ئەبێت لەوە ناخۆشتر ھەبێت ئاگات لە ھیچ نەبووبێت تاوانبار بکرێی بە کارێکی قێزەوەن و سنووری خۆ ڕزگارکردنیشت نەبێت. بەڕاستی شایەنی بینینە
تەنھا بینەرێکی ڕاستەقینەی سینەما ئەتوانێت لەم فیلمە تێبگات
هەمیشە فیلمێک هەیە کە هۆکاری بەرەوپێشچوونی ژانەرێکە و کاریگەری لەسەر فیلمەکانی داهاتووی ئەو ژانەرە هەبووە،،،، فیلمی ڕۆکی لە ساڵی 1976 نمایشکرا،، پێش فیلمی ڕۆکی هیچ فیلمێکی وەها نەبووە دەربارەی بۆکسێن کە ناوبانگێکی باشی هەبێت، ڕاستە چەندەها فیلم درووستکراون بەڵام نەیانتوانیوە ببنە هۆی بەرەوپێشچوونی ژانەری وەرزشی بە گشتی و بۆکسێن بە تایبەتی ،،،بەڵام فیلمی ڕۆکی پاش سەرکەوتنە مەزنەکەی کە بووە هۆی کۆکردنەوەی 117 میلیۆن دۆلار و بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ساڵ، دەرگایەکی بۆ ژانەری وەرزشی و چەشنی بۆکسێن کردەوە، پاش فیلمی ڕۆکی چەندەها فیلمی مەزن دەربارەی بۆکسێن بەرهەمهێنران،، کە ئەکرێت فیلمی بۆکسێنی باشتر لە ڕۆکی هەبێت،، بەڵام ئەم فیلمە هەر وەک فیلمێکی گەورەی سینەما دەمێنێتەوە،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،یەکێک لە پەیامە سەرەکییەکانی ئەم فیلمە بریتییە لە بڕوا بە خۆبوون، ڕۆکی یاریزانێکی ئاسایی بۆکسێن بوو ، دەبوو بەرامبەر یەکێک باشترین یاریزانەکانی بۆکسێن یاری بکات کە (ئەپاڵۆ کرید) بوو ،،، لە زۆربەی بوارەکانی ژیان ناکرێت ئەگەر کەسێک لە ئێمە باشتر بوو خۆمان بە بچووکتر و ئاستێکی نزمتر بزانین ، پێویستە هەوڵ بدەین بۆ ئەم مەبەستەش وەک ڕۆکی بڕوابەخۆبونێکی گەورەمان پێویستە، نەک هەر خۆمان پێویستە چواردەوریشمان هاوکارمان بن،، بە هەرحاڵ پێوستە بزانین ئەم فیلمە گەورانە کە ئاوا بە مەزنی ماونەتەوە ئەکرێت چەندین پەیامی جوانی لە پشتەوە بێت ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، لە کۆتاییدا هەموو بەشەکانی فیلمەکە شایەنی سەیرکردنن بۆ بینینی چێژی ژانەری وەرزشا و بۆکسێن پێویستە بینەری ئەم زنجیرە فیلمە بیت
تارانتینۆ یەکێکە لەو دەرهێنەرانەی کە لە یەکەم فیلمیاندا شاکارێکی مەزنیان درووستکردووە،،،،، پاش درووستکردنی چەند کوتەفیلمێک لە نێویاندا کورتە فیلمی (سەگەکانی کۆگە) ، دواتر هەستا بە درووستکردنی یەکەم فیلمی درێژی حۆی لە ژێر هەمان ناو،،، ئەکرێ بڵێین ئاستەنگییەکی دارایی توش بووە ،، چونکە ئەم فیلمە هیچ کۆمپانییایەکی گەورەی فیلمسازی لە پشت نەبووە،،، ئەم ڕاستیەش لە بوجەی فیلمەکەدا دەردەکەوێت کە بودجەکەی تەنها یەک میلیۆن دۆلارە ،، ئەمەش دووبارە ئەوەمان پێ دەڵێت کە بۆ درووسکردنی فیلمێکی باش پێویستت بە بودجەیەکی گەورە نییە بەڵکو پێویستی