زۆر فیلمیان دەرکردووەلەسەر کوشتنی هندیەکان و دەرکردنیان لەلایەن موسڵمانانەوەلە پاکستان بەڵام ئەی بۆ فیلمێک دەرناکەن لەسەر کوشتن و ئەشکەنجەدانی موسڵمانان لەلایەن هیندۆسەوە؟!

بهراستی زۆر زۆر تایبهت بوو بژی جاكی :-* پهشیمان نابیتهوه له سێركردنی

بەڕاستی نایاب و بەچێژە یەکێکە لەو فیلمانەی من هەرگیز بێزار نابم لە دووبارە سەیرکردنەوەیان

کۆریا و نێتفلیکس هەر ئەوە ئیشیانە بەجدی زۆر ناوازەیە ، چیڕۆکەکەی سەرنج ڕاکێشە، سینەماتۆگرافیەکەی! ئەکشن ، هەموو شتێکی زۆر ناوازەیە 🤍

زۆر چئژ بەخش بو بەڵام کۆتایەکی تا بڵێی بێ مانا بو

دوای سەیرکردنی ئیپسۆدی یەک و دوو : چیڕۆک وێرانە. ئەکشنی لاوازە. سینەماتۆگرافی زۆر ناوازەیە. ساوندتراک حەیبی نیە. بەگشتی هەستەکەم کاتی خۆم کوشت بە سەیرکردنی ئەو دوو بەشە بەڵام هەر چوار ئیپسۆدەکە سەیر ئەکەم ئەو هەموو هەوادارەی هەیە ناکرێ وا بێماناو مناڵانە بێت، بەهیوای ئەوەی وا نەبێت لەبەشەکانی داهاتوو..

ئەوانەی ئەڵێن خۆشە لەبەر ئەو سێکس و دەسبازیەی فلیمەکەیە ئەگینا ھیچ نەبوو ھەر سەعاتێکم بە فیڕۆداو تەواو

حەزم لێیە دانە بە دانەی مرۆڤەکان بخەمە ژوورێکەوە لەگەڵ TVیێک و کاسێتی ئەم فیلمە، تاکە ڕێگە بۆ دەرچوونیان سەیرکردنی تەواوی فیلمەکەبێ، بەڕاستی ناوازەیە دەستی وەرگێڕیش خۆشبیت.

واو ناياب بوو , بوونى سێ ئەکتەرى زەخمى وا فيلمەکەى زياتر جوان چێژبەخشترى كرد , شايەنى بيبنه تۆم هانكس ئەستێرەيەكى پێناسەنەكراوى سينەمايه

من فلیمێکی تر نادۆزمەوە هاوشێوەی ئێکسترەکشن ٢ نایاب و چێژ بەخش تا ئێستا باشترین فلیمی ژیانمە🔥♥️
