هاوشێوەی بەشەکانی تری زۆر خۆش و بێ عەیب بوو ماندوونەبن
رابردوو هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئارام بین دواتر بۆچی دەبێت زۆر پەشیمان بین کاتێک تووشی بووین بیر هێانەوەی کێشە و کارەساتەکانمان هەمووی هۆکاری هەیە ، بۆ چاوەروانکردن لەم جیهانە پیاو دەکەوێتە ناو کێشە ، نەک وەکو پیاوێک ، بەلکو وەکو پیاوێکی تاوانبار کە تاوانی کردبێت ، هەمیشە ئەو رابردوانە ئازار بەخشن بەتایبەت رابردوویەک کە شوم و رەش کرابێت بە لەدەستدان ، لەدەستدانێک تێی دا مرۆڤ بەهایەکانی خۆی ونکردبێت بە لەدەستدانی خۆشەویسترین شتی لەو کاتەدا هەموو ئەوەی دەیەوێت و چاوەرێی دەکات کە لە لاوازی هۆشی و هەڵقولانی رقەکانیەوە سەرچاوەدەگرێ خستنە ناو بازنەی کەسانی ترە بۆ هەمان رابڕدوو لە پێناو ئارامبونێکی نەفرەتی کە تەنیا دەرونە ماندوەکەی بێ بونی لۆژیکێک داوای لێدەکا ، بە گشتی فیلمێکی نایاب بوو چیرۆکێکی تایبەت و ئالۆزی هەبوو رۆلێگران لەو فیلمە لە پلایەکی زۆر باڵادایە بە جۆرێک بینەر لە کەش و دەرونی کارەکتەرەکانی فیلمەکەیە ، زۆر بێ وێنە کاریگەری رابردویەکی خراپ بە لەدەستدانی لەسەر مرۆڤە لاوازەکان روندەکاتەوە هاوکات دەرونی ئەو مندالانەش کە قوربانی باسی لەم شێوەن ، شایەنی بینینە
بەڕاستی ڕۆڵ گێڕانی جۆکەر شۆکت ئەکات بێوێنەیە شایەنی زۆر زیاترە
دەریاوانێکی بێ وێنە لە لەناوبردنی گورگی ژێرئاوی دەستان خۆشبێت
کاریگەریەکی یەجگار زۆری هەیە لەسەر هەست و سۆزی بینەر بەڕاستی ئەبێت بەهێزبیت بۆ سەیرکردنی
تۆڵەکردنەوەیەکی بێ وێنە جەنگ کردنێکی جوان بەرام بەر بەو ئاستەنگیانەی دێنە ڕێگای و دیزاینکردنی برینەکانی جەستەی بەڕاستی هەمووی بێوێنەبوو
بەڕاستی شاکارێکە لەجیهانی سینەما هەرگیز شەوقی جوانیەکەی ناکوژێتەوە و ئەکرێ لێی تێبگەی هەژاریش ئەتوانی چێژ وەرگرێ تەنها نابێ بوەستێت
بێگومان فیلمێکلە ڕۆڵ گێرانی دوو باشترین ئەکتەری مێژوو هەروا ئەبێت❤
فیلمێکی ماندووکەرە بێگومان سەردەمی بەرەو پێشچونی جیهانی سینەما جوان نیشان ئەدات بەڵام درێژبونی فیلمەکە بێتامئەکات
بەڕاستی ڕۆڵگێڕانێکی هێمنانە و جوانبوو دەست خۆش
ئەم دووانە بگەن بەیەک بێگومان فیلمێکی ئاوا ناوازە دروست ئەکەن
فیلمێکی زۆر کۆمیدی و چێژ بەخشە بەڕاستی
بەڕاستی ناوازەبوو شایەنی سەیرکردنە
زنجیرەیەکی خۆشە و چێژی هەیە بەڵام زۆر گەورە،کراوە بەڕای من
هەموو بەشەکانی،ناوازەبون بەڕاستی بەشی کۆتای چێژێکی یەجگار زۆری هێنایەوە بەر زنجیرەکە بە دەرچونی ستافی پڕۆفیسۆر بە زیندوی
یەکێک لە جوانترین زنجیرەکانی مێژوو پڕاو پڕ لەچێژ و دیمەنی ناوازە پڕاو پڕ لە دەقی بەهێز بەڵام حەیف بۆکۆتایەکەی شایەنی ئەم زنجیرە مەزنە نیە
یەکێک لە پڕ چێژترین فیلم کە سەیرم کردبێت چاوی بینەر تێر ئەکات بەڵام کۆتایەکەی بەڕای من دەبوایە مانادارتربێت