بە سیناریۆیەکی باش و دەرهێنەرێکی باشە،،،،، یەکێک لە خاسیەتەکانی تارانتینۆ بوونی خوێنە لەفیلمەکانیدا لەم فیلمەشدا کۆمەڵێک دیمەنی خوێناوی هەیە کە بێگومان ئەم خاسیەتەی تارانتینۆ وایکردووە فیلمەکانی ئەو دەرهێنەرەی پێ بناسرێتەوە،، ئەگەر سەیری هیچ بەرهەمێکی تارانتینۆتان نەکردووە ئەم فیلمە دەرفەتێکی نایابە بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە فیلمەکانی ئەو دەرهێنەرە ،، وەکو شەخسی خۆم لەم فیلمەوە دەستم بە سەیرکردنی فیلمەکانی تارانتینۆ کرد و تا ئێستاش یەکێکە لە دڵخوازترین دەرهێنەرەکانم
ڕاستە فلمێکی سادەیە بەڵام پڕە لە شتی شاراوە وە یەکێکە لەو فلمانەی کە بەڕاستی هەست بزوێنە و کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەیە بە گشتی فلمێکی نایابە
،،،،[گەر ژیانی کەسێک ڕزگار بکەیت وەک ئەوە وایە ژیانی هەموو مرۆڤایەتیت ڕزگار کردبێت،،،، ئۆسکار شیندلەر یەکێک بوو لە ئەندامانی نازی لە ساڵی 1935 بووە یەکێک لە دەستەی ئەندامانی نازی،،، لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم دەسەڵاتێکی باشی هەبووە لە نێو کاروباری ئەڵمانیای نازی لە جەنگەکە،،،،، لەوەتەی مرۆڤایەتی هەیە چەندین جەنگی مەزن ڕوویداوە بە ملیۆنەها خەڵکی بێتاوان قوربانی جەنگەکانن،،، بەڵام مەرج نییە ئەوانەی دەسەڵاتیان لە جەنگ هەبێت بکوژ و بێ بەزەیی بن،،، سەڕەڕای ئەو هەموو ڕقەی هیتلەر و سوپای نازی بەرامبەر جولەکەکانی پۆڵەندا بەڵام کەسێک هەبوو کە خاوەنی ویژدان بوو ، ئۆسکار شیندلەر بەو دیمەنە نامرۆڤانەو بینینی حاڵی جولەکەکان بڕیاری دروستکردنی لیستێکی دا بۆ ڕزگارکردنی بەشێکی خەڵکەکە، بە پێی توانای خۆی توانی 1100 جولەکە لە کۆمەڵکوژی نازیەکان ڕزگار بکات ،، تەنانەت لە کۆتایی فیلمەکەش ئەنگوستیلەیەکی لە پەنجەدایە و دەڵێت خۆزگە بەم ئەنگوستیلەیە ژیانی دوو کەسی ترم پێ ڕزگار بکردایە،،،،،،، فیلمی لیستەکەی شیندلەر پێش هەموو شتێک مرۆڤایەتی نیشان دەدات ، بۆمان دەردەکەوێت کە کەسانی باش هەمیشە و لە هەموو شوێنێک هەن،،،،،،،،،شایەنی سەیرکردنە
ئەم فیلمە خۆم سێ جار تا ئێستا سەیرم کردووە و لە لیستدایە بۆ جاری چوارەم سەیری بکەمەوە،،،، پەیامی هەموو فیلمەکە لە چەند وشەیەک دەردەکەوێت کە دەڵێت (مەخۆێنە بۆ دەرچوون بخوێنە بۆ فێربوون) یاخود دەڵێت (دەرچوون سودی چییە ئەگەر هیچ فێرنەبیت) ،،، ئەم وشە و دیالۆگانە بە تەواوی تیشک ئەخاتە سەر هەندێک خوێندکار کە تەنها دەرچوون لایان گرنگە ئیتر پەنا بۆ قۆپیەکردن یان هەرشتێکی تر لایان گرنگ نییە تەنها و تەنها بۆ دەرچوون و بڕینی قوناغێکی خوێندن لایان گرنگە ، بە حوکمی ئەوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تاڕاڕەیەک وڵاتە هەژارەکانی تری کیشوەری ئاسیا خوێندن لە ئاستێکی نزمدایە ،، ئەتوانین ئەم فیلمە بۆ دۆخی خۆشمان بگونجێنین ،، ئەکرێ بڵێم لە سەدا نەوەد و نۆی خوێندکاران هەمان مێشکی چەتووریان هەیە ،، هەوڵئەدەن بۆ دەرچوون نەوەک بۆ فێربوونی زانست و زانیاری ، هاوکات فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر هاوڕێیەتی ،، هاوڕێی باش ئەتوانیت سوودی لێ وەرگریت و تا مردن سوپاسگوزاری بیت ،، بە پێچەوانەی هاوڕێی خراپ ئەتوانێت لە کەسایەتییەکی باشەوە وێرانت بکات و بتگەیەنێتە مرۆڤێکی خراپ،،،، ئەکرێت خۆمان هەمان کەسایەتی عامرخان بین بۆ هاوڕێکانمان ،،، لایەنێکی دیکەی فیلمەکە هەوڵدانی خۆتە بۆ ئەو کارەی کە خۆت حەزت لێیەتی و ،، ڕەنگە ئەمە خەتای گەنج نەبێت بەڵکو دایک یان باوکی ببنە هۆکار بۆ ئەوەی بە دوای پیشەی دڵخوازی خۆی نەکەوێت ، و بە زۆر هەوڵبدەن پیشەیەکی تر هەڵبژێرێت کە ئەمە تا سەر ئەساس هەڵەیەکی زەقە کە ڕێگە به مرۆڤ نەدرێت شوێن کارە دڵخوازەکەی نەکەوێت و وادەکات هەتا هەتایە ئینسان لە ژێر بارێکی دەروونی ناخۆشدا بێت ،،، بۆیە ئەم فیلمە نەک بۆ گەنج بەڵکو بۆ دایکان و باوکانیش پێویستە بینەری بن بە تایبەت ئەو دیمەنەی فەرحان و باوکی کە مرۆڤ پێویستە شوێن خەونەکەی بکەوێت و لەلایەن باوکیشیەوە ڕێگری لێ نەکرێت،،،، لە کۆتاییدا بێگومان فیلمەکە لە ڕیزی کامڵترین و باشترین فیلمەکانی بۆڵیوودە و لە هەرە فیلمە دڵخوازەکانی خۆمە،،، بە جدی شایەنی سەیرکردنە
یەکێک لە باشترین فلمەکانی مارڤێڵ بەڕاستی ناوزەیە چیرۆکێکی زۆر جوانی هەیە کاتێک سەیری ئەم فیلمە دەکەیت ئارەزووت بۆ خوێندن زۆر دەبێت وە ئەتەوێت ببیت بە داهێنەرێکی وەک (ستارک) وە باس لە کەسایەتیەک دەکات دەتوانێت لە ئەشکەوتێکدا بە چەند ئاسنێکی کۆن ژیانی خۆی ڕزگار بکات، وە ئەم فیلمە ئەوەمان پێدەڵێت کە هەرگیز کۆڵ نەدەین هەرچیمان بوێت پێویستە هەوڵی بۆ بدەین لەوانەیە ئەوەی تۆ دەتەوێت ژیانی هاوڵاتی وڵاتەکەت و ژیانی زۆر کەسی دیکەش بپارێزیت، وە هەموو فیلمەکانی مارڤێڵ پەیواندیان بە یەکەوە هەیە، هەمووشیان چیرۆکێکی جوانی هەیە، وە ئەگەر یەکەم جارتە سەیری فیلمی مارڤێل دەکەی ئەوە هەموو ئەوانەی کەشی سەیر بکە، زۆر سوپاسی وەرگێڕ و تەکنیک و دیزاینەرو داروو بەردی کورد سەبتایتڵ دەکەم❤️
