بەڕاستی نایابە ❤️ چوار ئەلقەی وەرزی یەکەم کەمێک ناخۆشە چونکە لێی تێناگەی بەڵام دوایی وردە وردە تێدەگەیت و زۆر خۆش دەبێت، لەدەست خۆتانی مەدەن . دەستخۆش بۆ ستافی سایتەکە ماندوو نەبن 👏🏻❤️

سەرەتا سوپاس بۆ ماندوو بونتان کوردسەبتایتڵ وە بۆ مارڤڵ بۆ ئەم زنجیرەیە بەس بەڕای من ناخۆشترین زنجیرەی مارڤڵ بوو بەڕاستی گەر لەبەر ڕوداوەکان نەبوایە سەیرم نەدەکرد چونکە زۆر ناخۆشبوو بەڕای من،،،، وە هەروەها مارڤڵ زنجیرەیەکی ناخۆش ناخۆشمان بۆ بڵاو دەکاتەوە بەڕاستی هەوادارانی مارڤڵ دڵیان شکاوە یانی دەڵێن هەوادارەکانمان زیاتر هیرۆی کچیان دەوێت بەخوای بەڕای من ئەم هیرۆیە کچانە زیادەن هەمویان نا تازەکان وەک:شی هۆڵک،مس مارڤڵ،کەیت بیشۆب هتد... ،وە کارەکتەرێکی ئێجگار ناشرینیان دیاری کردووە کامالا جوان نیە وە قەڵەوە و باڵای کورتە بەس بۆ ئەو ڕۆڵە نابێت بە داخەوە بۆ مارڤڵ بەڕاستی وە سوپاس تان دەکەم لە کۆتاییدا.

رۆر باشە بەڵام هەنێ کێشەی هەیە وەک: 1-هاوسەنگی شی هاڵک لە هاڵک زیاترە. 2-هاڵک لە شی هاڵک بەهێز ترە بەڵام ئەو بۆکسەی شی هاڵک لە بۆکسەکەی هاڵک بەهێز تر بوو کە کێشایان بە زەوی.

Bashtrine mizho barasti znjirayaki zoor taybata bataybati roll girani JAKS baray mn piwesta hamoo kasek benre am znjeraya bet zoor sopasi KURD SUBTITLE akam boo zhir nos krdni am znjira nayaba

بەڕاستی بەچێژبو خۆم گوشی بو وام ئەزانی من لەسەر ئەو بورجەم

بەڕاستی کە ئەم ئەکتەرانە ئەبینم ئەچنە تەمەنەوە بیر لەوە ئەکەیتەوە ئایا لە پێنج ساڵی داهاتوە هۆڵیوود چی لێ یەت وە زۆربەمان ڕاهاتووین بە بینینی ئەم ئەکتەرانە وە لەهەمان کاتدا هاتنە ناوەوەی ئەکتەری تازە بۆناو بواری سینەما شتێکی زەحمەتە تا ڕادێیت لەگەڵی هیوادارم بەرهەمی زیاتریان هەبێت تاوەکو لە دڵی هەموو ئەوانەی ئاشقی سینەمان بمێنن بە گشتی فلمێکی جیاواز و تازە بوو بۆ ئەکتەری سەرسوڕهێنەر سیلڤستەر ستەیلۆن نایابەو دەستی ئێوەش خۆش بێت

بەڕاستی شاهانەیە ئەوە پێنج ساڵە چاوەڕێی بەرهەمێکی ئاوهام کە باسی زەوی ناوەڕاست بکات 🥰🥰

یەکێك لە شازترین فیلمەکان! 🖤 هیوام وایە هەمووتان سێری بکەن.

وەسف ناکرێ تا ئێستا خۆشترین زنجیرەیە بینیبێتم وەرز لە دوای وەرز خۆشتر دەبێ

تاکە زنجیرەیە کە پر بەدڵ حەز ئەکەم توشی لە بیرچونەوە ببم تا دوبارە سەیری بکەمەوە 🥲چێژێکی تایبەتت پێ ئەبەخشێ لە کۆتای هەر ئەلقەیەکدا پەرۆشی و زیاتر ئەکات بۆ بینینی ئەلقەیەکی تر…. بەڕاستی دەستان خۆش زۆر نایابە ❤️
