە

ᵏˡⁿᵍ $ᚑĦᚑ₳ᚑⲘ ♛
3 ساڵ پێش ئێستا

پڕ چێژ ..ناوازە ....شاکارێکی تایبەت ...هتد🖤🤍

Muhammad Haval Bakozi
3 ساڵ پێش ئێستا

وەسف ناکرێت

مح
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فیلمێکی نایابە، بەڵام چەند پرسیارێک وام لێدەکەن لەلایەن خۆمەوە نمرەی کەمتری پێ بدەم ١- ئایا لەسەر چ بنەمایەک ئەو دوازدە کەسە بوونەتە دەستەی سوێندخواردن؟ ٢- ژنە ٤٥ ساڵییەکە و پیرە پیاوەکە بە چ هۆکارێک ئەو کوڕەیان تاوانبار کرد؟ فیلمەکە کەمێک ناڕوونی تێدایە ئەگەر بە بەشێکی تر ئەو ناڕوونییانە بخرێتە ڕوو ئەوا بە دڵنیاییەوە شایانی ئەو نمرەیەیە

Ki
3 ساڵ پێش ئێستا

زۆر شازە خۆت وەك کەسی ١٣م دەبینی 👏👏

Rza
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

گەر سەیرت نەکردوە سەیری بکە فێرت ئەکە هەرگیز لەسەر شتەکان زو بڕیار نەیەت

Rawezh
3 ساڵ پێش ئێستا

باوەرم نەدەکرد فیلمێکی ساڵی 1957 بە کوالێتی ڕەشوسپی .. وا ناوازە بیت 🔥 1 ژوور 12 پیاو و دیالۆگ ... شاکارێکی دوبارەنەبوی بەرھەم ھینا 👏❤️‍🔥

دیـار
3 ساڵ پێش ئێستا

"ئەگەری هەیە، لەوانەیە" بەڕاستی نایاب بوو فیلمێکی تا بڵەی بەچێژ و پڕ مانا بوو...تەنها ژوورێک و دوازدە پیاو و تووڕەی، دەستی ستافیش خۆشبێت

پەیوەند
3 ساڵ پێش ئێستا

شاکار

𝐻
3 ساڵ پێش ئێستا

"💙"

Ra
3 ساڵ پێش ئێستا

فلیمێك كه‌ تۆ بتوانیت كاستی فلیمه‌كه‌ به‌ ده‌ست بژمێریت وه‌ ته‌نها له‌ ژوورێك بیت به‌لام بیر و بۆ چوونیشت ته‌نها لای فلیمه‌كه‌ بێت ئه‌بێت چ شاكارێك بێت

کا
3 ساڵ پێش ئێستا

زۆر بێ حەل

ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا

پێویستە ھەر کەسێک دووجار سەیری کات نواندن و وتەکان زۆر زۆر ناوازەبوون ئافەرم بۆ دەرھێنەر بەم وردیەوە دایبڕێژێت لەم سەردەم و کاتە وە تەنھا لە یەک ژوور و لەگەڵ توالێت و پانکەیەکی شکاو کە سەیرم کرد وامزانی خۆم پیاوی ١٣ م ئەوەندە قوڵ ئەبێتەوە بۆ ناو کەیسی تاوانەکە

سە
3 ساڵ پێش ئێستا

وەسف ناکرێت

sa
3 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێک سەلماندی کە چیرۆک و ناوەرۆك و نواندن هێندە گرنگە دەتوانێت بۆ چەند سەردەمێک شاکارێک بە چەسپاوی ، بهێڵێتەوە لە لوتکەی ڕیزبەندی فیلمە جیهانییەکاندا لەگەڵ ئەوەی ئەم سەردەمە سەردەمی شۆڕشی تەکنۆلۆژێایەی دروستکردنی سینەمایە بە گشت کایەکانیەوە، فیلمێکی ڕەش و سپی بێ کوالیتی، کە تەنها دوو لۆکەیشنی تێدایە و نزیکەی ٩٣ دەقە لە ژوورێکدا ١٢ پیاو قسە دەکەن ، نە دەبێتە هۆکاری وەڕسی و بێزاری، بەڵکو سات دوای سات دەتەوێت بزانیت دواتر چی ڕوو دەدات و کێ ڕا دەگۆڕێت و ئەنجام بە چی دەگات

