هەرجارێک سەیری کەم وا ئەزانم ڕۆڵی کەسێکی بێدەسەڵاتی ناو فیلمەکە ئەبینم(وا هەستەکەم لە ناو فیلمەکەم بەڵام جیاوازی ئەوەیە کە هیچم لەدەست نایا).
نایاب نایاب . تەواو جیاواز و بە چێزە. پەیامەکانی ئەم فیلمە تایبەتە. فیلمی بێ کەم و کوڕی بونی نیە . تۆزێ بۆ من ئاڵۆزە بەڵام بە گشتی باشە
هەموو چرکەیەکی ناوازەیە . هەرچەنە هەنێ حاڵەتی لاوازی تیایە لە ڕوی چیرۆکەوە (پێم وایە) بەڵام وەک هەمیشەم: هیچ فیلمێک بێ کەم و کوڕی نییە. نایابە لە ڕوی پەیامەوە. نایابی فیلمە ئەکشنەکانە . شتی زۆر هەیە لەسەری بڵێم بەڵام ئەوەنە بەسە(زیاتر ئەبێتە سپۆیڵ). خۆشترە خۆت سەیری کەیت و زۆرترین وردەکاری جوانی لێ بدۆزیتەوە'
پێداچوونەوە بە سپۆیڵەوە: بۆ یەکەم جار سەیرکردنی ئەم بەشەیان تۆزێ خەمبارت ئەکا بەهۆی ئەڵقەی ڕابردوو و ئەو قەدەرەی کە نەی هێشت خۆی بەشەکانی تری فیلمەکە تەواو کات. (paul walker)
بە ڕای من پەیامێکی ئەم فیلمە ئەوەیە (یاسا)کە بەبێ ئەوەی کەسێک داوای یارمەتی بکا یارمەتی نەدەین(بێگومان هەموو یاسایەکیش شتی شازی تیایە)، ئەو پەیامەم لە فیلمی تریشا بینیوە. هەرچەنە زیاتر باسی چارەنوس ئەکا. ئینجا بەگشتی ناوازە بوو، وە هیچ فیلمێکیش بێ کەموو کوڕی نییە.
یەکێک له باشترین فیلمەکان ئەگەر شایەنی یەکەمیش نەبێت، تا ئێستا شایەنی ئەوەیە لە 10 باشترینەکان بێت💙
سەرەڕای دیمەنە زیادەڕۆییەکان و چیرۆکێکی لاواز لەگەڵ ئەوەش بەچێژ بو
یەکێکە لەو فیلمانەی کە شایستەی ئەوەیە کاتی خۆتی بۆ تەرخانبکەی
زنجیرەیەکی بەچێژه، پڕە له تۆڵە و دیمەنی ئەکشن و هەست بزوێن، پەشیمان نابیتەوە له سەیرکردنی💙
فلیمێک زۆر لە حەدی خۆی گەورە کراوە نە چێژ دەبەخشێت و نە چیرۆکەکەشی بە مانەیە
سەرەتا دەستان خۆش ماندوو نەبن هەر لە یەکەم ئاڵقەوە دیارە ئەنیمیەکە کە پشت بە چیڕۆک ئەبەستێ زۆریش لە شێوازی ستایلی چیڕۆکی دەچێتەوە سەر دێث نۆت وە هەمان نوسەری ئەویش نوسیوویەتیەوە هیوادارم تاکو کۆتایی وا بڕوات دەستان خۆش
باشترین و بەھێزترین زنجیرە لە ژیانما کە سێرم کردبێ ، ئەگەر لێی تێبگەی چێژیشی لێئەبینی خۆم ٢ جار سێرم کردوە لێی بێزار نەبووم ، ھەموو ھەوادارێکی تیڤی شۆو ئەبێ بەم زنجیرە مەزنەی نێتفلیکس ئاشنا ببن ، ھاوکات باشترینی نێفلیکسیش
بەس هیچ نەبوو ئەسڵەن کات بەفیڕۆدانە