وەكو فیلم ڕەخنەی لێناگیرێ لەهەموو ڕویەكەوەشازە حەقی تەواویش بەسوڵتان دراوە بەڵام بێگومان وەك هەمیشە چەواشەكاری لەچیرۆك كراوە بەتایبەتی ڕێكەوتنەكە وادەری دەخەن كە ناچار بەڕێكەوتن كراون وە گەر وانەبا دەستیان لەخەڵكی ئاسای نەدەپاراست ئەسڵی نیە زۆر بەئاسانی شاری قودس فەتح دەكرێ نە دیل دەكوژرێ نەكەنیزەگ دەگیرێ ڕێگە ئەدرێ حیبادەتی خۆیشیان بكەن بەئازادی تەنانەت لەناو مزگەوتی ئەقساش وەخەڵك سەرپشك دەكرێ لەمانەوە یان ڕۆیشتن دواتر ئەو دیلانەی ئازاد دەكرێن لەگەڵ خەڵكە ئاسایەكە دەچنە قەڵایە لەشاری عەكا كاتائەوكات نەگیرابو دواتر ڕیچارد بەسوپایەكەوە خۆی دەگەیەنێتە ئەو قەڵایە و شاری عەكا داگیر دەكەنەوە نزیكەی60 هەزار مسوڵمان قەتڵ و حام دەكەن لەوشارە سوڵتان دوبارە ئەوشارەش ڕزگار دەكاتەوە ئینجا ڕێكەوتن دەكەن، درۆیەكی تریش ئەوەبو بانگ بە ئازادی ئەدرا ئەوەش ڕاست نەبو.

نازانم ئەنیمییە کان بۆ ئەوەندەکەمن جاخۆ شنین،ئەم ئەنمییە زۆر ئالوزە هەروەها چاوەری زیاترم لیئەکرد😒

باشترین زنجیرەی مێژوووو🔥 سوپاس (Kurd Subtitle) بۆ ئەو ژێرنووسە ناوازەیە🖤

نایاب و تایبەت ، .وات لێ ناکات کە بێزار بیت زۆر چێژبەخشە ،دەسخۆش 🧡

ئەگەر بێهیواییەکت پێوە دیارە سێرێکی ئەم فلمە بکە

لاواز بوو لەڕووی چیرۆک و ئەکتینگەوە شتێکی وا نەبوو بەڕای من کات کوشتنەو هیچی تر

هیوا لەژیانی مرۆڤەکاندا گرینگترینە وەلێ من زۆر گرینگی بە هیوا نادەم پێم وایە گەر هیچ هیوایەک بۆ ژیانیش نەمابێ مرۆڤ هێشتا ئەرکێکی ئەخلاقییە لەسەری کە بژی ئەم فیلمە نیشانمان دەدات کە هیوا هەندێ جار دەکرێ کوشندەبێت وەک هیواکەی برۆکس بۆ مانەوە لە زیندان ، هەندێ جار دەکرێ مرۆڤ بتوانێ ئومێدی لەسەر هەڵچنێت وەک هیواکەی ڕێد بە تێگەشتنی من ئەم فیلمە لە چوارچێوەی سێ پەیامدا خۆی دەبینێتەوە نە دەستبەرداری هیوابە نە بهێڵە ئەوەندە بگەیتە لوتکەی هیوا بەخشین و خۆبەستنەوە بەشتێکەوە کە لەناکاوێک لە لوتکەکە بەربیتەوە و بگەیتە ترۆپکی بێهیوایی و ئەمەش وات لێبکات دەستبەرداری ژیان ببیت نە بهێڵە غەدرت لێبکرێت و بەهەر شێوازێک بێت خۆت ڕزگار بکە

چۆن وەسفی بکەم ؟ خۆشم نازانم مرۆڤ لە کۆتایی زنجیرەکەدا تەنها تێڕامانی لەوە بۆ دەمێنێتەوە کە لەخۆی بپرسێت باجی درۆ چییە ؟ ئەگەر سەیری چێرنۆبڵت نەکردووە چاوەڕوان مەبە تەنها سەیربکە و چێژ وەربگرە لە چرکە بە چرکەی ئەوشتانەی ڕوودەدەن بە دیقەتەوە سەیرکە و هەموو خۆت ببەرە ناو ئەم زنجیرەیەوە ئەمە مێژووە کە هەڵەیەکی مەزنی مرۆڤایەتیمان نیشاندەدات لەپاڵ جەنگی جیهانی یەکەم و دووهەمدا چێرنۆبڵ کارەساتێکی دیاری دیکەیە کە مرۆڤاییەتی بەسەر خۆیدا هێناوە لەو سەدەیەدا ، لەکۆتایدا منیش لێتان دەپرسم باجی درۆ چییە ؟

ئۆی ئۆیییی ناوازەیە بەجدی زۆر دڵخۆشم کە دووبارە توانیم سەیری بەرهەمی فیلمە دڵخوازەکەم بکەم واو

چەند چاوەرێی ئەو بەشەی بووم بەراستی نایابە🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥

باشترینی مێژوو کاریگەری لەسەر هەموو شتێک هەیە لە دوای مۆندیالیش یەکلاییی کردەوە کە باشترینی مێژووە لە نێو جیهانی تۆپی پێدا 🐐 زنجیرەکەش نایابە وەک خۆی🔥🐐

بەڕاستی فلیمێکی زۆر خۆشبوو شایەنی سێرکردنە لە یەکەم بەشیەوە تاکوو ئەم بەشەی,جۆن کریمەر دڵنیام ئەوانەی لەبەشی یەکەم سێریان کردووە ڕقیان لێیە بەڵام لە بەشەکانی کۆتای بۆت دەردەکەوێت جۆن کریمەر بۆ ئەم کارانە دەکات.وە هیواداریشم بەشی تازەشی بێت کە ئەم فلیمە چێژبەخشە هەتا ئێسا بۆتە یادگاریەک کە هەرگیز فلیمی واخۆش,ئاڵۆز لەبیرناکرێت... i want to play game

Zor nawazaya tkaya alqakanitr danen dameka chawareyn

هەمیشە لە شوێنێک کەسێک هەیە دڵخۆشە بەوەی کە تۆ لەدایک بووی 🖤 هەمیشە کەسێکی جوانبە لە ژیانی کەسانی تردا میهرەبان بن.