سـەعـد
3 ساڵ پێش ئێستا

ناتوانم وەسفی بکەم ، تا سەیری نەکەی لە هەستی من تێ ناگەی

دیاکۆ
3 ساڵ پێش ئێستا

ئەگەر چیی لەو ئاستە پێشکەوتووەی سینەما نەبوون کە ئێستاکە هەیە بەڵام توانیان بە دوو ژوور شتێکی وا بێنە بەرهەم و دیالۆگەکەی زۆر بەهێزە کە تێکەڵی ئەبی و وات لێ ئەکات بمێنیتەوەو بێزارنەبی لە سەیرکردنیی

ئاکار
4 ساڵ پێش ئێستا

سەرسامی ئەو وردەکاریانەم کە چەند گرنگە و دەکرێت ژیانی کەسێک ڕزگار بکات بۆیە هەتا کەسێکی وردتر بیت لە ژیانت سەرکەوتوو تر دەبیت ❤

گەیلان اسماعیل
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەڕاستی شاکارێکی جوانە و فێری زۆر شتمان دەکات فێری ئەوەمان دەکات شەرت نیە ئەو شتانەی خەڵک دەیڵێت ڕاست بێت تەنانەت ئەو شتانەی بە چاویش دەبینرێت زۆرجار ڕاست نین و دیوە شاراوەکەی ڕاستە و زۆرجار دەنگی زۆرینە ھەڵەیە گەر بەتەنیاشبیت دەکرێت ڕای خەڵکی بگۆڕی و ڕێگای تۆ ڕاست بێت و ناکرێت لەخۆڕا بڕیار لەسەر ھیچ کەسێک بدەین تەنھا پێویستی بە ئارام گرتن و بیرکردنەوەی درووست ھەیە وەک چۆن تاکە پیاوێک کە تەنھا گومانی لەوە ھەبوو کە دەکرێ بێ تاوان بێت لە کۆتایدا توانی بیسەلمێنێت و ژیانی کەسێک ڕزگاربکات کە بە درۆ تاوان بار کرابووو شایەنی سەیرکردنە

باران
4 ساڵ پێش ئێستا

گرنگ نییە تۆ کێیت و چیت ! گرنگ ئەوەیە تۆ هەست بە راستیەک دەکەیت کە جیاوازە لە راستی ئەوانیتر ، ک کە دەتوانی بیسەلمێنێت و دلنیایی لەسەر بدەیت ، شاکارێک بۆ سینەما ، فیلمێک بۆ ئەو کاتەوە و تا ئێستا جیاواز لە هاوشێوەکانی توانی پەیامی دادگەری لە نێوان بیر و ڕای کەسە جیاوازەکان وەربگرێت و بیخاتە ڕوو ، فیلمەکە بە بەشێوەیەکی سادە بەس پێک نایەت لە ژوورێک و دوانزە پیاو بەلکو کۆکردنەوەی دوانزە بیر و ڕای جیاوازە لەیەک ژوور و کە هەر یەکەیان هەلگری سروشتێکی مرۆڤەکانی ئەمرۆن ، فیلمەکە توانی گشت ڕوکارە تورەیی و دلسۆزی و قین و سادەیی و بەرژەوەندی و ژیری و مێگەل و یاخیبوەکانی مرۆڤمان نیشان بدات و کۆتایی هەر یەکەیان رونبکاتەوە ، شایەنی سەیرکردنە

ئەحمەد عەلی
4 ساڵ پێش ئێستا

ئەو دیالۆگانەی لەو فیلمەدا هەن بەسە بۆ ئەوەی لە ٢٥٠ باشترینی مێژوو بێت

شکۆ جەیکوب
4 ساڵ پێش ئێستا

دوانزە پیاو لەگەڵ ژورێک شاکارێک بۆ مێژوو

Muhammed
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی وەسف ناکرێ فیلمێک ڕەش و سپی و تەواوی فیلمەکە لە یەک ژوور ئەو جوانی و ئەو چێژەت پێ ببەخشێ وە فێرت دەکا ژیانی خەڵک بە گرنگ بزانی و زوو بڕیاریان لەسەر نەدەیت بەڕاستی چێژم لێ بینی

