berasty bashtrynn ewe, wek hemyshe kurd subtitle nayabe w taybetn.fylmeky chezh bexshe w actiona zor taybete bynery bn🔥.

هەموو شتێکی نایاب بوو تا دەستگیرکردنی گروپەکە و سوتاندنی سینەماکە ، بەس گرتنی کولونێل و یاخی بوونەوەی زور سادە بوو لە شەخسیەتی کولونێلەکە نەدەوەشایەوە😂😂

بەچێژ بوو بەڕاستی ، گەورەنەکراوە ، وە یەکێکە لە باشترینەکانی جەسن و براد پیت، چیرۆک و دیاڵۆگ و کۆمیدی و هەموو شتێکی پێرفێکت بوو..

جوانترین بیرۆکە لەو فیلمە بەکارهاتبوو، دەستتان خۆش

حەوت سامۆرايەکە ، فيلمێکى يابانيه شاکارێکى تايبەتى وڵاتى يابانه بەراستى دەتوانم بڵێم ناوازەيه شاكارە شاکارێکى تايبەتە ، يابان بۆ مێژوو نوسيەوە کە دەتوانن شاكارێکـى وەکوو فيلمەکانى دەرهێنەرى مەزن ئاکیرا کورۆساوا چەندانى كە بەرهەم بێنن كلتورى يابان بەراى خۆم جوانترين كلتورى هەيه لە روى مێژوو، ئەم فيلمه بۆ جيهانى دەر خست كە يابان مەزنه , كاستى ئەم فيلمه زۆربەيان ناوازه بوون وه چيڕۆکێکى سادە و جوانى هەبوو بەس ئافەرم بۆ يابان كە فيلمێکى وايان بەرهەم هێنا پێم خۆشبوو ئەم فيلمەم ديت لەبەر وەى لە ٢٥٠ کان بوو وە گەورەى سينەماشە شايەنى بينينه

لە نێو مارڤڵ تاك و جیاواز بوو ، دەستتان خۆش

بەجدی تایبەتە بەڵام ئەکتەری وای تیایە رێک شیط ئەبیت ئەگەر بینەری breking bad بوبن چۆن سکایلەر بێتامە و ئیزعاجە لە هەموو زنجیەرەیەک ئەکتەری وا هەیە لێرەش هەیە، هەروەها زنجرەیەکە کە لەناو کورد هیچ گەورە نەکراوە و تا ئیستا زۆر زۆر بەکەمی دیومە باسیش بکرێ بەجدی لەو سالە کە دەست کراوە بە دروست کردنی ئیستاش هەنێک زنجیرە هەیە ئەو ئاستوو چیرۆکەی نیە نەک ئیستا لەو بروایە نیم ١٠ سالی تریش هەیبێت ئەم زنجیرەش وەک هەنێک زنجیرە کاریگەری هەیە لەسەرت ئەگەر بە جوانی سەیری بکەیت و هیچ نەپەرێنی زۆر سپاس بۆ وەرگێرانی ئەم زنجیرە شازە🖤🖤🖤

بەڕاستی ئەنیمییەکی زۆر شازە سوپاس بۆ ماندوو بونتان

پێشتر بینیومە بەس ئێستا ئەیڵێمەوە هیچ خۆش نەبوو زۆر مناڵانەیە

هەرچەندە کۆ تاییەکەی هیچ نەبوو بەس فلمەکە مانادارە ئەبێ جوان تێبگەی لە چیرۆکەکەی کە باسی چی ئەکای

لەڕووی کولێتیەوە زۆر سەرنج ڕاکێشبوو بەڵام بابەتی هاوڕەگەزخوازی ئێستا بۆتە بەشێکی هەموو فیلم و دراماکان بۆیە هیچ بە دڵم نەبوو وە کاریگەری خراپیشی هەیە
یەکێک لەباشترین بەرهەمە وەرزشیەکان بینیبێتم، پەیامی زۆر جوان لەخۆی دەگرێت هیوادارم بەزوترین کات وەرزی سێی ژێرنوس کەن ، دەستی ستافی کوردسەب خۆشبێت بۆ ئەو بەرهەمە ناوازەیە.

بەڕاستی ئەنیمەیشنێکی خۆشە لەڕوی جیهان و ستایلی کەسایەتیەکان سینەکانی بەڵام بەبەراورد بە بەشی یەک ئەو خۆشە نیە با باسی کەم 1.لە بەشی یەک ئەو موزیکە شازەی لەکاتی دەرکەوتنی (پراولەر)لێدرا زۆر تایبەت بوو یا کاتێک مایەڵز هێزەکانی وەرگر حەماسێکی شازی هەبوو هەروەها خراپەکارەکەی بەلای منەوە زۆر باشتر بوو شتێکی تر کە زۆر ناخۆشە چیرۆکی بەشی 2م تەواو نەبوو خوا دەزانێ تاکەی بۆستین بۆ بەشی 3م

کۆتایەکەی زۆر خەمناك بوو
