زۆر تایبەتە بەڵام هەندێ دیمەنی هاوڕەگەز بازی تێدایە زنجیرە کەی تێکداوە🩶
ئەو شتێک لە ناخی دا هەبوو کە هیچ کەسێک لێی تێنەدەگەشت ئەو نەیتوانی زاڵ بێت بەسەر خۆی دا زاڵ بێت بەسەر خاڵی لاوازی خۆیدا ڕاهۆڵ تەنها بوو لە تەنهایی خۆی ون ببو ئارۆهی هەموو شتێکی کرد بەلام کاتێک ڕاهۆڵ زانی بوە بە خاڵی لاوازی ئارۆهی خۆی کووشت.. .. Mohit Suri ڕەحمی بە دڵی بینەر نەکرد
فیلمێکی زۆر خۆشبوو ده ستی ستاف خۆشبێت
هەندێ شت هەیە لەم فیلمە بۆم ڕوون نەبووەوە وەکو : بۆ تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەکرێ ئایا بەهۆی لە ناوچوونی جیهانەکەیانەوە بوو ؟ بۆ تۆماسیان خستە ئەوێ ؟ لە کۆتاییا دکتۆرەکە چۆن مابوو ؟ ئەوشتانەش دەبێت بەهۆی ئەوەی فیلەمەکە زانستی خەیاڵیە یان لەبەشەکانی تر زیاتر باس ئەکرێ ،،، بەڵام بە گشتی فیلمێکی خۆش بوو دەستان خۆش .
نایاب بوو 7/10 — دەست خۆش ستافی “kurd subtitle” ماندوو نەبن ❤️👏🏻
زۆر خاو بوو لەچاو زنجیرەکانی تری ماڕڤڵ ، بەگشتی زۆر بەدڵم نەبوو .
٥ جارمە سەیری بکەمەوە ئەوەندە تایبەتە دەستخۆش
نازانم بێزار نابم لەو فلیمە واتا چەنجارە سەیری بکەم زۆرترین جار سەیری فلمێکی هیندیم کردبێ ئەمە بووە واتا هەرکاتێک بێزار دەبم یان کێشەکم بۆ دروست دەبێت یەکسەر ئەچم سەیری ئەو فلیمە ئەکەم بەراستی چیرۆکەکەی ئەکتەر هەموو شتێک شاروخان رانی کاجول هەموو شتێک جوانە لەو فلیمە ڕاستە لەوانیە فلمێکی سادە بێ بەڵام پەیامەکەی هەیە لە کەم فلیم هەیە یان دەتوانم بڵێم چێژێکی هەیە لەکەم فلیمە هەیە من ئێستاش سەیری دەکەم هەر شتی لێ فێر ئەبم 11/10 pyaar dosti hai خۆشەویستی هاورێیەتیە❤
چێژێکی وەهای نییە بەڵام نیشانی ئەدات کە مرۆڤ ئەکرێت چەند دڕندە بێت، خۆشەویستی باوکێک بۆ کوڕەکەی نیشان دەدات کە ئامادەیە لە پێناو کوڕەکەیدا ببێتە کەسێکی خراپ . بەڕای من کاتی پێوە مەکوژە!
filmke zor jwan w chizh baxsha tkaya bardawam bn.
"جۆسێ پڵنگ و ماسی" تەنها فیلمێک نییە- سەمایەکی ناسکی خەون و واقیعە، کە بێدەنگی لە وشەکان بە دەنگی بەرزتر قسە دەکات.جۆزێ، ناسکە و لە هەمان کاتدا توند و تیژە، وەک باڵندەیەک وایە کە باڵەکانی شکاوە و هێشتا بوێری فڕینی هەیە.جیهانەکەی کە بە دیوار و تایە سنووردار کراوە"وە تسونێۆ-میهرەبان، هیوا بەخشەر" وەک شەپۆلێک"یاخیبوونێکی نەرمن لە چارەنووس"سەیرکردنیان وەک ئەوە وایە سەیری فانۆسێکی کاغەزی بکەیت کە بەسەر ئاسمانی نیوەشەودا دەسوڕێتەوە: کورتە، جوان، لەبیرنەکراو"زۆر سپاس بۆ ستافی کورد سەپتایتڵ بۆ ژێرنوسکردنی ئەم بەرهەمە جوانە🤍🎶🐬
لە سەیرکردنی پەشیمان نابنەوە 10\10🌹
زۆر خۆشە بێ دودڵی سێریکەن پەشیمان نابنەوە🌷.
گەر لە ڕاستیش ئەم هێڵانە هەبوایە یان شتێکی لەو شێوەیە زۆر چاک ئەبوو ژیان :)
یەکێک لە خۆشترین درامای ڕۆمانسی و درامی کۆری کە دوای سێرکردنی لەبیرت ئەمێنێتەوە و زۆر مانا بەخشە
کارەکتەری سیۆک جیۆنگم زۆر بە دڵ بوو ، دەستان خۆشبێ
لە جیهانی بۆڵیود Shah Rukh Khan دڵخواز ترین ئەکتەری منە لە فیلمەکانی شی دا Mohabbatein دڵخواز ترین فیلمی ڕۆمانسی منە ئەگەر 100 جاری تریش سێری بکەم هێشتا هەمان ئەو چێژوو دڵ خۆشیم پێ ئەبەخشێ کە بۆ یەکەم جار سێرم کرد
وەالله ی جوان بوو بەس مەعقوول چیە هەر لەبیری کرد داخی سەختە🥲💔