بـــەڵــێــن
4 ساڵ پێش ئێستا

خۆزگەم بەوەی نەیدیوە تەنها لە یەک ژوردا ب شاکارێکی لەو شێوەیە 😍

گۆران جەمال
4 ساڵ پێش ئێستا

تەنها لە ژورێک 12 پیاو بێ هیچ کامێرایەکی پێشکەوتوو بەڕاستی شاکارێکی گەورەی سینەمایە شایەنی ئەوەیە بیبینن

Zz_
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕای من ئەم فیلمە هەڵسەنگاندنی ناوێت چونکە شایەنی زۆر زیاترە لەوەی کە بە وەسفێک هەڵبسەنگێت

بەندێر
4 ساڵ پێش ئێستا

گوناحە عاشقی سینەما بیت و بینەری ئەم فیلمە نەبووبی....

𝗝𝗲𝗚𝗮
4 ساڵ پێش ئێستا

ئەو فیلمەی لە %99.9 فیلمەکانی دوای خۆی باشترە بەبێ کامێرای پێشکەوتو بەبێ بونی هیچ شتێک لەم فیلمانەی ئەم سەردەمە هەیە ڕۆڵگێڕانێکی عەجیب و ناوازە گوناحە سەیری ئەمەت نەکردبێ

لینکۆڵن
4 ساڵ پێش ئێستا

ژورێک و ١٢ پیاو ! شاکارێکی لەم شێوەیە ! باوڕپێنەکراوە .

ااا
4 ساڵ پێش ئێستا

شاکارێکی وا مەزن تەنھا لە یەک ژوور بوە باوەر پێنەکراوە شازترین فلم❤️

محەمەد عەدنان
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمی `دوانزە پیاوی تووڕە´ یەکێکە لە مەزنترین شاکارەکانی مێژووی سینەما، فیلمەکە لە یەک ژووردا تۆمارکراوە و تەنها بۆ چەند خولەکێک دەرەوەی ئەو ژوورە پیشان دەدات، وە لەو ژوورەدا تەنها دوازدە کورسی و مێزێک و پانکەیەکی تێدایە، ئەمەش سادەیی فیلمەکە دەرەخات، سینەماتۆگرافی ئەم فیلمە هەرچەند لەڕووی ڕەنگەوە ڕەش و سپییە بەڵام هەر نایابە و کەشێکی تایبەت بەبینەر ئەبەخشێ وە لەڕووی جوڵاندنی کامێراوە زۆر ناوازەیە و هەر جوڵەیەک و پەیامێکی هەیە، لەڕووی ساوندتڕاکیشەوە زۆر جوانە هەرچەند زۆر کەمە و لە کۆتایی فیلمەکەدا هەستی پێدەکرێ بەڵام خودی فیلمەکە بەهۆی بەهێزی وتەکانەوە پێویستی بەهیچ ساوندتڕاکێک نییە تاوەکو یاریدەدەری بێت، لەڕووی نواندن و دەرهێنانەوە زۆر نایابە، بەتایبەت نواندنە لەبیرنەکراوەکەی `هێنری فۆندا´، ئەم فیلمە شایەنی بینینە و دەبێ هەموو بینەرێکی سینەما بۆجارێکیش بێت ئەم شاکارە ببینێت، بۆ ئەوەی بزانێت فیلمی ڕاستەقینە چۆنە

ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

هەر وەک چۆن ڕۆڵێکی باشی گێڕا لە فلمی سەردەمانێک لە ڕۆژئاوا ئەواش ڕۆڵێکی باشی گێڕا لەم فلیمە

BAHMAN
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

هەمیشە ڕاستی لەوردەکارێکان دەدەۆزیتەوە

هاودین محمد
4 ساڵ پێش ئێستا

ئەو فیلمانەی زیاتر گفتووگۆن وەک ئامە ئاوا باشترە کەسانی شارەزا وەرگێڕی تیا بکەن . فیلمێکی نایاب!!

