خراپترین فیلمی بۆڵیوود لەم ساڵ
چیڕۆکی باش ، نواندنی خراپ ، دەرهێنانی زۆر خراپ
ناڵێم دەرهێنانی وێرانە چونکە بە جوانی چیڕۆکەکە بۆ بینەر دەگێڕێتەوە لەوەدا هەدەفی خۆی پێکاوە بەڵام ئەوە دەرهێنەر ڕزگار ناکات کە فیلمێکی زۆر زۆر خراپی کردووە دیمەنەکانی زۆر خراپە بەتایبەت دیمەنە ئەکشنەکانی وێرانە ، فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی ئەحمەد خانە دەرهێنەری فیلمی baaghi3ـە وەکو بڵێی بە دەرهێنەری فیلمەکەی ووتبێت ئەوەی من لە باغی۳ نەمکرد لێرە تۆ بیکە دیمەنە ئەکشنەکانی کۆتایی زۆر لە باغی۳ دەچێت ، بەڵام بێگومان ئەوەی لە تایگەر شرۆف دەهات لە ئەدیتیا ڕۆی کاپور نەهاتووە ڕۆڵێکی زۆر خراپی بەرجەستە کردووە ناڵێم تایگەر باش بوو بەڵام لەوجۆرە فیلمانە تایگەر زیاتر لێوەشاوەترە ، بەگشتی دەرهێنان و نواندنی ئەکتەرەکان خراپە بەتایبەت ئەدیتیا پێویستە چیتر فیلمی ئاکشن نەکات چونکە لێی نایەت هەر نا ئەگەر کردیشی لەگەڵ کۆمپانیای باش و ئەزموندار بیکات، لە دیمەنێک بەپێ کەتێک بەبێ هیچ شتێک ڕاستەوخۆ دەبێتە گۆرانی و ڕەقس و دانس کە ئەو دیمەنە تەواو شەرمەزارکەرانەیە بۆ دونیایی سینەما
لایەنی باشی فیلمەکە کیمستری نێوان ئۆم و دایکیەتی لەوێدا هەست و سۆزت دەجوڵێنێ بێگومان هەر کاتێک باسەکە بێتە سەر دایک ئەو هەستە لای بینەران درووست دەبێت بۆیە شتەکە زۆر موهیم نیە تا باس بکرێت
بەپێی کۆتاییەکەی بێت فیلمەکە دەبێتە زنجیرەیی واتا بەشی تری لێ بەرهەم دێت
بۆچوونی خۆشمە لەوەیە ئەحمەد خان و ساجید نادێدوالا دەست تێکەڵ بکەن و لەگەڵ زنجیرەی باغی دونیایەک دروست بکەن
فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس دووچاری شکستی گەورە هات وە خەڵکی هیند بە هەمووانی ووت ئێمە بەوجۆرەنین کە ئێوە بیری لێدەکەنەوە وا دەزانن تەنها فیلمی شەڕە شەقمان دەوێت شکست پێهێنانی ئەم فیلمە ئەوەی دووپاتکردەوە بایکۆتی گەلی هیند زۆر سوود بەخشە و فیلمی خراپ ناهێڵن بڕوات