ئەم بەشەیان زۆر خۆشبوو بەس کۆتایەکەی وانەبوو🙂
باشە بێینە سەر ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەمە فیلمێکە کە زۆر تاقەت پڕووکێنە واتا فیلمێکە کە ئەگەر تۆ لە ڕستەی پێش خۆی تێنەگەی ئەوە لە ڕستەی دوای خۆشی تێناگەیت بەس بەڕاستی من چێژ لە گفتوگۆ دەبینم لەوانەیە هی ئەوەیە بێت کە خۆم لە ژیاندا کەس نییە ئەو کارەی لەگەڵ بکەم و کەسێکی تەنهام بەس بەڕاستی من چێژ لە گفتوگۆکردن دەبینم وەکو چۆن چێژم لەم فیلمە بینی ئینجا بەوبۆنەیەشەوە بەڕاستی پێشنیاری ناکەم بۆ کەس
خۆزگە ڕۆڵی هاجوون زۆرتر دەبوو تێیدا🥲
چاوەکانت دابخە هەست بە گەرمای سووتێنەری شەقامێکی کۆمپتن بکە لە ژێر پێیەکانتدا هەست بە سێبەری سارد و سڕی ئۆتۆمبێلی پۆلیس بکە کە هێواشی بە تەنیشتتدا تێدەپەڕێت چاوەکانیان وەک داڵ بەدوای نێچیرەوەیە هەست بەو بێدەنگییە قورس و ترسناکە بکە کە لە تووڕەیی و بێزاری و بێهیوایی دروست بووە وەک بۆمبێکی چێنراو کە چاوەڕێی کاتی تەقینەوە دەکات ئەمە جیهانی "ڕاستەوخۆ لە کۆمپتنەوە"یە، پێش ئەوەی هیچ دەنگێک بشکێت ئێستا چاوەکانت بکەرەوە لەناو ئەم جەهەننەمە زیندووەدا پێنج گەنج هەن ئەوان مردوو نین بەڵام ژیانیشیان لێ زەوت کراوە خەونەکانیان لەژێر پێڵاوی پۆلیس و سیستەم وردوخاش بووە کە پێشتر حوکمی لەسەر داون لێرە فیلمەکە لێرە دەست پێناکات بەڵکو شۆڕشێک لەدایک دەبێت لەناو ژوورێکی بچووکی سارد و سڕدا لەناو دووکەڵی هەرزاندا چەکێک دروست نەکرا بەڵکو وشەکان بوون بە چەک ڕیتمەکان بوون بە تەقەی ڕەشاش مایکرۆفۆن بووە بە لولەی تفەنگێک کە ڕووی لە ڕووی هەموو جیهان بوو تۆ سەیری فیلم ناکەیت تۆ گوێ لە تەقینەوەی ئەو بێدەنگییە دەگریت کە ساڵانێک بوو وەک ژەهر لە گەرووی گەڕەکێکدا کۆببوەوە و چاوەڕێی ساتێک بوو تا ئەو کاتەی پێنج گەنج بڕیاریاندا چیتر ئەو ژەهرە نەخۆنەوە بەڵکو بیکەنە ئەو مەرەکەبە خوێناوییەی کە مێژووی لەسەر دەنووسرێتەوە ئەمە چیرۆکی مۆسیقا نییە ئەمە چیرۆکی چەکە چیرۆکی ئەوەی چۆن مایکرۆفۆنێک دەبێتە ڕەشاش و چۆن وشە دەبێتە فیشەک و چۆن ڕیتمێک دەبێتە زەمینلەرزەیەک کە کۆشک و تەلارەکانی ستەم دەهەژێنێت ئەم فیلمە ناتباتە ناو ستۆدیۆیەکی گۆرانی بەڵکو دەتخاتە ناو سنگەری جەنگێکەوە کە تیایدا هونەر تاکە چەکی بەرگرییە و ڕاستی تاکە هێزی هێرشبردنە تۆ لەگەڵیاندا هەست بە تام و بۆنی سەرکەوتن دەکەیت کاتێک دەنگیان دیواری شارەکان دەبڕێت و دەگاتە گوێی هەموو جیهان بەڵام فیلمەکە پێت ناڵێت دوژمن تەنها لە دەرەوەیە بەڵکو ترسناکترین دوژمن ئەو کاتە لەدایک دەبێت کە دەگەیتە لوتکە و سەیری ئاوێنە دەکەیت و نازانیت ئەوەی دەیبینیت هاوڕێیەکە یان ئەو کەسەی کە هەموو شتێکی لێ سەندوویتەتەوە ئەمە گەشتێک نییە بۆ کات بەسەربردن ئەمە گەشتێکە بۆ ناخی ئەو ئاگرەی کە لەناو خۆڵەمێشی نائومێدییەوە لەدایک دەبێت و فێر دەبێت چۆن بسوتێنێت و هەرگیز نەکوژێیتەوە ئەمە سەیر مەکە ئەگەر دڵت بەرگەی ڕاستی ناگرێت چونکە ئەم فیلمە وەک شووشەی شکاو وایە جوانە بەڵام بریندارت دەکات و تا هەتایە شوێنەوارەکەی بەجێدەهێڵێت
فیلمی لێکۆلینەوەی تاوان هەردەم شازن ئەوجا جەیکیشی تیبێ هەر ئەبێ ناوازەبێ 🖤
زۆرر تایبەتە بەڵام گەورە نەکراوە ،ئنجا دیمەنی نەشیاوەکە تتێکی داوە هیوادارم سیزن سێی هیچی وای تیانەبێت🌸🥹,
شاززز باسناکرێتتت جەڵدە لێم ئەیات تا سیزن دوو یەت🥹🍒🍒نازانم ئـەگەر هەیبێت هیوادارم هەی بێت
زۆۆۆررررر تایبەتە هیـچ کات پـەشیمان نیم لەسێرکردنی🍓🍓'
بەجدی زنجیرەیەکە ئەڵقە دوای ئەڵقە خۆشتر دەبێت
تایبەتی ئـەم دراما باس ناکرێتت زۆر خۆشە بەناوی منۆ بڕۆن زەرە ناکەن لەسێرکدنی خۆزگا ئەم توانی زووتر سێری بکەم زۆر تایبەتە🍮🍒,,
ئەی هاوار لە جوانی و پڕ مانایی ئەو فلمەیییی😍🔥!
مەترسە لە مردن بەڵکو بترسە لەو ژیانەی کە بە دڵی خۆت نەژیاوی
بەڕاستی درامایەڪـی تایبەتە ،، ئەگەر حەزت لە درامای خەیاڵی و ئەفسانەییە بەبێ دوودڵی سەیریکە..