Hedy
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

شازی فیلم.....شازی ژێرنووس بەڕاستی بژین

hewa
17 کاتژمێرپێش ئێستا

ئەم فیلمەپێمان دەڵێ کە بڕیاردان لەسەر ژیانو حاڵی کەسەکان هەروا ئاسان نیە پێمان دەڵێ کە بیرکدنەوەی زۆرینە هەندێک جار دەکرێ هەڵە بێت یەکێک لە نایابترین شاکارەکان لە شاوێکدا دروست دەکرێ بەڕاستی نایابە پێویستە بۆ هەموان سەیری بکەن بڕیارەکان لەسەر ژیانی ڕاستی خۆمان دەگۆڕێت

Daryaz
20 رۆژ پێش ئێستا

بەڕاستی یەکێک بوو لە هەرە خۆشترین و بە چێژ ترین فیلمەکانی مێژوو🙌👏

Zhyar
29 رۆژ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

( دوانزە پیاو )یــ سوێند خۆر لەسەر تاوانی گەنجێکی هەرزەکار ئەوەی من سەرسام دەکات بەم فلمە بنەمای فلمەکە فکر و هۆشی دزیم بەلای خۆیدا لە نێوانی دوانزە پیاوی قسەزان و زیرەکە پیاوێک زیرەک بە بێ تاوانی ئەم گەنجە لە قەڵەم دەدات بەشێوەیەکی زۆر جوان دوو بژاردە لە پێشی خۆی و هاو کارەکانی دانەنات یەکەم ئەگەر دووەم ئەگەر ، ئەگەر هەر لە سەرەتاوە ئەوەمان پیشان دەدات چەن زیرەک بیت تۆ شتەکە نەبینیت ناتوانی بڕیار بدەیت بۆیە بە ئەگەر دەستی پێکرد دواتر ئەم پیاوە زیرەکە بە چەند بنەمایەکی لاوەکی سیناریۆی تاوانەکە دەکات وەک ئەوەی ئەوە لەوێ بووبێت بۆیە لە کۆتایدا یەک کەس دەتوانێت بڕیاری یانزە پیاو بگۆڕێت بۆ بێ تاوان لە یەک ژووری چکۆلە جوانترین فلمی مێژوو درووست دەکرێت هیوادرام بینەری ئەم فلمە ناوازەیە بن گووێ لە هیچ گرافیک یاخوود مونتاژ مەدەن تەنها هەوڵێ تێگەشتن بدەن لە قسەکان

eis5a
1 مانگ پێش ئێستا

نایاب

Ba
1 مانگ پێش ئێستا

١٢ کارەکتەری سەرەکی، ٣ بۆ ٤ کارکتەر کە بۆ خولەکێک دوان دەرکەوتن، یەک ژوور و توالێتێک، کاتژمێرێک و نیو، توانی 8.9 بەدەست بێنێت (هەرچەندە پێوەر نییە)، توانی ببێت یەکێک لە باشترینی مێژوو!!!

Alan
2 مانگ پێش ئێستا

لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە پێویستت بە کامێرای کوالیتی بەرز نییە سەیری ئەم شاکارە بکە چۆن بە کامێرای رەشوسپی لە ژوورێکی بچووک بە ١٢ کەس وات لێدەکات کە خۆت لە نێو فلیمەکە دەبی هەست بە گەرمی ژوورەکە بکەی وە چیرۆکی زۆر کاریگەرە وات لێ دەکات کە بەهەست و سۆز بریار نەدای وە کە تەواو بوویت لە سەیری کردنی بیری لێ دەکایتەوە کە ئایا کوڕەکە بەڕاستی تاوانبار بوو یان نا (خۆم ١٠/١٠ پێ دەدەم)

نەهرۆ ستار
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لە نایابترین فیلمەکانی مێژوو، کە تەنها لەیەک ژوور و بە خەرجییەکی زۆر کەم توانرا شاکارێکی لەو جۆرە بەرهەم بهێنرێت. ڕۆڵبینینی ئەکتەرەکان زۆر نایابە و وا دەکات بینەر تێکەڵ بە ڕووداوەکان ببێت

12 Angry Men

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025