تارانتینۆ لە چەند فیلمێکی خۆیدا شێوازێکی بەکارهێناوە ئەویش گۆڕینی چیرۆکە ڕاستیەکەیە ،،،،، لە هەندێک فیلمی تارانتینۆ کە دەبینین فیلمێکی مێژووییە یان باسی سەردەمێکی کۆن دەکات ،،، ئەوە ئەبێت بزانین کە ڕووداوەکان سەد لە سەد ناگێڕێتەوە ،،، بەڵکو تارانتینۆ خۆی چیرۆکە ڕاستیەکە و سیناریۆکەی خۆی تێکەڵ دەکات و فیلمێکی نایاب دروست ئەکات ،،،،،، فیلمی جانگۆی ئازادکراو بەەهۆی ئەوەی فیلمێکی وێسترنە دیارە کە باسی سەردەمێکی کۆن دەکات ،، وە چەند دیمەنێکی لەڕاستیەوە وەرگیراون کە باسی ئەو سەردەمە دەکات کە کۆیلایەتی و ڕەگەزپەرستی لە ئەمریکا باو بووە،،،،بەڵام هەموو چیرۆکەکە ڕاستی نییە ، بەڵکو خۆی سیناریۆیەکی نوسیووە کە نیوەی چیرۆکەکە ڕاستییە و نیوەی تریشی لە مێشکی خۆیدا دروستی کروووە،،، نەک لەم فیلمە بەڵکو لە چەند فیلمێکی تریشدا تارانتینۆ چیرۆکە ڕاستییەکە و چیرۆکێکی مێشکی خۆی تێکەڵکردووە و سیناریۆیەکی نوسیوە و کردوویەتی بە فیلمێکی سەرکەوتوو ،،،ئەتوانین بڵێین لەم کارەیدا تارانتینۆ سەرکەوتووبووە هەر وەک چۆن بۆ ئەم فیلمە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیناریۆ بردەوە،، ،، ژانەری ڕۆژئاوایی یەکێکە لە ژانەرە سەرکەوتووەکانی مێژووی فیلم زیاتر لە پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو فیلمی ڕۆژئاوایی دروست دەکرا و چەندین شاکاری لێ درووستکرا،، بەڵام ئەم چەشنە تاڕادەیەک ڕووی لە لاوازی کرد لە ساڵی دووهەزار بەولاوە ،، بەڵام تارانتینۆ دوو فیلمی ڕۆژئاوایی سەرکەوتووی بەرهەمهێنا یەکێکیان جانگۆ و ئەوی تریش هێتفول ئەیت،،،،، ئەتوانین بڵێین کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لە سەر فیلمی ڕۆژئاوایی لە سینەمای مۆدێرن ، جانگۆی ئازادکراو چیرۆکی جانگۆی ژێردەستە و کۆیلەیە لە سەردەمی کۆنی ئەمریکا پاش ئەوەی دکتۆر شۆڵزی دژە ڕەگەزپەرست جانگۆ دەبینێت بڕیار دەدات بە بڕە پارەیەک ئازادی بکات و لەگەڵ جانگۆ بەڕێبکەون تا هاوسەرەکەی جانگۆ بدۆزنەوە،،، بەڵام توشی ئاستەنگیەکی زۆر دەبن کاتێک دەبینن هاوسەرەکەی جانگۆ خزمەتکاری ماڵی کاڵڤنی بێبەزەیی و دڵڕەق و ڕەگەزپەرستە ئاخۆ ئەبێت چی بکەن و چۆن کار بکەن تا هاوسەرەکەی جانگۆ لەو ماڵە بێننە دەرەوە،،،، لەبەر سپۆیڵ زیاتر باسی ناکەم خۆتان بینەری ئەم فیلمە ناوازەیە بن ،، لە ڕووی ئەکتەرەکانیشەوە چەند ئەکتەرێکی گەورە لەم فیلمە بەشدارن ئەتوانم بڵێم جوانترین ڕۆڵ لەم فیلمە بینیبێتم ڕۆڵەکەی لیۆناردۆ دیکاپریۆ بوو کە چ بە ڕۆلی باش چ بە ڕۆڵی پیاو خراپ لە هەر فیلمێکدا بێت ڕۆڵێکی سەرکەوتوو پێشکەش دەکات
زۆر تایبەتە لام بەراستی چێژی تایبەتی خۆی هەیە ئەم زنجیرەیە
فلمێکی ناوازەیە وە فێرمان ئەکات کە چۆن کاتەکانی ژیانمان ڕێک بخەین چوونکە لە هەر ساتێکدا بێت لەوانەیە نەمێنین
بێزار بوونی نییە ئەم فیلمە ئەیس کوب فیلمەکەی بەچێژتر کردبوو هاوکات هەر ساغ بن دەستان خــۆش